ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی ئیزمیر گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 24 کەس و 804 کەسی دیکەش بریندارن.
سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا لەبارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی شاری ئیزمیر زانیاریی نوێی خستەڕوو و رایگەیاند “بەهۆی بوومەلەرزەکەی رۆژی هەینی شارۆچکەی سەفەریهیساری ئیزمیر تاوەکو ئێستا 24 هاووڵاتیمان گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی بریندارانیش بەگشتی 804 کەسن کە لە ئیزمیر 743 ، لە مانیسا 5، لە باڵیکئەسیر 2 و لە ئایدن52 کەس بریندار بوون.
هەر بەپێی هەمان سەرچاوە، دوای بوومەلەرزەکەی سەفەریھیسار 31 پاش لەرزەی دیکە روویانداوە کە 4یان لە سەروو 4 پلەوە بوون و کۆی گشتی 341 لەرینەوە روویداوە. ھەروەھا ھەڵمەتی گەڕان و رزگارکردن لە 17 باڵەخانەدا بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانەی لە ژیر داروپەردووی باڵەخانەکان ماونەتەوە بەردەوامە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بۆ ناردنی 320 ملیار دیناری ھەرێمی كوردستان كازمی دەیەوێت كۆدەنگییەك دروست بكات

ئەمڕۆ بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوو…