خه‌بات: ‬فاتیح بەرزنجی
رۆژی‮ ‬10/10 بە ئامادەبوونی‮ ‬سەرۆك‮ “‬مەسعود بارزانی‮” ‬سێزدەمین پێشانگای‮ ‬كتێب لە‮ ‬پێشانگای‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬هەولێر بۆ كتێب‮ ‬كرایەوە،‮ ‬بە بەشداری‮ ‬زیاترلە‮ ‬200 دەزگای‮ ‬چاپ و بڵاوكراوە لە‮ ‬30وڵات كتێب و بەرهەمە چاپكراوەكانی‮ ‬خۆیان لەو پێشانگایەدا نمایشكرد و ماوەی‮ ‬10 رۆژی‮ ‬خایاند و پێشانگایەكی‮ ‬فراوان و پڕ‮ ‬خوێنەر بوو تیایدا‮ ‬10 وڵاتی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و وڵاتی‮ ‬ئێران و ئەمەریكا و بەریتانیا و توركیا‮ ‬بەشداری‮ ‬ئەو پێشانگایەیانكردبوو بە كتێبی‮ ‬جۆراوجۆری‮ ‬كەڵە نووسەرانی‮ ‬ئەو وڵاتانە،‮ ‬لەسەردانێكماندا بۆئەو پێشانگایە ئەو راپۆرتەمان ئامادەكرد‮.‬

كتێبی‮ ‬زمانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬لەو پێشانگایەدا زاڵبوو‮ ‬
ئەو كاتەی‮ ‬كە سەردانی‮ ‬ئەو پێشانگایەمانكرد،‮ ‬بەچاوی‮ ‬خۆمان بینیمان كە خوێنەرانی‮ ‬كتێب و نووسەران بەدوای‮ ‬كتێبی‮ ‬سودبەخشدا دەگەڕان،‮ ‬جگەلە خوێنەرانی‮ ‬ئاسایی‮ ‬ژمارەیەك قوتابی‮ ‬زانكۆ بەدوای‮ ‬كتێبی‮ ‬زانستیدا دەگەڕان كە بەزمانی‮ ‬كوردی‮ ‬نووسرابێت‮، ‮”‬نەوزاد‮” ‬قوتابی‮ ‬زانكۆ بوو گوتی‮: ‬پێشانگایەكی‮ ‬زۆر فراوانبوو،‮ ‬پڕیبوو لە كتێبی‮ ‬گرنگ،‮ ‬بە زمانی‮ ‬عەرەبی،‮ ‬بەداخەوە كتێبی‮ ‬زانستی‮ ‬بە زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬زۆر كەمبوو،‮ ‬دەبووایە ئەو جۆرە كتێبانە بەكوردی‮ ‬بوونیان هەبووایە‮.‬

‮”‬سەمیر كەمال‮” ‬قوتابی‮ ‬زانكۆ بوو گوتی‮: ‬ئێمەی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬زانكۆ حەزماندەكرد كتێبی‮ ‬زانستی‮ ‬بە زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬هەبووایە،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬بەشێك لە قوتابیانی‮ ‬زانكۆ زمانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬بەكەمی‮ ‬دەزانن‮،‮”‬وریا‮” ‬قوتابیەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬كۆلیژی‮ ‬زانست‮ ‬بوو گوتی‮: ‬خۆزگە هەموو ئەو پێشانگایانەی‮ ‬كەدەكرێنەوە بیر لە بەرژەوەندی‮ ‬گشتی‮ ‬بكەنەوە،‮ ‬وەك توێژی‮ ‬قوتابیان و ئافرەتان و مامۆستایانی‮ ‬زانكۆ‮ ‬سوود لە جۆرەها سەرچاوەی‮ ‬زانستی‮ ‬و هونەری‮ ‬و ئەدەبی‮ ‬و رۆشنبیری‮ ‬بن،‮ ‬بەڵام ئەو كتێبانەش بە زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬چاپكرابن‮.‬

