له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌عید یه‌حیا خه‌تات، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی كورد، مه‌سرور بارزانی، راویژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان سه‌رخۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو كرد، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:  

خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو سەعید یەحیا خەتات:   بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا سەعید یەحیا خەتاتمان پێگەیشت، هاوبەشی خەمتانین، بەم بۆنە دڵتەزێنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و خزم و کەسوکار و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەکەین.   ‎لە خوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایش بە هەموو لایەک ببەخشێ.   ‎کۆچی دوایی بەرێزیان زیانێکە بۆ بواری رۆشنبیری و رۆژنامەنووسی و ئەدەبی کوردی، بێگومان بەرھەمە دەوڵەمەندەکانی ھەمیشە یادی خوالێخۆشبوو بە زیندوویی دەھێڵنەوە.   ‎انا للە و انا الیە راجعون ‎براتان ‎

مەسروور بارزانی

 ٢٩/١/٢٠١٩

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرۆک بارزانی لە سێیەمین ساڵیادی داستانی پردێ دا تویتێکی بلاوکردەوە

سەرۆك مەسعود بارزانی، لە سێیەمین ساڵیادی داستانی پردێ دەڵێ: “ئەمڕۆ وەکوو دوێنێ نییە،…