بڕوا‮ ‬ڕەمەزان ساڵەیی
پاش ئازادكردنی‮ ‬عێراق و‮ ‬ڕووخانی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬بەعس‮ ‬لە‮ ‬2003، بەدەیان گرووپی‮ ‬توندڕەو و تیرۆریست لەم وڵاتەدا سەریهەڵدا و دروستبوو،‮ ‬هەندێك لەوانە‮: (‬جندالاسلام،‮ ‬انصارالاسلام،‮ ‬انصارالسنە،‮ ‬توحید و جیهاد‮) ‬لە ئەیلولی‮ (‬2003‮)‬،‮ ‬چەندین كەتیبەی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬بەناو خەلیفە و سەحابییەكان،‮ ‬جەیشی‮ ‬ئیسلامی،‮ ‬جەیشی‮ ‬موجاهیدین،‮ ‬قاعیدە،‮ ‬مەجلیسی‮ ‬شوڕای‮ ‬ئیسلامی،‮ ‬عەودە،‮ ‬نەقشبەندی،‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬لە‮ (‬2006‮)‬، دەوڵەتی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬لە عێراق و شام لە نیسانی‮ (‬2013‮)‬،‮ ‬پاش داگیركردنی‮ ‬موسڵ و زۆربەی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬عێراق،‮ ‬زۆری‮ ‬ئەو گرووپانە هەڵوەشانەوە‮ ‬و هەندێكیشیان مانەوە و لە‮ ‬29ی‮ ‬حوزەیران‮(‬2014‮)‬ ناوی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬لە عێراق و شامیان گۆڕی‮ ‬و‮ ‬كردیان بە دەوڵەتی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬و داعشیان دروستكرد‮.‬ لێرەدا مەبەستم نییە باسی‮ ‬چۆنییەتی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬داعش بكەم لەبەر ئەوەی‮ ‬لە لاپەرە‮ ‬13ی‮ ‬ژمارەی‮ ‬4667 ئەم‮ ‬ڕۆژنامە سەركەوتووەكەی‮ ‬خەبات لە‮ ‬23‮/‬10‮/‬2014 ‮ ‬باسی‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬دروستبوونی‮ (‬داعش)م كردووە‮. ‬ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬وەبیر هێنانەوەیە دەبێت ئەوە بزانین كە داعش لە خۆیەوە دروست نەبووە،‮ ‬جگە لە هاوكاری‮ ‬چەندین هۆزە عەرەب و پاشماوەی‮ ‬كۆنە بەعسییەكان،‮ ‬هەروەها هەندێك وڵاتیش پاڵپشتییان كردووە و كارئاسانییان بۆیان كردووە،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬داعش بووە خێر و بەرەكەت بۆ بووژانەوەی‮ ‬ئابووری‮ ‬وڵاتە زلهێزەكان و فڕۆشتنی‮ ‬چەك بە عێراق و هاتنی‮ ‬هێزێكی‮ ‬زۆری‮ ‬بیانی‮ ‬بۆ ناوچەكە و سوودوەرگرتن لەو بارودۆخەی‮ ‬كە عێراقی‮ ‬تێكەوتووە،‮ ‬گومانی‮ ‬تێدانیە دروستبوونی‮ ‬ئەو گرووپە تیرۆریستیانە و داعش تەنیا بۆ زیان گەیاندن بە نەتەوەی‮ ‬كورد بووە،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬چاویان بەو ئازادییەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد هەڵندەهات و مەبەستیان تێكدانی‮ ‬ئەو ئارامییەی‮ ‬كوردستان بووە،‮ ‬ئەوەشمان لەبیر نەچێت كە لای‮ ‬گرووپە توندڕەو و بەعسییەكان،‮ ‬كورد بە ئیسرائیلی‮ ‬دووەم لە قەڵەم دراوە،‮ ‬هەروەك چۆن بینیمان چییان لە گەلی‮ ‬كورد كرد،‮ ‬بەتایبەت لە سەردەمی‮ ‬هەشتایەكان هەر بە ئەنفال و كیمیاباران و كاولكاری‮ ‬و كۆمەڵكوژی‮ ‬و وێرانكردنی‮ (‬4000‮)‬ چوار هەزار گوند و تەرحیكردن،‮ ‬كاتێ داعش لە‮ ‬10‮/‬6‮/‬2014 ‮ ‬شاری‮ ‬موسڵ و زۆربەی‮ ‬خاكی‮ ‬عێراق و سوریای‮ ‬داگیركرد،‮ ‬هیچ هێزێك نەبوو خۆی‮ ‬لە داعش بدات جگە لە پێشمەرگە لە كوردستان و عێراق و‮ ‬یەپەگەش لە سوریا كە هەردوو هێزەكە كورد بوون،‮ ‬تەنانەت پێشمەرگە بەشداری‮ ‬ئازادكردنی‮ ‬شاری‮ ‬كۆبانێ لە كوردستانی‮ ‬ڕۆژاوای‮ ‬سوریاشی‮ ‬كرد،‮ ‬ئەگەر ئەوكات هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستانیش بەپەلە نەگەیشتایە