چوار حاڵەت لە كەركووك و‮ ‬یەك حاڵەت لە نەجەف تۆمار كراوە لە شارەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هیچ حاڵەتێكی‮ ‬كۆرۆنا تۆمار نەكراوە

0
627

بەدواداچوون‮: ‬فاتیح بەرزنجی‮
‬ لەماوەی‮ ‬ئەو چەند‮ ‬ڕۆژانەی‮ ‬دوایی‮ ‬هەموو جیهان سەرقاڵی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬كۆرۆنایەو لە بەشێكی‮ ‬ولاتانی‮ ‬جیهاندا بڵاوبۆتەوە،‮ ‬نەخۆشیەكە وێڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬سەرچاوەكەی‮ ‬لە شاری‮ (‬وهان)ـی‮ ‬چینەوە سەریهەڵداوە،‮ ‬بەڵام گەیشتۆتە وڵاتانی‮ ‬دەوروبەرو گەیشتە عێراق،‮ ‬تا ئامادەكردنی‮ ‬ئەم بەدواداچوونە لەشاری‮ ‬كەركووك چوار حاڵەت و لە شاری‮ ‬نەجەفیش‮ ‬یەك حاڵەت تۆمار كراوەوش لەو شارەدا پشووی‮ ‬فەرمی‮ ‬ڕاگەیەنراوە‮.‬ وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬عێراق باس لە بوونی‮ ‬چوار حاڵەتی‮ ‬كۆرۆنا دەكات لە شاری‮ ‬كەركوك كە دەست نیشانكراوەو وەزیری‮ ‬تەندروستی‮ ‬هەرێم دكتۆر سامان بەرزنجی‮ ‬بۆ دەزگاكانی‮ ‬رایگەیاندن‮ ‬ڕوونیكردەوە‮: ‬تاوەكو ئێستا هیچ كەسێك لە شارەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان گوومانی‮ ‬تووشبوون بە ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنای‮ ‬لێ نەكراوە‮.‬ بەڕێوەبەری‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬تەندروستی‮ ‬جیهانیش لە عێراق‮ ‬لەكۆنگرەیەكی‮ ‬ڕۆژنامەوانیدا گوتی‮: ‬بڵاوبوونەوەی‮ ‬هوشیاری‮ ‬و چالاكی‮ ‬خۆپارێزییەكان و‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬تەندروستی‮ ‬جیهانیش بەردەوام لەسەر هێڵەو بەشێوەیەكی‮ ‬چالاكانە كار بۆ ئەو مەبەستە دەكات و چەندین نموونەی‮ ‬نەخۆشانمان وەرگرتووەو هەموویان لە تاقیگەن و كارەكانمان درێژە پێ دەدەین تا دەگەینە چارەسەر و هەموو هەوڵێك بۆ‮ ‬ڕێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا دەدەین‮.‬ پشكنینی‮ ‬تەواو بە شێوەیەكی‮ ‬ڕێكوپێك ‮ ‬هەرسەبارەت بە ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا دكتۆر سامان بەرزنجی‮ ‬وەزیری‮ ‬تەندروستی‮ ‬هەرێم گوتی‮: ‬هەموو هەوڵەكان بەردەوامەو لەلایەن سەرۆكایەتی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیرانیش پاڵپشتیمان لێ دەكرێت و بودجەی‮ ‬تایبەت بۆ ئەم مەبەستە تەرخانكراوەو پشكنین لە دەروازەكان و لە فڕۆكەخانەكان هەیەو‮ ‬تا ئێستاش هیچ كەسێك لە كوردستان‮ ‬گومانی‮ ‬تووشبوون بە ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنای‮ ‬لێ نەكراوەو هەموو ئەوكەسانەی‮ ‬كە لە وڵاتی‮ ‬چین دەگەڕێنەوە جیا دەكرێنەوە بۆ ماوەی‮ ‬14‮ ‬ڕۆژ،‮ ‬بەڵام زۆربەیان بەبێ هیچ نیشانەیەك چوونەتەوە نێو خێزانەكانیان و تا ئێستاش‮ ‬104‮ ‬گەشتیار لە چینەوە هاتوونەتەوە كە‮ ‬38یان هاووڵاتی‮ ‬چین بوون و هەشت لەوان جیاكراونەتەوە‮. ‬ گوتەبێژی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬هەرێم‮:‬ دەمامكی‮ ‬95N‮ ‬تەنیا هەشت كاتژمێر كارایە ‮ ‬دكتۆر محەمەد قادر خۆشناو گوتەبێژی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬بۆ خەبات گوتی‮: ‬دوای‮ ‬بڵاوبوونەوەی‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا لە وڵاتی‮ ‬ئێران لە كوردستان نرخی‮ ‬دەمامك بەشێوەیەكی‮ ‬بەرچاو بەرزكرایەوە لە‮ ‬2-3 دۆلارەوە بوو بە زیاتر لە‮ ‬20 دۆلارو تا ئێستاش هیچ گومان لێكراوێك و تووشبوویەك بە ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا لە كوردستان تۆمار نەكراوە‮.