توێژی‮ ‬گەنجانیش لە پێشانگاكەدا داواكاریان هەبوو
‮”‬دلێر‮” ‬گەنجێكی‮ ‬تەمەن‮ ‬17 ساڵان بوو،‮ ‬بەدوای‮ ‬كتێبی‮ ‬تایبەت بە گەنجانی‮ ‬دەكرد و گوتی‮: ‬هەندێ كتێبی‮ ‬سوودبەخشم كڕی،‮ ‬بەڵام بۆ پێشانگای‮ ‬داهاتوو داواكار بوو كە كتێبی‮ ‬تەرفیهی‮ ‬هەبێت تاسوودی‮ ‬لێوەربگرین‮، “‬رەوەند‮” ‬گەنجێكی‮ ‬تەمەن‮ ‬18 ساڵان بوو گوتی‮: ‬هەندێ كتێبی‮ ‬زۆر گرنگی‮ ‬تیدا هەبوو،‮ ‬بەڵام بەزمانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬بوون،‮ ‬خۆزگە ئەو جۆرە كتێبانە بە زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬بوونایە‮، “‬لاوەند‮” ‬گەنجێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬تەمەن‮ ‬17 ساڵان بوو گوتی‮: ‬كتێبی‮ ‬زۆر سودبەخشی‮ ‬تێدا هەبوو،‮ ‬بۆیە من وەك گەنجێك پێنج كتێبی‮ ‬وێژەییم كڕی‮ ‬تا لە كاتی‮ ‬شەوانەدا بیانخوێنمەوە‮.‬

“‬شەیدا‮” ‬گەنجێكی‮ ‬تەمەن‮ ‬18 ساڵان بوو گوتی‮: ‬ئەو وڵاتانەی‮ ‬كە بەشداریان لەو پێشانگایەدا كرد،‮ ‬خاوەنی‮ ‬دەزگا و چاپی‮ ‬زۆر پێشكەوتوو بوون،‮ ‬خۆزگە دەزگاكانی‮ ‬خۆمان كتێبی‮ ‬گرنگیان تایبەت بە گەنجان چاپدەكرد‮، ‮”‬رێكان‮” ‬گەنجێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬تەمەن‮ 91ساڵان بوو گوتی‮: ‬زۆرم حەزدەكرد كتێبی‮ ‬تەرفیهی‮ ‬زیاترم بكڕیبووایە،‮ ‬بەڵام باری‮ ‬دارایم لاواز بوو،‮ ‬تەنها‮ ‬3 دانە كتێبم كڕی‮ ‬بۆ خوێندنەوە‮.‬

منداڵانیش‮ گلەییان هەبوو لەو پێشانگایەدا ژمارەیەك منداڵم بینی‮ ‬كە بەدوای‮ ‬كتێبی‮ ‬منداڵاندا دەگەڕان‮.‬
‮”‬ئارەزوو‮” ‬منداڵێكی‮ ‬تەمەن‮ ‬8 ساڵان بوو گوتی‮: ‬ئێمەی‮ ‬منداڵان بەدوای‮ ‬كتێبی‮ ‬رەنگاو رەنگی‮ ‬چیرۆك و شیعری‮ ‬منداڵاندا دەگەڕێین بە زمانی‮ ‬كوردی،‮ ‬بەڵام‮ ‬بەداخەوە دەستمان نەكەوت‮.‬
‮ “‬سیروان‮” ‬منداڵێكی‮ ‬تەمەن‮ ‬10 ساڵان بوو گوتی‮: ‬چەند خۆشبوو ئەگەر لەو پێشانگایە نێودەوڵەتیەدا كتێبی‮ ‬تایبەت بە منداڵان هەبووایە‮، ئافرەتان حەزیان دەكرد كتێبی‮ ‬تایبەت بە ئافرەتان هەبووایە”‬خاتوو هێرۆ‮” ‬دەربارەی‮ ‬كتێب گوتی‮: ‬ئەگەر لەو پێشانگا نێودەوڵەتیەدا كتێبی‮ ‬سوود بەخش بە زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬هەبووایە ئەوا ئێمەی‮ ‬ئافرەتان سوودمان لێوەردەگرت،‮ ‬بەڵام زۆربەی‮ ‬كتێبەكان بە زمانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬بوون‮. ‬

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شێوەکار رێژنە حەمید: هونەر لە کۆمەڵگایەکی داخراوی وەک کۆمەڵگای کوردی قورسە

خەبات: پەریهان عومەر:- شێوەکار رێژنە حەمید مستەفا لە دایکبووی ساڵی 1984 لە قەزای رانیە، دە…