یادێکی مەزن

0
361

سەلام عەبدوڵڵا
پەنجا و نۆ ساڵ لەمەوبەر، لە ئەنجامی ملهوڕی دەسەڵاتدارانی عێراقی ئەوکات و پیادەکردنی سیاسەتی نکۆڵیکردن لە مافەکانی گەلی کورد، کە بەپێی دەستووری کاتیی عێراقی دوای کودەتای (14)ی تەمووزی ساڵی 1958، کە کوردی لە عێراقدا بە هاوبەشی عەرەب ناوزەد کردبوو، کەشوهەوایەکی ئەوتۆی بەرامبەر گەلەکەمان خوڵقاند کە بەناچاری بۆ داکۆکی لە خەڵک و خاکی کوردستان دەست بداتە چەک و شۆڕش بەرامبەر دەسەڵاتدارانی عێراق رابگەیەنێت، چونکە حکوومەتی عەبدولکەریم قاسم هەنگاوی گورج و خێرای بەرەو تاکڕەوی و دیکتاتۆرییەت دەنا کە هیچ مۆڵەتێکی جگە لە بەرەنگاری و دەستدانە چەک بۆ گەلەکەمان نەهێشتەوە و هەموو ئەو هەوڵ و تەقەلایەی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و شەخسی بارزانیی نەمر، کە نەیدەویست کێشەکان لەگەڵ بەغدا بە شەڕ چارەسەر بکات، پشتگوێ خراو لە (9)ی ئەیلوولی 1961ەوە حکوومەت دەستی بە هێرشێکی سەربازی گەورە بۆ سەر کوردستان کرد و کوردیش شۆڕش و بەرەنگاری بەرامبەر ئەو هێرشانە راگەیاند کە لەمەودوا،لەسەرانسەری جیهاندا بە شۆڕشی (11)ی ئەیلوول پێناسە کرا.
شۆرش، “دیموکراسی بۆ عێراق”ی کردە دروشمی سەرەکی و خۆی و بەمەش رێگەی لە حکوومەتی قاسم گرت کە شەڕەکە بە شەڕی کورد و عەرەب – وەکوو دەیویست – پێناسە بکات.
شۆڕشی ئەیلوول دەسەڵاتدارانی بە بەرپرس لەو جەنگە دەزانی نەک گەلی عەرەب و هەر ئەم سیاسەتە دروستەش بوو کە بووە هۆی ئەوەی سەدان هاووڵاتی عەرەب پەیوەندی بە شۆڕشەوە بکەن و رۆڵی کارا لەو شۆڕشەدا بگێڕن و لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەدا داکۆکی لە گەلەکەمان بکەن. نموونەی شەڕی هەندرێن، شایەتحاڵی ئەو راستییە مێژووییەیە.
ئەگەرچی حکوومەتی عێراق نەدەپرینگایەوە لە بەکارهێنانی هەموو چەکێک، لە نێویاندا ئەو چەکانەی بەپێی یاسای نێودەوڵەتی قەدەغە کرابوون دژی پێشمەرگە و خەڵکی سڤیل، لەگەڵ ئەوەشدا کورد هەرگیز پەنای بۆ تیرۆر و کرداری تیرۆریستی نەبرد، ئەگەرچی ئەو پرسەش جاروبار لابەلا باسدەکرا، بەڵام بارزانیی نەمر زۆر بەتوندی لە دژی وەستایەوە و بە ئاشکرا بە جیهانی راگەیاند، کە شەڕی ئێمە لەگەڵ دەسەڵاتە و لەگەڵ عەرەب نییە، بۆیە شۆڕشی ئەیلوول نموونەیەکی باڵای شۆڕشی گەلانە لەپێناو سەرفرازیدا کە پێویستە هەردەم گەلەکەمان بەرزبینرخێنێت و بە شانازییەوە باسی بکات.
بەرز و پیرۆز بێت یادی 59 ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و هەزاران دروود بۆ گیانی شەهیدان .

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانيى عێراق، دۆخى ئه‌منيى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 27/9/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پ…