ئەمڕۆ سێشەممە 6/10/2020، مایكل ڕاین، بەڕێوەبەری بەشی فریاكەوتن لە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، ئاشكرای كرد كە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا 20 هێندەی ئەو ژمارەیە زیاترە كە به‌ فەرمی ڕادەگەیەنرێ.

بەڕێوەبەری بەشی فریاكەوتن لە ڕێكخراوەكە، ڕای گەیاند كە نزیكەی 10%ـی دانیشتووانی جیهان تووشی كۆرۆنا بوون، واتە 780 ملیۆن كەس، لە كاتێكدا بە شێوەی فەرمی ڕاگەیاندراوە 35.3 ملیۆن كەس تووشی پەتاكە بوون.

مایكل ڕاین، ئەوەی دەربڕی، كە پێی خەمڵاندنەكانیان، لە جیهاندا لە هەر 10 كەس، ڕەنگە كەسێك تووشی پەتاكە بووبێ، بەڵام ڕێژەكە لە شوێن و ناوچەیەكەوە بۆ شوێنێكی دیكە جیاوازە.

هۆشداریی لە ئاڵۆزی و سەختیی پەتاكە بۆ ماوەكانی داهاتوو و وەرزی زستان دا، بەوەی پەتاكە لە گەشە بەردەوامە، بەڵام گیانی كەسانێكی زۆریش رزگار كراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

مه‌حمود محه‌مه‌د: پەكەكە بە لێدوانی بەرپرسانی و كردەوەكانی بووەتە مایەی سەرئێشە بۆ خەڵكی كوردستان

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا مه‌حمود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كورستان وه‌ڵامی به‌رپرسا…