‬ گوتیشی‮: ‬هیچ كەسێك لە ئێرانەوە بۆی‮ ‬نییە بێتە ناو كوردستان تاوەكو مەترسییەكانی‮ ‬كۆرۆنا كۆتاییان دێت‮. ‬ئاماژەی‮ ‬بەوەشدا‮: ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا لە هەوادا بڵاونابیتەوە تەنیا لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬كەسانی‮ ‬تووشبوو دەگوازرێتەوە،‮ ‬بۆیە پێویست ناكات هەموو كاتێك دەمامك بەكار بهێنێت،‮ ‬لە كاتێكدا دەمامكی‮ ‬N95‮ ‬تەنیا هەشت كاتژمێر كارایەو هێڵی‮ ‬گەرمی‮ ‬24‮ ‬كاتژمێریش بۆ هاووڵاتیان دانراوە تا لەكاتی‮ ‬هەستكردن‮ ‬بەهەر حاڵەتێكی‮ ‬گوماناوی‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬گەشتیارانی‮ ‬گەڕاوە لە دەرەوەی‮ ‬وڵات دەتوانن پەیوەندی‮ ‬بكەن و رێوشوێنەكان دژی‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا توندتر دەكرێن‮.‬ كەركووك‮. ‬چوار حاڵەتی‮ ‬تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراوە هاوكات دوێنێ سێشەممە وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬و ژێنگەی‮ ‬عێراق،‮ ‬تۆماركردنی‮ ‬چوار تووشبوونی‮ ‬بە ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنای‮ ‬لە پارێزگای‮ ‬كەركووك راگەیاند و بەوەش ژمارەی‮ ‬حاڵەتەكانی‮ ‬تووشبوون بە ڤایرۆسەكە كە تا ئامادەكردنی‮ ‬ئەم بەدواداچوونە تۆماركراون،‮ ‬گەیشتە پێنج حاڵەت‮.‬ وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬و ژینگەی‮ ‬عێراق راگەیەندراوێكی‮ ‬لە هەژماری‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬لە تۆڕی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬فەیسبووك بڵاوكردەوە و تیایدا ئەوەی‮ ‬ئاشكراكردووە،‮ ‬جۆری‮ ‬نوێی‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا‮ (‬Kovid-19‮)‬ لە چوار ئەندامی‮ ‬یەك‮ ‬خێزانی‮ ‬عێراقی‮ ‬لە پارێزگای‮ ‬كەركووك بەدی‮ ‬كراوە،‮ ‬كە پێشتر سەردانی‮ ‬ئێرانیان كردووە و دواتر گەڕاونەتەوە وڵات‮.‬ بەپێی‮ ‬راگەیەندراوەكە چوار كەسەكە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و خراونەتە ژێر چاودێری‮ ‬وردی‮ ‬تەندروستییەوە‮.‬ وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬و ژینگەی‮ ‬عێراق هەر لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەی‮ ‬خستووەتەڕوو كە بەپێی‮ ‬رێنمایەكانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ مامەڵكردن لەگەڵ حاڵەتەكانی‮ ‬تووشبوون بە ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا گرتووەتەوەبەر و داواشی‮ ‬لە هاووڵاتییان كردووە پابەندبن بە رێنماییەكانی‮ ‬تەندروستی‮ ‬تایبەت بە خۆپاراستن لە ڤایرۆسەكە‮.