گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگەیاند، گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگیی‌ نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم له‌ پێناو چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی ئاسته‌نگه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌لال، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ رێكه‌وتنی كۆتاییدا هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ گفتوگۆ به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور رێكه‌وتوون. گوتیشی ئه‌و رێكه‌وتنەی له‌ نێوان هه‌ردوولادا كراوه‌، ته‌نیا بۆ ئه‌م قۆناغه‌یه تا په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2021‌.

تەلال گوتی: دواتر رێكه‌وتنه‌كه‌ ده‌چێته‌ نێو بودجه‌وه‌، كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام دەبێت.

هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ر ئه‌مه‌شە هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدڕاڵی و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ری رێكه‌وتوون، به‌رده‌وامی گفتوگۆ له‌ پێناو چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی ئاسته‌نگه‌كانه‌ و هه‌ردوولایه‌نیش پابه‌ندییه‌ ده‌ستوورییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

K24

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرۆک بارزانی لە سێیەمین ساڵیادی داستانی پردێ دا تویتێکی بلاوکردەوە

سەرۆك مەسعود بارزانی، لە سێیەمین ساڵیادی داستانی پردێ دەڵێ: “ئەمڕۆ وەکوو دوێنێ نییە،…