ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە ماوەی هەفتەیەکدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە و کۆی توشبوانی پەتاکەش لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە 28 ملیۆن و 29 هەزار و 608 کەس.

بەپێی دوایین ئامار ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتوەتە 28 ملیۆن و 29 هەزار و 608 کەس، لەو ژمارەیەش 20 ملیۆن و 106 هەزار و 316 کەس چاکبونەتەوە و 908 هەزار و 50 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تۆمارکراوەە، بەجۆرێک کۆی توشبوانی پەتاکە گەیشتوەتە شەش ملیۆن و549 هەزار و 475 توشبو.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ژمارەی توشبوان لە ئیسپانیا زۆرترین ژمارەی تێدا تۆمارکراوە و تا ئەمڕۆ 543 هەزار و 379 کەس توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش 29 هەزار و 628 کەس گیانیانلەدەستداوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی (د.ڕۆژ نووری شاوێس) وە

  ماوەیەکە لە ڕێگای سوشیالمیدیا و چەند ماڵپەڕێکی فەرمی و نافەرمییەوە باس لە ڕەوشی تەندروست…