‬ عیراق‮. ‬گرتنەبەری‮ ‬رێوشوێنی‮ ‬تەندروستی‮ ‬بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی‮ ‬كۆرۆنا نەجەف دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬رۆژی‮ ‬دووشەممەی‮ ‬رابردوو،‮ ‬یەكەم حاڵەتی‮ ‬تووشبوون بە ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا لە شاری‮ ‬نەجەف تۆماركرا،‮ ‬كاربەدەستانی‮ ‬عێراق زنجیرەیەك رێوشوێنیان لە رووی‮ ‬تەندروستییەوە بە ئامانجی‮ ‬پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی‮ ‬ڤایرۆسەكە گرتووەتەبەر‮.‬ لە شاری‮ ‬نەجەف باشووری‮ ‬عێراق،‮ ‬یەكەم حاڵەتی‮ ‬تووشبوون بە ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا‮ (‬Kovid-19‮)‬ تۆماركرا كە هەڵگرەكەی‮ ‬قوتابییەكی‮ ‬حەوزەی‮ ‬عیلمی‮ ‬نەجەفە و خاوەنی‮ ‬رەگەزنامەی‮ ‬ئێرانییە‮.‬ لەوبارەوە پارێزگاری‮ ‬نەجەف،‮ ‬لوئەی‮ ‬یاسری‮ ‬لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی‮ ‬بەوەكردووە،‮ ‬ئەو قوتابییە ئێرانییەی‮ ‬كە تووشی‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا بووە بە مەبەستی‮ ‬وەرگرتنی‮ ‬چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەك لە نەجەف و لەژێر چاودێریدایە‮.‬ لوئەی‮ ‬یاسری‮ ‬باسی‮ ‬لەوەشكردووە كە رێوشوێنی‮ ‬تەندرستی‮ ‬لە نەجەف گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا زیاتر لە شارەكەدا بڵاونەبێتەوە بۆ ئەو مەبەستەش،‮ ‬پشكنین بۆ سەرجەم ئەو قوتابیانە دەكرێت كە پێشتر لەگەڵ قوتابییە ئێرانییەكەدا بوون لە شوێنی‮ ‬حەوانەوەكەی‮.‬ پارێزگاری‮ ‬نەجەف،‮ ‬لوئەی‮ ‬یاسری‮ ‬داوای‮ ‬لە حكوومەتی‮ ‬فیدرال كرد كە فڕۆكەخانەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬نەجەف بە رووی‮ ‬هاتنی‮ ‬ئێرانییەكان بە تایبەتیش قوتابیانی‮ ‬زانستە ئیسلامییەكان دابخات و ئیتر رێگەیان پێ نەدات روو لە عێراق بكەن‮.‬ لەلایەكی‮ ‬دیكەوە بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬پەروردە لە پارێزگای‮ ‬نەجەف رایگەیاند كە بە هۆی‮ ‬تۆماركردنی‮ ‬یەكەم حاڵەتی‮ ‬تووشبوون بە ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا،‮ ‬دەوامی‮ ‬قوتابخانەكان لە پارێزگاكە تا كاتێكی‮ ‬نادیار راگیراوەو لە سەرجەم قوتابخانەكان پشووە‮.‬ لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬پەروردە لە پارێزگای‮ ‬نەجەف بڵاویكردەوە كە بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬پەروەردە،‮ ‬عادل بەسیسی‮ ‬بڕیاریداوە دەوامی‮ ‬فەرمی‮ ‬لە سەرجەم قوتابخانەكاندا تا كاتێكی‮ ‬نادیار بكرێت بە پشوو،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬تیمەكانی‮ ‬تەندروستی‮ ‬بتوانن رێوشوێنی‮ ‬زیاتر بگرنەبەر بە ئامانجی‮ ‬پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا لە نەجەف‮.