تەیب زرار شێروانی
رێكخراوی‮ ‬ئابووری‮ ‬جیهان رێكخراوێكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بێلایەن و قازانج نەویستە،‮ ‬گرنگی‮ ‬دەدات بە بەرەوپێشبردنی‮ ‬ئابووریی‮ ‬جیهان و سیاسەتی‮ ‬ئابووری‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬ئابووری،‮ ‬ئەویش لە رێگەی‮ ‬هاندانی‮ ‬وەبەرهێنان و پیشەسازی‮ ‬و بازرگانی‮ ‬بە رێگەی‮ ‬زانستی‮. ‬ئەم رێكخراوە لە ساڵی1971 ‮ ‬دامەزراوە و ساڵانە كۆڕبەندێك ساز دەكات لە شارۆچكەی‮ ‬داڤۆسی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬سویسرا كە هەوارگەیەكی‮ ‬گەشتیاریی‮ ‬زستانەیە لەزنجیرە چیاكانی‮ ‬ئەلپ‮.‬ ئەم ساڵ‮ ‬یادی‮ ‬پەنجا ساڵەی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬رێكخراوەكەیە و لە‮ ‬21‮-‬24‮/‬1‮/‬2020‮ ‬لەژێر ناونیشانی‮ (‬لەپێناو جیهانێكی‮ ‬خۆڕاگر و گەشەسەندنی‮ ‬بەردەوام‮) ‬كۆڕبەندەكە بە بەشداری‮ ‬نزیكەی3000 ‮ ‬كەس لە118 ‮ ‬وڵاتی‮ ‬جیاواز لە سەرۆكی‮ ‬وڵات و سەرۆك وەزیران و وەزیر و نوێنەری‮ ‬1000 ‮ ‬كۆمپانیا گەورەكانی‮ ‬جیهان و كەسایەتی‮ ‬بەناوبانگ دەستبەكارەكانی‮ ‬دەكات‮.‬ لە كۆڕبەندی‮ ‬ئەمساڵدا175 ‮ ‬پانێڵ و گفتوگۆی‮ ‬تایبەت لەسەر7 ‮ ‬بواری‮ ‬سەرەكی‮ ‬بەڕێوەدەچن كە ئەمانەن‮: ‬چۆنیەتی‮ ‬رزگاركردنی‮ ‬زەوی،‮ ‬كۆمەڵگە و ئایندەی‮ ‬كار،‮ ‬بەكارخستنی‮ ‬تەكنەلۆژیا بۆ خزمەتی‮ ‬خەڵك،‮ ‬باشتركردنی‮ ‬چالاكییە بازرگانییەكان،‮ ‬زامنكردنی‮ ‬ئایندەیەكی‮ ‬باشتری‮ ‬تەندروستی،‮ ‬لەگەڵ دووتەوەری‮ ‬گرنگی‮ ‬جیۆسیاسی‮.‬ ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەشداری‮ ‬لە كۆڕبەندەكە دەكات و چەندین دیدار و كۆبوونەوەش لە رۆژانی‮ ‬بەڕێوەچوونی‮ ‬كۆڕبەندەكە ئەنجامدەدات،‮ ‬لەنێویاندا بڕیارە لەگەڵ هەریەكە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا و مایك پێنس،‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا و گۆتیریس سكرتێری‮ ‬گشتیی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان كۆدەبێتەوە‮. ‬هەروەها سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەشداری‮ ‬لە پانێڵێك دەكات لەژێر ناونیشانی‮ (‬ناجێگریی‮ ‬لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست‮)‬،‮ ‬سەرنجی‮ ‬پانێڵەكە لەسەر عێراق و گرژییەكانی‮ ‬ئەم دواییەی‮ ‬ناوچەكەیە،‮ ‬هاوكات باس لە قەیرانەكان و پرسی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬و ئاشتی‮ ‬ئێستای‮ ‬عێراق دەكرێت‮. ‬جگە لە گرنگی‮ ‬پانێڵ و گفتوگۆكانی‮ ‬كۆڕبەندەكە لە پەراوێزی‮ ‬كۆڕبەندەكە دیدار و كۆبوونەوەی‮ ‬زۆر گرنگ ئەنجام دەدرێت و چەند رۆژێك چانسێكی‮ ‬باشە بۆ ئەوەی‮ ‬سەركردە بەشدارەكان زۆرترین دیدار لە ماوەیەكی‮ ‬كەمدا ئەنجامبدەن و ئەم بۆنەیەش بقۆسترێتەوە بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشە و گرفتە هەڵواسراوەكانیان،‮ ‬هەر لەم روانگەوە دەبینین لە ساڵی‮ ‬1994دا شیمۆن پێرێز وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەوكاتی‮ ‬ئیسرائیل لەگەڵ‮ ‬یاسر عەرەفات،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پێشووی‮ ‬فەڵەستین لە پەراوێزی‮ ‬كۆڕبەندی‮ ‬ئابووریی‮ ‬جیهان گەیشتنە رێككەوتنی‮ ‬ئاشتی‮. ‬پێشتریش لە ساڵی‮ ‬1988دا سەرۆكوەزیرانی‮ ‬یۆنان و توركیا هەر لە پەراوێزی‮ ‬ئەم كۆڕبەندە كێشەكانی‮ ‬نێوانیان چارەسەر كرد‮.‬ بۆیە بەشداری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەم بۆنەدا كاریگەری‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە و ئاستی‮ ‬بەشداری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم لە ئاستی‮ ‬بەشداری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬وڵاتان دەبێت لەڕووی‮ ‬پرۆتۆكۆڵی،‮ ‬ئومێد دەكەین دیپلۆماسییەتی‮ ‬سەرۆك و دیدارەكانی‮ ‬بەخێر و خۆشی‮ ‬بۆ هەرێمەكەمان رەنگدانەوەی‮ ‬هەبێت بە تایبەتی‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬پەرەپیدانی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬كوردستان لەگەڵ وڵاتان و‮ ‬ڕێكخراوە نێودەوڵەتییە كاریگەرەكان و كۆمپانیا زەبەلاحەكانی‮ ‬جیهان كە ئێستا كاریگەرییان لەسەر سیاسەت و بڕیاری‮ ‬سیاسیی‮ ‬وڵاتان و جیهاندا هەیە‮.‬

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

با هەموومان پاڵپشتی‮ ‬پلان و بەرنامەی‮ ‬چاكسازی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بین

زیرەك‮ ‬ڕواندزی لە هەر وڵاتێكدا كارێزمایەك هەیە بۆ ئەوەی‮ ‬خزمەت بە گەل و نیشتمان بكات،‮ ‬…