چەند پێشنیارێک بۆ وەزارەت و لێژنەی پەروەردە

0
150

م. حەسەن هاشم باڵەکی

بەڕێز جەنابی وەزیری پەروەردە د. ئاڵان حمە سعید بەڕێزان ئەندامانی لێژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان، بارودۆخی نەخوازراوی جیهان و کوردستان و بوونی ئەم ڤایرۆسە لەنێو ژیانی خەڵکیدا ئاڵوگۆری بە زۆرێک لە بڕیار و شێوازی ژیان و دەوامکردنی ڕۆژانەی سەرجەم وەزارەتەکان کردووە، بێگومان وەزارەتی پەروەردە بەدەر نیە لە قەلەقی و ڕاڕای و ناجێگیری لە دانانی بڕیارێکی سابت و موقنیعکەر بۆ دەستپێکی خوێندنی ساڵی نوێ، چونکە لە ئەنجامی هەر بڕیارێک کۆمەڵێک کاردانەوە و ناڕەزایەتی لێ دەکەوێتەوە، بەندە وەک مامۆستایەک چەند پێشنیارێک دەکەم بۆ بەرەوپێشچوونی خوێندن و زەرەرمەند نەبوونی چینی داهاتووی وڵات بەتایبەت قوتابیانی قوتابخانە کە ئەمانەن.

یەکەم: پێشنیار دەکەم خوێندنی ئۆنلاین نەبێتە بڕیار و قوتابیان ڕاستەوخۆ لەنێو هۆڵی خوێندن دەوام بکەن، هاوشێوەی وڵاتانیتر کە دەستیان بەخوێندنی ناو هۆڵەکان کردوەتەوە، لەکاتی دەوامکردن لە ئەگەری هەر ڕووداوێکی نەخوازراو و بوونی نیشانەی ئەم ڤایرۆسە لە هەر قوتابیەک ئەو قوتابیە بکرێتە ئیجازە و لە ماڵەوە بەشێوەی ئۆنڵاین بخوێنێت.

دووەم: لە ئەگەری ناچاربوون بە بڕیاری خوێندنی ئۆنڵاین، پێویستە سەرجەم قوتابیان نەگرێتەوە، بەتایبەت قوتابیانی پۆلی یەکەم و دووەم و سێیەمی سەرەتایی بەڕاستی پێویستە بەردەوامبن لە خوێندن چونکە بناغەی پێگەیشتن و فێربوونی نوسین و خوێندنەوە ئەم سێ قۆناغەی قوتابیە، بۆیە پێویستە ناچار بە ئۆنلاین نەکرێن، هاوشان لەگەل ئەماندا قوتابیانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی پێویستە زوو دەست بە خوێندنی ناو هۆڵ بکەن و بەهیچ شێوەیەک خوێندنیان نەبێتە ئۆنڵاین تا لە کۆتایی ناچار بە لێبرینی ئەو بەشانە نەبن کە بە خوێندنی ئۆنلانین کراوە.

سێیەم: پێویستە خوێندن لە گوندەکان بەتایبەت ئەوانەی قوتابیان کەمە و یەک دەوامن ڕۆژانە دەوامی ئاسایی خۆیان بکەن، ئەوانەی قوتابیان زۆرە دەتوانن بیکەن بە دوو دەوام بە لەبەر چاوگرتنی مافی قوتابی و مامۆستایان.

چوارەم: لە ئەنجامی ناچاربوون بە خوێندنی ئۆنلاین چ بەشێوەی گشتی چ بەشێوەی تایبەت ئەو قوتابیانەی کۆرۆنایان گرتووە، پێویستە وەزارەتی پەروەردە (CD) تۆمارکراوی سەرجەم بابەتەکان ئامادە بکات و دابەشی بکات بەسەر قوتابیان بۆ ئەوەی پێویستی بە ئینتەرنێت و زیادە مەسرەف نەبێت و نەبێتە بارگرانی بۆسەر دایک و باوکی قوتابی.

پێنجەم: پێویستە وەزارەتی پەروەردە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی تایبەت بکات بە پێشکەشکردنی سەرجەم بابەتەکان و ڕۆژانە بەبەردەوامی بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو، چونکە قوتابی سوودی زۆری لێوە دەبینێت و هەموو ماڵێکیش تەلەفزیۆن هەیە.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

لەیادی ریفراندۆمە پیرۆزەكەی كوردستاندا، دەبێ چاوەڕێی دەرفەتێك بكەین

نیان ئەحمەد 25\9\2017 رۆژێكی مێژوویی بوو بۆ نەتەوەی كورد لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوو لە داگی…