‬ دیوانییە لای‮ ‬خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬پەروەردە لە پارێزگای‮ ‬دیوانییە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە تاقیكردنەوەكانی‮ ‬نیوەی‮ ‬ساڵ بۆ قوتابیانی‮ ‬پۆلەكانی‮ ‬یەكەم تا چوارەمی‮ ‬سەرەتایی‮ ‬تەنیا لە رۆژانی‮ ‬سێشەممە و چوارشەممە ئەنجامدەدرێن بۆ قوتابیانی‮ ‬پۆلەكانی‮ ‬پێنجەم و شەشەمی‮ ‬سەرەتاییش لە رۆژانی‮ ‬سێشەممە،‮ ‬چوارشەممە و پێنجشەممە ئەنجام دەدرێن،‮ ‬ئەوەش بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬رۆژی‮ ‬دووشەممەی‮ ‬رابردوو‮ ‬یەكەم حاڵەتی‮ ‬تووشبوون بە ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا لە شاری‮ ‬نەجەف تۆماركرا‮.‬ كەربەلا هاوكات پارێزگاری‮ ‬كەربەلا،‮ ‬نەسیف خەتابی‮ ‬رایگەیاندووە،‮ ‬هاووڵاتییەكی‮ ‬سعوودی‮ ‬لەگەڵ هاووڵاتییەكی‮ ‬ئێرانی‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەو وڵاتانەی‮ ‬كە تیایاندا ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا تۆماركراو سەردانی‮ ‬كەربەلایان كردووە،‮ ‬كەرەنتین كراون‮.‬ نەسیف خەتابی‮ ‬لە راگەیەندراوێكدا رەتیكردەوە كە هیچ حاڵەتێكی‮ ‬تووشبوون بە ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا لە كەربەلا تۆمار كرابێت‮.‬ ئەنبار هەر لەوبارەوە شانەی‮ ‬قەیرانی‮ ‬تایبەت بۆ بەدواداچوون بە دۆسیەی‮ ‬كۆرۆنا لە پارێزگای‮ ‬ئەنبار بڕیاردا لەمەودوا رێگە نەدرێت سەردانی‮ ‬نەخۆشەكان بكرێت لە نەخۆشخانەكاندا‮.‬ شانەی‮ ‬قەیرانی‮ ‬تایبەت بۆ بەدواداچوون بە دۆسیەی‮ ‬كۆرۆنا لە پارێزگای‮ ‬ئەنبار راگەیەندراوێكی‮ ‬بڵاوكردەوە و تیایدا داوای‮ ‬لە هێزە ئەمنییەكان كردووە بەتوندی‮ ‬مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسانەدا بكەن كە هەواڵی‮ ‬ناڕاست و پڕوپاگەندا سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا لە ئەنبار،‮ ‬لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو دەكەنەوە‮.‬ لە راگەیەندراوەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو كە لە سنووری‮ ‬پارێزگای‮ ‬ئەنبار تەنیا بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬پارێزگاكە دەتوانێت لێدوانی‮ ‬تایبەت بە ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا بدات بە تایبەتیش،‮ ‬ئەگەر هەر حاڵەتێك لە ئەنبار بەدی‮ ‬بكرێت‮.‬ جێگەی‮ ‬وەبیرهێنانەوەیە رۆژی‮ ‬یەكشەممەی‮ ‬رابردوو دەستەی‮ ‬دەروازە سنوورییەكانی‮ ‬عێراق رایگەیاندبوو كە لەچوارچێوەی‮ ‬گرتنبەری‮ ‬رێوشوێنەكان بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا،‮ ‬قەدەغەكردنی‮ ‬هاتنی‮ ‬ئێرانییەكان بۆ‮ ‬15‮ ‬رۆژی‮ ‬دیكە درێژكراوەتەوە‮.‬ هەروەها وەزارەتی‮ ‬گواستنەوەی‮ ‬عێراق رایگەیاندبوو كە بەهۆی‮ ‬بڵاوبوونەوەی‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆناوە،‮ ‬سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی‮ ‬لە بەغدا و نەجەفەوە بۆ ئێران هەڵپەساردووە‮.‬ ‮

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

با هەموومان پاڵپشتی‮ ‬پلان و بەرنامەی‮ ‬چاكسازی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بین

زیرەك‮ ‬ڕواندزی لە هەر وڵاتێكدا كارێزمایەك هەیە بۆ ئەوەی‮ ‬خزمەت بە گەل و نیشتمان بكات،‮ ‬…