دیمانە پەریهان عومەر

کریشما عەلی خەڵکی سلێمانیە، دەرچووی بەشی ژمێریاریت لە سلێمانی،جگە لە کاری ژمێریاری خەریکی کاری دیزاین و چنینە بۆسەر جلی کوردی و مۆدە
دیزاین و تێکەڵ کردنی رەنگەکان وەکو زەخرەفەیەک تایبەتمەندیەکی جوانت پێ ئەبەخشێت،‏‎بیه‌ڵه‌ تۆش دونیات وه‌ک و ئه‌مه‌ ڕه‌نگاو ڕه‌نگ بێ بیه‌ڵه‌ خه‌یاڵه‌كانت فراوان بێ تاکو ڕه‌نگی زیاتر ببینێ، خۆت ته‌نها به‌ دوو ڕه‌نگه‌وه‌ مه‌گره‌ ژیان ڕه‌نگی زۆر جوانتری تیایه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌گه‌ر له‌ جێی خۆمان دانیشین‌‌ نه‌یانبینین، ڕه‌نگی ئه‌و جله‌ی له‌ به‌رتایه‌، ڕه‌نگی ئه‌و شوێنه‌ی لێی دانیشتوی، ڕه‌نگی ئه‌و زه‌وی و ئاسمانه‌ی تۆ له‌ نێوه‌ندیانی، ڕه‌نگی ئه‌و گه‌ڵایه‌ی له‌ پایز زه‌رده‌و له‌ به‌هار سه‌وزه‌ ئه‌ویش سه‌بری ئه‌وه‌ی نیه‌ هه‌موو ته‌مه‌نی هه‌ر یه‌ک ڕه‌نگ بێ، ڕه‌نگی ئه‌و گوڵانه‌ی ده‌ست به‌ ده‌مووچاویانا ئه‌هێنین و ماچیان ئه‌که‌ین، ئه‌و ڕه‌نگه‌ جوانانه‌ی ڕه‌سمی پێ ئه‌کێشین، ھەموو ئەمانەو زۆر زیاتریش بیھێنە کراسێکی پێ بچنە ئەبێ چەند نایاب دەرچێت و کاتێک سەیری ئەکەیت بیلبیلەی چاوت چی لێ بێت.

ئایا چی وای لێ کردی دەست بەکاری دیزاینەری جل و بەرکی کوردی بکەی؟ خاتوو کریشما بۆ خەبات گوتی:
من حەزو ئارەزووم بۆ جلی کوردی و ڕەنگەکان وای لێ کردم کە خەریکی کاری دیزاین کردن و چنین بم، کە بێ بینینی ھیچ خولێک و بە ھەوڵی خۆم توانیم سەرکەوتوو بم لەم بوارەدا،ھەمیشە حەزی ئەوەم ھەبووە لە ھەموو بوارێک شتێک بزانم بۆ بەڕێ کردنی ژیانی خۆم و خۆش بەختانە توانیومە ھەمووی بە ئەنجام بگەیەنم.

ئایا کارەکەت بۆتە سەرچاوەی داهات بۆت؟ کریشما ئەڵێت:ھەرچەندە بارودۆخ کاریگەری لەسەر ھەموو پیشەکان ھەبووە، تا ڕادەیەک ئەتوانم بڵێم بۆتە سەچاوەی داھات، بەڵام بارو دۆخ کاریگەری ھەبووە لەسەری، بۆیە لە ئێستادا ناتوانی بە تەواوەتی وەکو سەرچاوەیەکی داھات پشتی پێ ببەستیت.

خاتوو کریشما پەیامێکی بۆ خاتوونە دەست ڕەنگینەکان هەیەو دەڵێت:پەیامی من بۆ خانمە جوان و دەست ڕەنگینەکان ئەوەیە کە ھەرگیز نەوەستن و چاوەڕێی دەستی ھیچ کەسێک نەکەن لە ھەر بوارێکدا بێت گرنگ نیە گرنگ ئەوەیە ھەوڵی خۆی بدات و ھەرگیز نەوەستێت و ڕۆڵی خۆی ھەبێت، چونکە ھەموو کات نەوەستان لە وەستان باشترە،بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە بە بێ ھۆ نەھاتوەتە ئەم دنیایەو بۆ مەبەستێک ھاتووە،ھیچ کات ھیچ بەربەستێک و ڕێگریەک نەیوەستێنێت، سەرەتاکەی چەن قورس بێت گرنگ نیە تەنھا ئەوە گرنگە کە بەردەوام بیت، پشت بە خۆت ببەستیت، خۆت یارمەتیدەرو پاڵپشتی خۆت بیت لە بوارێکدا خۆتان بدۆزنەوەو پەرەی پێ بدەن و داھێنانی تیادا بکەن حەزتان بۆ ئەو کارە ھەبێت، چونکە ئەگەر حەزتان بۆی ھەبێت ئەتوانن داھێنانیشی تێدا بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

مه‌حمود محه‌مه‌د: پەكەكە بە لێدوانی بەرپرسانی و كردەوەكانی بووەتە مایەی سەرئێشە بۆ خەڵكی كوردستان

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا مه‌حمود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كورستان وه‌ڵامی به‌رپرسا…