خاوه‌ن كێڵگه‌كانى به‌خێوكردنى په‌له‌وه‌ر له‌ هەرێمی كوردستان زیانێكى زۆریان به‌ركه‌وتووه‌ له‌م مانگه‌دا، جێگرى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانیش ده‌ڵێ به‌ هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆڕۆناوە 5 ملیار دینار زیانیان لێ كه‌وتووه‌.

نازم عه‌بدوڵڵا جێگرى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانى كوردستان  رایگه‌یاند “بۆ رێگه‌گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و له‌ چوارچێوه‌ى رێوشوێنه‌كانى خۆپارێزی، حكوومه‌تى هه‌رێم بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى داوه‌ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان، به‌مه‌ش بازاڕه‌كان و دوكانه‌كانى فرۆشتنى مریشكى زیندوو داخراون، بۆیە زیانێكى زۆرى له‌ خاوه‌ن كێڵگه‌كانى به‌خێوكردنى په‌له‌وه‌ر داوه‌ له‌ كوردستان”.

راشیگه‌یاند “ته‌نیا له‌ ماوه‌ى یه‌ك مانگدا خاوه‌ن كێڵگه‌كانى په‌له‌وه‌ر زیاتر له‌ 5 ملیار دینار زیانیان كردووه‌، چونكه‌ زیاتر له‌ هه‌زار هۆڵى به‌خێوكردنى مریشك له‌ كوردستان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر هۆڵێك 5 ملیۆن دینار زیانى كردبێت، كه‌ هۆڵى وا هه‌یه‌ 8 تا 10 ملیۆنیش زیانى كردووه‌، ئه‌مه‌ش زیانێكى گه‌وره‌ى له‌ كه‌رتى په‌له‌وه‌ر دراوه‌”.

هەروەها روونی كرده‌وه‌ “له‌ ماوه‌ى رابردوودا به‌هۆى دروستبوونى قه‌یرانى غاز و گرانبوونى ئالیك و هاتنى سه‌رمایەكى زۆر، خاوه‌ن كێڵگه‌كانى به‌خێوكردنى په‌له‌وه‌ر بارگرانییه‌كى زۆیان كه‌وته‌ سه‌ر، چونكه‌ به‌رهه‌مهێنانى یه‌ك كیلۆ مریشك له‌ زستاندا بڕى دوو هه‌زار و 150 دینارى تێده‌چێت، له‌ بازاڕه‌كانیش ته‌نیا بە هه‌زار و 600 دینار ده‌فرۆشرێت”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “نه‌بوونى سه‌ربڕخانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى هاوچه‌رخ گرفتى سه‌ره‌كییه‌ له‌به‌رده‌م كه‌رتى په‌له‌وه‌ر، چونكه‌ سه‌ربڕخانه‌كانى ناوخۆ تواناى ساغكردنه‌وه‌ى ئه‌و رێژه‌ زۆره‌یان نییه‌”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وەزارەتی دارایی عێراق : مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌مان نییه‌

وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران راگەیەندراوێك…