ڕەوەندی کورد پشتگیری لە یاسایی چاکسازی و کارنامەکانی حکوومەت دەکەن

0
248

ساسان دەروێش – هۆڵەندا
پێکهێنانی کابینەی 9ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن ڕێزدار مەسرور بارزانی و خستنەڕووی کارنامەکەی ، ئومێدی زۆری بەخەڵکی کوردستان بەخشی ، ئەمەش بەهۆی ئەو ئەزموونەی کە لە ڕابردوودا وەک ئەندازیازی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و پاراستنیدا ڕۆڵی باڵای هەبووە ، ڕێزدار مەسرور بارزانی وەکو کەسێکی ماندوونەناس و خەمخۆری خەڵکی کوردستان هەمیشە بەدوای ئەڵتەرناتیفێکی تر گەڕاوە بۆ چارەسەری قەیرانەکان و هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە و خەڵکیش بەئومێدەوە لە هەنگاوەکانی دەڕوانن بۆ ئەو نەخشە ڕێیەی گرتوویەتیە بەر لەپێناوی بژێوی خەڵک، هەر لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغداو جەختکردن لە چاکسازی لە هەموو کەرتەکانیشدا بەردەوامە، و ئامانجیش لەم هەنگاوەی کە خواستی زۆرینەی خەڵکی کوردستانە بیهێنێتەدی لە دادپەروەری و پاراستنی مافی مووچەخۆرانی شایستەو ڕاستەقینەکان و هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو کارانەی بەنایاسای کراون ، هەنگاوە کردەییەکانیشی بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە 1ی تەممووز 2020 کەوتە بورای جێبەجێکردن، لە ڕوانگەی بیروبۆچوونی جیاوازی ڕەوەندی کورد بۆ پشتگیریکردن لە یاسای چاکسازی چەند کەسێکی دانیشتووی ئەورووپا بەمشێوەییە بۆ خەبات دوان :

سەرەتا جەلال شوانی دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا لەمباریەوە گوتی : پرۆژەی چاکسازی بریتییە لە خاڵێکی وەرچەرخان لە شێوازی بەڕێوەبردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێویستە ئەم پرۆژەیە لە هەموو سێکتەرەکانی هەرێم بکرێت نەک تەنها لە بواری مووچە ، من پێموایە گرنگ نییە کێن و چین ئەوانەی کە زەرەرمەند دەبن ، گرنگ ئەوەیە پرۆسەکە بکرێ ، ئەو تاعونە لەناوببرێت ، ئەوەی پێی ناخۆشە تەنها دزوگەندەلەکانن ، یەکێک لە خاڵە نهێنیەکانی پرۆژەی چاکسازی دژی گەندەلی دووبارە دروستکردنەوەی تاکی کوردە لەسەر بنەمای نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری وئینتیمابوون بۆ خاک ونیشتیمان، گەندەلکاران نەک تەنها سامانی ئەم گەلەیان بردووە، بەڵکو هەستی نیشتیمانپەروەریشیان شێواندووە ، بەداخەوە زۆرکەس ئاگاداری خاک و نیشتیمان نەماوە ، بۆیە پێویستە بەشی سەرەکی چاکسازی من پێموایە دەبێ لە تاکی کۆمەڵگابکرێت .

هەروەها خاتوو شیلان ئاستەیی دانیشتووی شاری لەندەن لەبارەی پرۆسەی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان بە خەباتی ڕاگەیاند : ئێمەی کورد ئەوانەی خەمخۆری خاک و نەتەوەین کە بە ساڵەهای ساڵە لە هەندەران دەژین ، زیاتر هەست بەژانێک دەکەین کە ئەویش ژانی بێ وڵاتیە ، ئەوەشی هەمانە قەدری نازانین لە هەبوونی هەرێمی کوردستان ، کەسانێک بوونەتە گەندەڵ ، بۆیە ئەم چاکسازییە پێویستە و پشتگیری تەواوی لێدەکەین، قەیران لەسەر قەیران بەرۆکی گرتووین و ناتوانین هەنگاو بەرەوپێشەوە بنێین ، من وەک خۆم دوو دەیەیە لە دەرەوەی کوردستان دەژیم و لە دوو وڵاتی زلهێز و دەوڵەمەندیش چاکسازی کراوە و بوجەو مووچەی زیادە لە زۆر کەس و شوێن بڕاوە کە بەڕەوا نەدەبینرا پێیان بدرێت ، وەک بەریتانیا و کاتێک دێیڤد کامیرۆن هاتە سەر دەسەڵات دەستی کرد بەچاکسازی و زۆریش پێویست بوو کە چاکسازی بکرێت کە تائێستا بەردەوامەو بەریتانیای ڕزگار کرد لە شکستی گەورەی ئابووری و دەبێت هەموو کورد پشتگیربێت لەم هەنگاوە پیرۆزە .

پاشان ئیسماعیل ئەحمەد دانیشتووی بەریتانیا لەمبارەیەوە گوتی : هەروەک ئاشکرایە یاسای چاکسازی کەوتە واری جێبەجێکردنەوە ، پێویستە حکوومەت و پەرلەمان وهەموو ئەوانەی پەیوەستن بەم جێبەجێکردنە بەئیرادەیەکی بەهێزی کوردستانیانەوەو بێ گوێدانە ئەوانەی زەرەرمەند دەبن کە تائێستا سوودمەندبوون و بوونەتە دێوەزمەیەکی ناشرین لەسەر ژیانی کوردستانیان وحزبەکانیان ، کە جیا لە سوودی خۆیان هیچ سودێکیان بۆ کوردستان و حزبەکانیشیان نەبووە ، پێویستە لە دوای هەر کاردانەوەیەک و ڕێگرییەک لەلایەن گەندەلکاران ڕێکاری یاساییان لە بەرامبەر بگیرێتەبەر و سزابدرێن، چونکە ئەمانە بوونەتە هۆی خراپیی ژیانی کوردستان و بارگرانی بەسەر حکوومەتەوە ، کە نەتوانێ مووچەی فەرمانبەرانی بدات ، بۆیە ئێمەش وەک کوردانی تاراوگە پشتگیری خۆمان دەردەبڕین و پیرۆزبایی گەرم لە حکوومەت دەکەین بۆ ئەم هەنگاوە پیرۆزەی و سەرکەوتن وئومێد دەخوازین بۆ کاک مەسروور بارزانی .

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

لە هەرێمی کوردستان ٢١ تووشبووی دیکە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد لە…