یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا خشته‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خوله‌كه‌ی راگه‌یاند

0
120

خەبات:‌ نەبەز روستایی:- بڕیاره‌ ركابه‌رییه‌كانی خولی ئیتاڵیا له‌ 20ی حوزه‌یران ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه‌” دوای وه‌ستانی 3 مانگ له‌دوای مانگی ئازاره‌وه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كرۆنا.

ده‌ستپێكی خوله‌كه‌ به‌یاری نێوان تۆرینۆ پارما، ڤیرۆنا×كالیاری له‌ رۆژی شه‌ممه‌ 20ی حوزه‌یران ده‌بێت، كه‌ له‌میانی گه‌ڕی 25ی خولی ئیتاڵیا ده‌بێت.

له‌ یارییه‌كانی هه‌مان گه‌ڕدا یانه‌ی ئه‌تلانتا به‌رامبه‌ر ساسۆلۆ یاری ده‌كات” پاشان له‌ 21ی مانگ ئینته‌رمیلان رووبه‌ڕووی سامبه‌دیۆرا ده‌بێته‌وه‌، یارییه‌كانی گه‌ڕی 27ی له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی 22ی حوزه‌یران ده‌بێت، كه‌ خشته‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه‌:

پۆلۆنیا×یۆڤنتۆس، ڤیۆرنتینا×بریشیا، لیچی×میلان یارییه‌كانی هه‌مان گه‌ڕ له‌ 23ی مانگ سپال×كالیاری، ڤیۆرنا×ناپۆلی، تۆرینۆ×ئۆدینیزی، جه‌نه‌وا×پارما.

ئه‌م گه‌ڕه‌ش له‌ 24ی مانگ رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌یاری نێوان ئینته‌رمیلان×ساسۆلۆ، ئه‌تلانتا×لازیۆ، رۆما×سامبه‌دیۆریا كۆتایی دێت.

گه‌ڕی 28ی ئه‌م خوله‌ش تا گه‌ڕی 36 ماڵپه‌ڕی خولی ئیتاڵیا بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ سێ گه‌ڕی كۆتاییش خشته‌كه‌ی به‌مشێوه‌ی له‌وێنه‌كه‌ دیاره‌ ده‌بێت.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بەڕێوەبەری ئاوی سۆران: هەر هاوبەشێك پێوەری ئاوی نەبەستبێت، لەم مانگە بە دواوە مانگانە پسوولەی 100 هەزار دیناری بۆ دێتەوە

خەبات: رەنجبەر بەرزنجی – سۆران:- ئەگەرچی ماوەی چەندین ساڵە لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردست…