کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2019/3/16 لە شاری هەڵەبجە، ڕێوڕەسمی 31مین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە بە بەشداریی پارێزگار و نوێنەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق و نوێنوەری لایەنە سیاسییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.

سەرەتا ئازاد تۆفێق، پارێزگایری هەڵەبجە لە وتارێکدا وێڕای ڕێزگرتن لە یادی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، داوای لە لایەنە فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق کرد، بە دەنگ داواکاری و خەم و ویستەکانی هەڵەبجەی سەربەرزەوە بێن.

ئازاد تۆفێق گوتیشی: “هەڵەبجەییەکان لە هەمانکاتدا کە قوربانیی دەستی زوڵمن، هاوکات بە وەفا و سوپاسگوزارن، هەڵەبجە قەرزێکی لای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قەرزێکی لای حکوومەتی عێراق و قەرزێکیشی لەلای کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی هەیە، هیوادارین ئەم سێ دامەزراوانە بتوانن بە دەنگ داواکان و ئاوەدانیی هەڵەبجەوە بێن”.

پاشان وتاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەلایەن مەحموود حاجی ساڵح، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە خوێندرایەوە و گوتی: “پێویستە حکوومەتی بەغدا قەرەبووی کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە بکاتەوە”.

وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕاشی گەیاند: “خەڵکی شۆڕشگێڕی هەڵەبجە لە کاتێکدا بەگژ بەغدا چوونەوە کە لەوپەڕی توانای خۆیدا بوو، تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لەلایەک تۆڵە بوو لە خەڵکە شۆڕشگێڕەکەی و حکوومەتی ڕووخاوی بەعس بە سوودوەرگرتن لەو پشتیوانییە نیودەوڵەتییەی کە لە جەنگی عێراق ئێران بەدەستی هێنابوو، هاوکات بە پشتبەستن بەو ئایدۆلۆژیا بەعسیەی کە هەر لە بنەڕەتدا کاری لەسەر تواندنەوەی کورد دەکرد، پیلانی کیمیابارانی داڕشت”.

پاشان لە بەشێکی دیکەدا د. بەشیر حەداد جێگری سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی خوێندەوە و گوتی: “لە بەغدا سازش لەسەر مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان ناکەین و کار بۆ ساڕێژبوونی برینەکانی هەڵەبجە دەکەین.

پاشان پەیامی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە خوێندرایەوە و جەختی کردەوە ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ هەموو فراکسیۆنەکان لەڕووی یاساییەوە هەوڵ دەدەین بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکار و بنەماڵەی سەربەزری شەهیدانی هەڵەبجە کار بکەین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

میدیای ئێران: زانایەکی بواری ئەتۆم لە تاران “تیرۆر” کرا

ئاژانسی فارس بڵاویکردەوە، موحسین فەخری زادە زانای ئەتۆمی ئێران تیرۆر کرا. بەگوێرەی ئاژانسە…