بەڕێوەبەرایەتى راگەیاندنى وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، “بە لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى دارایى هاووڵاتیان، وەزارەته‌كه‌یان، کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەپێى ئەنجامەکانى رێزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى هه‌رێمی کوردستان، بەڕێژەى (10 بۆ 20%) بۆ سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى ساڵى (2020 – 2021) کەمکردەوە.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ت، ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگه‌یاند، هەرێمى کوردستان بە بارودۆخێکى تایبەت گوزەر دەکات بە شێوەیەک پێویستە هەموان رەچاوى بارو گوزەرانى دارایى خەڵکى خۆمان بکەین و لە هەمانکاتیشدا بتوانین هەلى خوێندن بۆ هەموان دەستەبەر بکەین.

به‌ گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌ت، كرێی خوێندن به‌م جۆره‌ كه‌مده‌كرێته‌وه‌:

* ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى B، بەڕێژەى (10%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.

* ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى C، بەڕێژەى (15%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.

* ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى D، بەڕێژەى (20%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.

* سەرجەم پەیمانگە تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بەڕێژەى (20%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

میدیای ئێران: زانایەکی بواری ئەتۆم لە تاران “تیرۆر” کرا

ئاژانسی فارس بڵاویکردەوە، موحسین فەخری زادە زانای ئەتۆمی ئێران تیرۆر کرا. بەگوێرەی ئاژانسە…