خەبات‮: ‬
هەولێر بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬بەنداو و كۆگاكانی‮ ‬ئاو سەربە وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی‮ ‬ئاو لە حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەكرەم ئەحمەد دەڵێت‮: ‬بۆ‮ ‬12 ‮ ‬بەنداوی‮ ‬بچووك و مامناوەند و‮ ‬یەك بیر،‮ ‬33 ‮ ‬ملیار دینار تەرخانكراوە،‮ ‬بۆ بەنداوە گەورەكانیش بوودجەی‮ ‬پێویست تەرخانكراوە‮.‬ بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬بەنداو و كۆگاكانی‮ ‬ئاو سەربە وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی‮ ‬ئاو لە حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەكرەم ئەحمەد رایگەیاند كە لەهەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬17 ‮ ‬بەنداو و‮ ‬100 ‮ ‬حەوزی‮ ‬بچووك هەیە،‮ ‬كە سەرجەمیان توانای‮ ‬گڵدانەوەی‮ ‬10 ‮ ‬ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە،‮ ‬ئاشكرایشی‮ ‬دەكات وەك ماستەرپلان،‮ ‬249 ‮ ‬بەنداو دیاریكراوە لەو ژمارەیەش چوار بەنداوی‮ ‬گەورە هەیە كە ئێستا لەژێر جێبەجێكردندان‮.‬ ئەكرەم ئەحمەد گوتی‮: ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬17 ‮ ‬بەنداومان هەیە لەو ژمارەیەش سێ‮-‬یان بەنداوی‮ ‬گەورە و‮ ‬14یان بەنداوی‮ ‬بچووك و مامناوەندن،‮ ‬نزیكەی‮ ‬100 ‮ ‬پۆند‮ (‬حەوز‮)‬یشمان هەیە،‮ ‬سەرجەمیان توانای‮ ‬گڵدانەوەی‮ ‬نزیكەی‮ ‬10 ‮ ‬ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە‮.‬ بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬بەنداو و كۆگاكانی‮ ‬ئاو سەربە وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی‮ ‬ئاو لە حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەبارەی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬پۆند و بەنداو لە پلانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی‮ ‬ئاو گوتی‮: “‬وەك ماستەر پلان،‮ ‬شوێنی‮ ‬249 ‮ ‬بەنداومان دیاریكردووە كە لەو ژمارەیە‮ ‬18یان بەنداوی‮ ‬گەورەن،‮ ‬ئەوانی‮ ‬دیكە بەنداوی‮ ‬بچووك و مامناوەندن،‮ ‬چوار بەنداوی‮ ‬گەورە و‮ ‬13 ‮ ‬بەنداوی‮ ‬بچووك و مامناوەند لەژێر جێبەجێكردندایە‮.‬ ئەكرەم ئەحمەد گوتیشی‮: ‬بەنداوە گەورەكان،‮ ‬هەریەك لە بەنداوی‮ ‬باسەرە و زەلان لە سنووری‮ ‬سلێمانی،‮ ‬باوەنوور لە گەرمیان و گۆمەسپان لە هەولێر كە ئێستا لەژێر جێبەجێكردندان‮.‬ بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬بەنداو و كۆگاكانی‮ ‬ئاو سەربە وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی‮ ‬ئاو لە حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەبارەی‮ ‬گوژمەی‮ ‬پێویست بۆ تەواوكردنی‮ ‬بەنداوەكان رایگەیاند‮ “‬بۆ‮ ‬12 ‮ ‬بەنداوی‮ ‬بچووك و مامناوەند و‮ ‬یەك بیر،‮ ‬33 ‮ ‬ملیار دینار تەرخانكراوە،‮ ‬بۆ بەنداوە گەورەكانیش بوودجەی‮ ‬پێویست تەرخانكراوە‮”.‬ لەبارەی‮ ‬وادەی‮ ‬گڵدانەوەی‮ ‬ئاو لە بەنداوەكانیش،‮ ‬ئەكرەم ئەحمەد گوتی‮: “‬ساڵانە لە مانگی‮ ‬11 ‮ ‬دەست بە‮ ‬گڵدانەوەی‮ ‬ئاو دەكرێت بەپێی‮ ‬وەرزی‮ ‬بارانبارین تا كۆتایی‮ ‬مانگی‮ ‬پێنج و پاشان بەردانەوەی‮ ‬ئاو دەستپێدەكات،‮ ‬ساڵی‮ ‬پار ئاوێكی‮ ‬زۆرهات و بەنداوەكان پڕ‮ ‬بوون‮”.‬ بەنداوی‮ ‬دوكان بەگەورەترین بەنداو هەژمار دەكرێت لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كە توانای‮ ‬گڵدانەوەی‮ ‬شەش ملیار و‮ ‬800 ‮ ‬ملیۆن مەتر سێجا ئاو هەیە و لەگەڵ بەنداوی‮ ‬دەربەندیخان تاكە سەرچاوی‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬وزەی‮ ‬كارەبان،‮ ‬ئەمساڵیش ئاو لە بەنداوی‮ ‬دوكان كەمییكردووە و سەبارەت بە هۆكاری‮ ‬كەمكردنی‮ ‬ئاو لە بەنداوی‮ ‬دوكان،‮ ‬ئەكرەم ئەحمەد گوتی‮: “‬ئەمساڵ وەزارەتی‮ ‬كارەبا داواكاریی‮ ‬زۆرە بۆ ناوچەكانی‮ ‬راپەڕین و سلێمانی‮ ‬و بەردانەوەی‮ ‬ئاومان زیاتر بووە و بارانیش كەمتر بووە‮”.‬ یەكێك لەو بەنداوانەی‮ ‬كە بەهۆی‮ ‬بوومەلەرزەوە زیانی‮ ‬بەركەوتبوو،‮ ‬بەنداوی‮ ‬دەربەندیخان بوو،‮ ‬سەبارەت بە نۆژەنكردنەوەی‮ ‬ئەو بەنداوەش بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬بەنداو و كۆگاكانی‮ ‬ئاو سەربە وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی‮ ‬ئاو لە حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەكرەم ئەحمەد گوتی‮: “‬زۆربەی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬بەنداوی‮ ‬دەربەندیخان چارەسەركراون،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق و هەرێمی‮ ‬كوردستان بڕە پارەیەكیان تەرخانكرد و كێشەكان چارەسەری‮ ‬كرا،‮ ‬بەڵام بە گشتی‮ ‬نۆژەنكردنەوەی‮ ‬بەنداو ساڵانە ئەگەر كێشەیەكی‮ ‬گەورە نەبێت دیاریی‮ ‬ناكرێت،‮ ‬مەگەر كێشەیەك رووبدات ئەوكات دەست بە نۆژەنكردنەوە دەكرێت‮.‬ ئەكرەم ئەحمەد گوتی‮: ‬پێشبینی‮ ‬دەكەین بەنداوە بچووكەكان هەمووی‮ ‬پڕ‮ ‬ببن،‮ ‬بەڵام چاوەڕوانی‮ ‬توانەوەی‮ ‬بەفریش دەكەین بۆ ئەوەی‮ ‬ئاستی‮ ‬ئاو لە بەنداوەكان دیاری‮ ‬بكەین‮.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

با هەموومان پاڵپشتی‮ ‬پلان و بەرنامەی‮ ‬چاكسازی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بین

زیرەك‮ ‬ڕواندزی لە هەر وڵاتێكدا كارێزمایەك هەیە بۆ ئەوەی‮ ‬خزمەت بە گەل و نیشتمان بكات،‮ ‬…