یۆلیا كۆبێرنیك: بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە لەرێگای سكایپەوە بەردەوامی بە فێربووین دەدەین

0
199

خەبات: هاوار مورتكەیی:- وڵاتانی جیهان بەتایبەتیش وڵاتانی ئەورووپا دەمێكە بایەخ بە فێربوونی شەترەنج بۆ منداڵان دەدەن ئەویش لەرێگای كردنەوەی قوتابخانەی تایبەت لەشێوەی ئەكادیمیا، ئەو قەتابخانانەش سەرچاوەیەكن بۆ پێگەیاندنی یاریزانی شەترەنج، وڵاتی ئۆكرانیاش كە خاوەنی چەندین ئەستێرەی شەترەنجن چ لە ئێستادا و چ لە رابردوو، یۆلیا كۆبێرنیك ئافرەتێكی ئۆكرانیایە و بەڕێوەبەری یەك لەو قوتابخانانەیە كە  ژمارەیەك منداڵ تیایدا فێری شەترەنج و بنەما و یاساكانی ئەو یارییە دەكرین و پیدەگەیەنرین بۆ پاڵەوانێتییەكان.

40 قوتابی فێردەبن

یۆلیا كۆبێرنیك لە ساڵی 1979 لە شاری ژتۆمێری ئۆكرانی لەدایك بووە، ئەو بەڕێوەبەری قوتابخانەیەكە لەو شارە و لەلێدوانێكیدا بۆ لاپەڕەی وەرزشی رۆژنامەی خەبات دەڵێت: ئێستا لە قوتابخانەكاماندا نزیكەی 40 قوتابیمان هەیە لەهەردوو رەگەز،  كە تەمەنەكانیان لەنێوان 5-15 ساڵیدایە، قوتابخانەكەشمان لەلایەن یەكیتی شەترەنجەوە رێگاپێدراوە، هەروەها گوتی: كاتی خۆی یاریزان بووم كاتیكیش كەوتمە ناو تەمەنەوە بیرم لەكردنەوەی قوتابخانەیەكی تایبەت بەشەترەنج كردەوە، رۆژانە بەپێی ئەو بەرنامەیەی لەگەڵ پسپۆران دامانناوە وانەكان دەخوێندرێن و لەهەمان كاتیش یاریی لەنێوخۆیاندا دەكەن.

بە ئۆنلاین پاڵەوانێتی بەڕێوەدەبەین

دواتر بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانە ئۆكرانیە گوتی: ئێستا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایەوە  ناتوانین لە قوتابخانە وانەكان بڵێینەوە، بەڵكو شێوازی نوێمان گرتۆتەبەر و لەرێگای ئینتەرنیت و سكایپەوە بەردەوامین لەفێركردنیان، هەروەها بە رێگای ئۆنلاینەوەش پاڵەوانێتی ناوخۆیان بۆ دەكرێتەوە، چەند مامۆستا و راهێنەركیشمان هەیە سەرپەرشتی ئەمە دەكەن بەتایبەتیش سیگری ترۆخێمیشن Segrii Trokhymyshyn  كە رۆلێكی بەرچاو دەبینێ و پشتگیرییەكی تەواومان دەكات.

جێی باسە یۆلیای بەڕێوەبەری قوتابخانەی ناوبراو ئەمساڵ بەشداری پاڵەوانێتییەكی تایبەت بە مامۆستایانی قوتابخانەكانی شەترەنجی كرد لە ئۆكرانیا و ئەم خانمە توانی پلەی یەكەم بەدەست بهینێت.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

لەیادی ریفراندۆمە پیرۆزەكەی كوردستاندا، دەبێ چاوەڕێی دەرفەتێك بكەین

نیان ئەحمەد 25\9\2017 رۆژێكی مێژوویی بوو بۆ نەتەوەی كورد لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوو لە داگی…