گرووپێکی مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەر و چەک لە هەولێر دەستگیرکران

0
82

دوو تۆمەتبار لە هەولێر دەستگیرکران. هەردوو تۆمەتبار باند بوون و بڕێکی زۆر چەک و ماددەی هۆشبەریشیان دەستی بەسەردا گیرا.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئەمڕۆ (چوارشەممە، 16-9-2020) ئاشکرای کرد شەوی رابردوو ئۆپەراسیۆنێکیان لەدوای بەدواداچوونێکی ورد ئەنجامدراوە و، توانیویانە تۆمەتبارێکی داواکراو بەناوی (ا. م. ح.) لە گوندی ئۆزاڵ لە هەولێر دەستگیربکەن.

ئەو کەسە بڕی: 5.5 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ، 50 گرام حەشیش، 115 شیت حەبی هۆشبەری سۆمەرینیای پێبووە.

هەمان شەو لە کێڵگەیەک لەپشت گوندی پونگینە لە پشت بنەسڵاوەی هەولێر تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی (ع.م.ع.) دەستگیرکراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەڵێ “ئەو دوو تۆمەتبارە، هەردووکیان باندێک بوون و توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێکی زۆر چەک کە پێکهاتبووە لە: 80 کڵاشینکۆفی جۆراوجۆر، 36 دەمانچە، یەک قەناس، 11 تاپڕ، 29 دووربین”.

هەردوو تۆمەتبارەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/9/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی …