یەكێتیی لاوان، بووە ئەندامی رێكخراوی لاوانی پارتی گەلانی ئەورووپا

0
196

لە میانی كاركردن و بەشداریی بەردەوامی رێكخراوی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، لە كۆتاییدا بە رێژەی دەنگدانی ٩٤٪‏ لە كۆنگرەی ١٢ی رێكخراوەكە لە ئەسینای پایتەختی یۆنان، بە ئەندامی رێكخراوی لاوانی پارتی گەلانی ئەورووپا، كە گەورەترین پارتی نێو پەرلەمانی ئەورووپایە، ھەڵبژێردرا.

فەلاح حەسەن، ئەو گەنجە كوردەی كە پۆستی جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسیی جیھانی ھەیە، ھاوكات نوێنەری دەرەوەی لاوانی پارتی دیموكراتی كوردستانە و سەرپەرشتیی ئەم كارەی كردووە، ڕاگەیاند: “دوای پیرۆزباییم لە گەكەمان لە ھەرێمی كوردستان و ھێزی پێشمەرگەی كوردستان، دەمەوێت بڵێم ئەم دەستكەوتە مەزنە ڕاستە لە ڕێگە و ھەوڵدانی بەردەوامی ئێمە وەكو لاوانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بووە، بەڵام بەرھەمی دەستكەوتەكە بۆ گەلی ھەرێمی كوردستانە بە گشتی، چونكە ئاڵای كوردستان لەنێو رێكخراوەكەدا دادەنرێت، نەوەك ئاڵای پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆیە ئەمە مینبەرێكی گرینگە بۆ سەرجەم لاوان و گەنجانی سیاسیی كوردستان تا بتوانن لەرێگەی لاوانی پارتییەوە بەشێك لە پەیامەكانیان بگەیەننە نێو ئەم رێكخراوە مەزنە و ببێتە پردێكی تازە لە نێوان لاوانی كوردستان و ئەندامانی پارتی گەلانی ئەورووپا و ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپایش”.

فەلاح حەسەن، هەروەها دەڵێت: “ئەم سەركەوتنە مێژووییە، بە گرینگترین ھەنگاوی ژیانی خۆمی دادەنێم بۆ گەلەكەمان، چونكە ئەم ٦ ساڵەی رابردوو، پاش ھەوڵ و كۆششێكی بێوچان توانیمان مێژوو بۆ گەلەكەمان تۆمار بكەین”.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، حەسەن ئاماژەی دا: “لە ماوەی ئەم شەش ساڵەی كاركردنم بۆ ئەم ھەنگاوە تا گەییشتینە ئامانجەكە، ھیچ ھاریكارییەك نەكراوین، بەڵام چونكە دەمانزانی ئەمە بۆ گەل و بۆ كوردستانە، بۆیە سارد نەبووینەوە و بەردەوام بووین تا سەركەوتین و شانازییەكەیشی بۆ ھەموو كوردستانە نەوەك تەنھا بۆ پارتی و لاوانی پارتی دیموكراتی كوردستان”.

شایەنی باسە، لاوانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دوای ئەندامبوونیان لە لاوانی سیاسیی جیھان و ئەورووپا بۆ چەند ساڵی ڕابردوو، ئێستا بوونە ئەندامی لاوانی پارتی گەلانی ئەورووپایش كە گەورەترین پارتی نێو پەرلەمانی ئەورووپایە و خاوەن ٢١٩ ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپایە، كە ناسراوە بە EPP.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

د. بەشیر حەداد : پشکی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق جێگیر دەکرێت

د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت حکوومەتی عێراق بەشە…