گەواهیدانێك لەسەر شاعیر و راگەیاندكارێكی‮ ‬كوردی‮ ‬مەغریبی‮ ‬عەبدولحەق بن رەحمون‮ ‬

0
161

عەبدولحەق بن رەحمون،‮ ‬ناوێكی‮ ‬پرشنگدار،‮ ‬گەڕۆك وەك تەیرێكی‮ ‬كۆچڕەو،‮ ‬نیشتیمانەكەی‮ ‬هێندەی‮ ‬قەسیدەكەی‮ ‬گەورەیە،‮ ‬ئەو مرۆڤە كوردەی‮ ‬عیشقی‮ ‬بۆ هەر وڵاتێك هەبێت وەك نیشتیمانی‮ ‬خۆی‮ ‬تەماشای‮ ‬كردووە‮. ‬عەبدولحەق بن رەحمون،‮ ‬شاعیرو رۆشنفكرێكی‮ ‬ئینسكلۆپیدیاییە،‮ ‬لەهەر شارو وڵاتێكدا گیرسابێتەوە ئەو شوێنەی‮ ‬پڕ‮ ‬كردووە لە خۆشەویستی‮ ‬و ئاشتی،‮ ‬ئەو باڵیۆزی‮ ‬كوردەكانە و بۆ هخەر شوێنێك كۆچی‮ ‬كردبێ بە ئەدەب و ئافراندنی‮ ‬رەسەنی‮ ‬كوردی‮ ‬ئاشنای‮ ‬كردوون‮. ‬

عەبدولحەق بن رەحمون،‮ ‬سەردانی‮ ‬هەر شوێنێكی‮ ‬كردبێ زانیاری‮ ‬لە بارەیانەوە بڵاو كردۆتەوەو وەكو بازێكی‮ ‬بەرزە فرە هەمیشە لە لوتكەی‮ ‬چیاكان گیرساوەتەوە‮. ‬ئەو وەكو سوفیەكی‮ ‬عاشق رەشماڵی‮ ‬لە پشتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەڵداوەو هەر كوێیەك بۆنی‮ ‬زێدی‮ ‬ئەوی‮ ‬لێ بێت،‮ ‬تێدا دەحەسێتەوە‮. ‬بۆیە عەبدولحەق بن رەحمون،‮ ‬دۆستایەتی‮ ‬لەگەل هموو ئەو خاوەن هزرو قەلەمانەدا هەیە كە وەك گەڕیدەیەك گەشتی‮ ‬بۆ كردوون،‮ ‬ئەو هەرگیز لە سەختی‮ ‬رێگاو كەش و هەوا نەسڵمیتەوە،‮ ‬بۆیە نوسین و گوزارشتەكانی‮ ‬وەك بۆنی‮ ‬خاك،‮ ‬بۆنی‮ ‬حەقیقەتیان لێ دێ‮. ‬ئەوەی‮ ‬دەربارەی‮ ‬گوتراوەو دەگوترێ هێشتا هەر مەبەستی‮ ‬تەواوی‮ ‬خۆی‮ ‬ناپێكێ،‮ ‬چونكە لەگەل هەر دانیشتنێكیدا نەهێنی‮ ‬زیاتر لە دنیای‮ ‬جوانیی‮ ‬ئەو زاتە زیاتر كەشف دەبێت‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بەڕێوەبەری ئاوی سۆران: هەر هاوبەشێك پێوەری ئاوی نەبەستبێت، لەم مانگە بە دواوە مانگانە پسوولەی 100 هەزار دیناری بۆ دێتەوە

خەبات: رەنجبەر بەرزنجی – سۆران:- ئەگەرچی ماوەی چەندین ساڵە لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردست…