خه‌بات: رانیار دڵشاد:-
بەرێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر لە ماوەی رۆژانی قەدەغەکردنی هاتووچۆ، چاودێری و پشکنین و گەڕانی بۆ ناو شاری هەولێر و دەوروبەری بەهۆی نەخۆشی کۆرۆنا به‌رده‌وامه، له‌ هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینیه‌كاندا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و بازرگانی هه‌ولێر، تاوه‌كو ئێستا‌ چه‌ندان شوێنیان به‌هۆی سه‌رپێچی و به‌سه‌رچوونی كاڵاكان سزاداون.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی هه‌ولێر له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆیان رایده‌گه‌یه‌نێت تا ئێستا سه‌ردانی 1390 شوێنی جۆراو جۆریان له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر کردووە.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی هه‌ولێر له‌كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ و پشكنین بۆ قه‌زاكان تا ئێستا 103 شوێن سزادراون، ده‌ركه‌وت لە بنکەی چاودێری بازرگانی قەزای شەقڵاوە سەردانی 238 شوێن کراوە 8 شوێن سزا دراون، لە بنکەی چاودێری بازرگانی قەزای سۆران سەردانی 236 شوێن کراوە، لە بنکەی چاودێری بازرگانی قەزای کۆیە سەردانی 631 شوێن کراوە 34 شوێن سزا دراون، ‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی هەولێر رایدەگەێنێت ئەوانەی سەرپێچی رێنماییەکان ده‌كه‌ن سزای دارایی دەکرێن، لەسەر بنەمای بوونی کاڵای ماوە بەسەرچوو و هەڵنەواسینی نرخ و جیاوازیكردن له‌ نرخ و گرانفرۆشتن.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكرد، لێره‌وه‌ هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە لێژنەکانمان بەردەوام ده‌بن لە چاودێریکردنی بازاڕ و بەدواداچوون بۆ سەرجەم شوێنە بازرگانیەکان، ئامانج لەو سەردان و چاودێریكردنه‌ بۆ پاراستن و تەندروستی هاوڵاتیانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شێوەکار رێژنە حەمید: هونەر لە کۆمەڵگایەکی داخراوی وەک کۆمەڵگای کوردی قورسە

خەبات: پەریهان عومەر:- شێوەکار رێژنە حەمید مستەفا لە دایکبووی ساڵی 1984 لە قەزای رانیە، دە…