چارەسەر تەنیا لەهەولێرە

0
432

دێکان عه‌لی

ڕەوشی سیاسی لەهەرێمی کوردستان بەدرێژایی چەندین ساڵە گرژی وئاڵۆزی تێدەکەوێت، لەهەمان بازنە کێشەکان دەخولێنەوە. ڕەنگە لەم ساڵانە هێندەی ئەم چەند ساڵەی دووایی ململانێ ئاڵۆز لەنێوان هێزە سیاسیەکان نەبووبێت، چونکە لەلایەک دەمووچاوی نوێ و کەسایەتی نوێ هاتونەتە مەیدانی سیاسی، بەتایبەت پاش کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، کە تێگەیشتن و گەشتنە ئەنجام لەیەک کەمێک قورس و ئاڵوز دەبێت.

هێزە ئیسلامییەکانیش لە کابینەی تازەی حکومەتدا پەراوێزخراون و بەشدارییان پێنەکراوە، ئەمەش جۆڕێک لە کرژی لەنێوان هێزە سیاسییەکان و جوڕێک لە پشتگیری کردنی ئۆپۆزسیۆنی لەهەرێمی کوردستان درووستکردووە. بەردەوام لەڕێگەی میدیاکانیانەوە ڕەخنەی تووند لەکابینەی نۆیەم دەگرن.

بەڵام ئەم گرژی و ئاڵۆزییانە ناکرێت بەردەوام بێت، چونکە خەڵکی کوردستان لەتوانایاندا نەماوەو چیتر بەرگەی ئەم دۆخە ناگرن. ڕەنگە ڕووداوی چاوەڕوان نەکراوی لێ ببێتەوە و دۆخەکە خراپتر ئاراستەی خۆی وەربگرێت.

بۆیە باشترین چارەسەر گەڕانەوەیە بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، چونکە لەکۆتاییدا هەولێر، چەقی بڕیارە گرنگەکانی هەرێمی کوردستانە و سەرجەم گۆڕانکارییەکان بۆ باشترکردنی ژیان و دۆخی هەرێمی کوردستان هەر هەولیرە.

زۆریك لە بەرپرسانی حکومی لەچاوپێکەوتنەکانیان ئاماژیان بەوە دەدا کاتێ دەچوونە سەردانی لایەنە عێراقییەکان، لەوێ پێیان ڕادەگەیاندن کە چارەسەری کێشەی ئێوە لە هەولێرە. بەدیاریکراوی ناوی سەرۆک بارزانیان هێناوە. چونکە بڕیارەکان و قسەکانی جەنابیان وەک هەمیشە مایەی ئاشتی بووە. کەواتە با لەوەزیاتر خەڵکی کوردستان ماندوو نەبن.

هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت باش لەوە تێبگەن کە درێژەدان بەحکومڕانی بەم جۆرە نابێت ودەبێت هەوڵی گەڕاندنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و بەدیهێنانی ئامانجەکانی خەڵکی کوردستان بن، چونکە دڵنیام سەرجەم هێزە سیاسییەکان ئەزموونی دووبارەکردنەوەی شەڕی ناوخۆ و دوو ئیدارەیی لایان ناپەسەندەو لەکۆتاییدا یەک بەرژەوەندی کۆماندەکاتەوە ئەویش کورد بوونە.

خاڵێکی تریش ڕاگرتنی ئەو هێرشە میدیاییانە کە هەوڵی خراپترکردنی دۆخی کوردستان دەدەن، بەهەموو پیرۆزییەکانی یەکتر دێنە خوارەوە. دەبوو لە بەپرسانی عێراقی ئەزموونمان وەرگرتایە، کەچۆن و چەند لەدژی یەک بن لەکۆتایی بۆ دژایەتی کورد و کوردستان دەست لەناو دەست دەبن و چاوپۆشی لەهیچ خاڵێک ناکەن بۆ زیاتر پێشێلکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

له‌ پارێزگای دھۆك دەوامی فەرمیی له‌ دامودەزگاكانی حكوومەت راده‌گیرێت

جێگری پارێزگاری دھۆك، رایگەیاند، دەوامی فەرمیی دامودەزگاكانی حكوومەت لە تەواوی سنووری پارێ…