ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا، رایگه‌یاند، له‌ رۆژانی جه‌ژندا ژماره‌یه‌ك شوێن به‌ داخراوی ده‌مێننه‌وه‌ و داواشی له‌ مامۆستایانی ئاینی كرد، مه‌راسیمی نوێژی جه‌ژن ئه‌نجام نه‌ده‌ن.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م راسپارده‌ و بڕیارانه‌ كرایه‌وه‌.

یه‌كه‌م: جێبه‌جێكردنی به‌یانی ژماره‌ (44)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ. هه‌روه‌ها جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ سه‌ر خۆپارێزی تاك و درووستنه‌بوونی به‌ریه‌ك كه‌وتن.

دووه‌م: داواكارین مامۆستایانی ئاینی له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی مه‌راسیمی نوێژی جه‌ژن ئه‌نجام نه‌ده‌ن.

سێیه‌م: ژماره‌یه‌ك بۆنه‌ رێگه‌پێدراو نین له‌وانه‌: “مەراسیمی سەرقەبران، دانانی پرسە لە (هۆڵ، ماڵ، لە ژێر خێوەت) لەگەڕەك  و شوێنە گشتییەکان”، هه‌روه‌ها ئه‌م شوێنانه‌ش به‌ داخراوی ده‌مێننه‌وه‌: “هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ گێڕان، هۆڵه‌كانی بووك گواستنه‌وه‌، یانه‌ی شه‌وانه‌، نێرگه‌له‌كێشان، هۆڵ و سه‌نته‌ره‌كانی له‌شجوانی، هۆڵه‌كانی وه‌رزشی، مه‌له‌وانگه‌، ئاهه‌نگی شه‌وانه‌، یانه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه‌ (باڕ)، گه‌رماو و سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان ده‌كات

سه‌رۆك بارزانی بەبۆنەی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا…