خەبات: هاوار مورتكەیی:- چارلێز ڤان زێلی خانمە شەترەنجزانی هەڵبژاردەی خوارووی ئەفریقا لە لێدوانێكی تایبەت بۆ لاپەڕەی وەرزشی رۆژنامەی خەبات رایگەیاند كە ئەو ئامادەكاری دەكات بۆ بەشداری كردن لە ئۆلۆمپیادی داهاتوو كە بڕیارە لە ساڵی 2021 لە رووسیا بەڕێوەبچێت و دەڵێت: تا ئێستا دوو جار بەیاوەری هەڵبژاردەی وڵاتەكەم بەشداریم لە ئۆڵۆمپیاد كردووە لە ساڵی 2018 لە باتۆمی- جۆرجیا و ساڵی 2020 لە ریگای ئۆنلاین، ئێستاش ئامادەگاری دەكەم چونكە یەكیكم لە ئەندامانی هەڵبژاردەی خوارووی ئەفریقیا كە بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی ساڵی داهاتووی رووسیا دەكەین.

خەونە گەورەكەم
چارلیزی تەمەن 21 ساڵ كە هەڵگری ریكۆردی بچووكترین یاریزانی وڵاتەكەیەتی كە ناسناوی WIMی بەدەستهێناوە كە ئەوكات تەمەنی تەنها 13 ساڵان بوو، ئەو دەڵێت: تا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەم بەردەوام ببم و بەشداری ئۆڵۆمپیادەكان بكەم، ئەمە دەمگەیەنیتە خەونە گەورەكەم ئەویش بەدستهێنانی ناسناوی WGMە و بۆ ئەمەش هەوڵی خۆمی بۆ دەدەم، هەروەها دەڵێت: لە ساڵی 2013 لە پاڵەوانێتی ئەفریقیا بەشداریم كرد و لەوێ توانیم لە دوو شەترەنجزان ببەمەوە كە هەڵگری بڕوانامەكانی WIMو WGM بوون، ئەمەش وایكرد كە ناسناوی WIM بەدەست بهێنم، كە ئەوكات تەمەنم تەنها 13 ساڵان بوو، لەو كاتەوە تا ئێستا من خاوەنی ریكۆردی بچوكترین یاریزانی خوارووی ئەفریقیام كە ئەم ناسناوە بەدەست بهێنم و تا ئێستاش ریكۆردەكە هەر بەناوی منەوەیە.

شەترەنج جیهانێكی جیاوازە
ئەو خانمە شەترەنجزانەی خوارووی ئەفریقیا لەبارەی ئاشنایەتی بە شەترەنجەوە گوتی: ساڵی 1999 لە بریتۆریای پایتەختی خوارووی ئەفریقیا له خانەوادەیەكی شەترەنج ‌دایك بووم، كاتێك تەمەنم بوو بە 7 ساڵان باوكم فێری شەترەنجی كردم، منیش لەنێو ئەو هەموو وەرزشە شەترەنجم هەڵبژارد چونكە یارییەكە هەموو كەسیك دەتوانن بیكەن لە هەر تەمەنێك و رەگەزیكدا بێت، شەترەنج سنووری نییە، ئەوەی زۆر گرنگە شەترەنج دەتوانێت بتگەیەنیتە هەموو شوێنێكی جیهان، بە كەسایەتییە جۆراوجۆرەكانی وڵاتانت بناسینێ، زۆر شتت فێر دەكات، سەبارەت بەخۆمەوە شەترەنج جیهانێكی جیاوازە و ئەو ماوەی یاری دەكەیت، مێشكت لەچالاكبوون بەردەوامە و گەشەیكی پێدەدەیت.

گەشبینم بە داهاتووی شەترەنج لە وڵاتەكەم
ئەو كچە شەترەنجزانە كە بەشداری لە چەندین پاڵەوانێتی جیهانی و ئەفریقی كردووە لەبارەی خەونەكانی جگە لە گراندماستەری ئافرەتان دەڵیت: زۆر حەز بە یارییەكان ئۆڵۆمپیاد دەكەم، ئامانجی سەرەكیم دیارە لەو بەشدارییانە، بەڵام ئامانجی زۆرترم هەیە، چونكە بەداخەوە دەیڵێم ئێمە وەكو وڵاتی خوارووی ئەفریقیا پاڵەوانێتی FIDEمان زۆر كەمە، هەروەها لە رووی هەڵكەوتەی جوگراقیشەوە زۆر دوورین لەو وڵاتانەی شەترەنج تیایدا زۆر بەهێزە، كە ئەمەش بەربەستە بۆ رەیتینگ بەرزركردنەوە، بۆیە زۆر تامەزرۆی بەشداری ئۆڵۆمپیادی داهاتوو دەكەم، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو كێشانەش زۆر گەشبینم بە داهاتووی شەترەنج لە وڵاتەكەم، چونكە ئێستا نەوەیەكی بەتوانای شەترەنج بەڕێوەیە و دلنیام لەداهاتوودا دەتوانن لەسەر ئاستی ئەفریقیا شان لە شانی شەترەنجزانانی وڵاتی میسر بدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئایا دەوڵەتی شکستخواردووی عێراق لەسەر دووڕیانە؟

د. سـامان سـۆرانی ئەزموونی حوکمڕانی عیراقی پاش ساڵی ٢٠٠٣ نزیکە لە ئەزموونی حوکمڕانی ئەڵمان…