چیرۆكنووسێكی كورد كۆچی دوایی كرد

0
116

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە سلێمانی ڕەئووف حەسەن چیرۆکنووسی کورد بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

ڕەئووف حەسەن یەکێک لە نووسەر و چیرۆکنووس و وەرگێڕەکانی کوردە کەلە سلێمانی لەدایک بووە و لە سەرەتای شەستەکانەوە دەستی بە نووسین کردووە و لە بوارەکانی چیرۆک و وەرگێڕان و شانۆدا چالاک بووە.

یەکەم کتێبی ساڵی 1967 بەناوی گەردوون چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.

پاشان هاوڕێ لەگەڵ “فواد سەراج و سەلام مەنمی” کتێبێکیان بەناوی چەکەرە لە ساڵی 1973 چاپ و بڵاو کردووەتەوە.

ڕەئووف حەسەن جیا لە بواری چیرۆک، لە بواری شانۆ و وەرگێڕانیشدا چالاک بووە و چەندین شانۆنامەی نووسیوە و هاوکات لە زمانی عەرەبییەوە چەند کتێبێکی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.

کەسێکی چاالاکی بواری ڕۆشنبیریی باشووری کوردستان بووە و چەند بەرهەمێکی چیرکۆکی بریتین لە: “سبەینێ باوکت دێتەوە، وێنەکەی خوشکت” و هاوکات لە بواری ڕەخنەشدا کاری کردووە و چالاک بووە. ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی بووە.

بڕیارە ئەمڕۆ تەرمەکەی بە بەشداریی نووسەر و ڕۆشنبیران و جەماوەری سلێمانی لەو شارە بە خاک بسپێردرێت.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئەنجوومەنی وەزیرانی کوێت: شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری کوێتە

دوای کۆچی دوایی شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری کوێت، ئەمڕۆ سێشەممە (29/ 9/ 2020…