ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی موسڵ گەیشتە پێنج کەس

0
184

مارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی شاری موسڵ گەیشتە پێنج کەس.  سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەواش دەڵێت “دۆخی شارەکە ئاسایی بووەتەوە”.

سەیدۆ چەتۆ، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی نێو شاری موسڵ گەیشتە پێنج کوژراو و نۆ بریندار، بەڵام برینی هەندێکیان سووکن.

ناوەندی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا راگەیاند، تەقینەوەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكئاب لەبەردەم چێشتخانەی ئەبو لەیلا لە بەری راستی موسڵ ئەنجامدراوە، ئۆتۆمبێلێكەکە بوتڵێكی غازی بۆمبڕێژكراوی تێدابووە.

خەڵەف حەدیدی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ئەوە دووەم رووداوە لە ماوەی هەفتەیەك لە شاری موسڵ روودەدات، دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە غابات. هەروەها 10 رۆژ لەمەوبەر ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە گەیارە تەقییەوە. دەشڵێت “ئەمە نیشانەیەكی ترسناكە لە شاری موسڵ كە ماوەیەكە سەقامگیری بەخۆوەبینیوە”.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

د. بەشیر حەداد : پشکی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق جێگیر دەکرێت

د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت حکوومەتی عێراق بەشە…