بە كەركوك دڵنیابە وەك شارەكانی‮ ‬دیكەش دەكەوتە ژێر دەسەڵاتی‮ ‬داعش و جگە لە كورد نەتەوەكانی‮ ‬توركمان و عەرەبیش‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬كوشتار و دەربەدەری‮ ‬دەبوونەوە،‮ ‬تاكو ئێستاش زۆربەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان و دراوسێكانیش خۆیان دوور دەگرن لە شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعش،‮ ‬بۆ ماوەی‮ ‬چەند ساڵێك تەنیا كورد‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬داعش بووە و بە جدی‮ ‬شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬كرد،‮ ‬كە كورد بە هەزارانی‮ ‬لە تیرۆریستانی‮ ‬داعش كوشت و بەدیل گرت،‮ ‬هێزی‮ ‬عێراقی‮ ‬و سوریش هەبووە دژی‮ ‬داعش شەڕ‮ ‬بكەن،‮ ‬بەڵام تەنیا بۆ بەرگری‮ ‬لە خۆیان بووە نەك هێرشی‮ ‬سەر داعش بكەن و گورزی‮ ‬گەورە لە داعش بوەشێنن،‮ ‬پاش شەهیدبوونی‮ ‬1864 پێشمەرگە و زیاتر لە‮ ‬10000 بریندار و بێ سەرو شوێن بوونی‮ ‬62 پێشمەرگە،‮ ‬ئنجا سەرۆكی‮ ‬ئەمریكا ترامپ دەڵێ چەكمان داوە بەكورد و تا هەتاهەتایە پارێزگاری‮ ‬لە كورد ناكەین،‮ ‬بەڵام ترامپ لەبیری‮ ‬چوو ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە داعش لەناونەدەچوو،‮ ‬هەروەها داعش هێرشەكانیشی‮ ‬فراوان دەكرد و بەرەو ئەرووپا دەڕۆیشت و زیانی‮ ‬دەبوو بۆ‮ ‬ڕۆژاواش،‮ ‬سەرۆك بارزانیش وەڵامی‮ ‬دایەوە كە خوێنی‮ ‬كورد لە چەك بە بەهاترە،‮ ‬بەهەر حاڵ ئەوەی‮ ‬ڕۆی‮ ‬ڕۆی،‮ ‬بەڵام خۆ داعش هێشتا تەواو نەبووە و‮ ‬لەم ماوەیەشدا زنجیرەیەك كردەوەی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬ئەنجامداوە وەك پەلاماری‮ ‬سەنگەرەكانی‮ ‬پێشمەرگە و سوپای‮ ‬عێراقی‮ ‬و حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و كێڵگە نەوتییەكان و تەقینەوە و‮ ‬ڕفاندن،‮ ‬بەتایبەت لە كەركوك و تكریت و دیالە و خانەقین،‮ ‬كە ئەوە دەیسەلمێنێ كە داعش سەریهەڵداوەتەوە و تەواو ئامادەكاریشی‮ ‬كردووە و جموجۆڵەكانیان تەواو زیادی‮ ‬كردووە،‮ ‬كە هەموو سەركردە و فەرماندەكانی‮ ‬عێراقی‮ ‬و بیانیش نایشارنەوە كە‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬داعش هێشتا ماوە و مەترسیشی‮ ‬هەر هەیە،‮ ‬لێرەدا كورد چی‮ ‬بكات باشە؟‮ ‬ڕای‮ ‬من وایە،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬لەماوەی‮ ‬ڕابردوودا كورد لە جیاتی‮ ‬جیهان‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬داعش بووەوە و ئەو هەموو شەهید و بریندارە زۆرەشی‮ ‬دا،‮ ‬ئنجا وڵاتە زلهێزەكان و ناتۆ و هاوپەیمانان وەك پێویست نەبوون بەرامبەر بەكورد و دواجاریش‮ ‬ڕێفراندۆممان كرد وتیان باشە و فێڵیان لێمان كرد،‮ ‬دواتریش‮ ‬ڕێگەیان دا لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬2017 حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و سوپای‮ ‬عێراقی‮ ‬هێرش بكەنە سەر پێشمەرگە و فڕۆكەخانەكان دابخەن و ئێران و توركیاش سنووریان لەسەر ئێمە داخست،‮ ‬هەروەها‮ ‬لە‮ ‬8‮/‬10‮/‬2019ش‮ ‬ڕێگەیاندا كە سوپای‮ ‬توركیا بە هاوكاری‮ ‬هێزی‮ ‬ئۆپۆزسیۆنی‮ ‬سوریا كە لە توركیابوون هێرش بكەنە سەر كوردستانی‮ ‬ڕۆژاوا و كوژران و برینداربوون و ئاوارەبوونی‮ ‬سەدان هەزار هاوڵاتی‮ ‬كوردی‮ ‬لێبكەوێتەوە،‮ ‬بۆیە پێویستە كورد ئەمجارە كە شە دژی‮ ‬تیرۆر دەكات لە لایەكی‮ ‬دیكەشەوە چاوێكی‮ ‬لە بەرژەوەندییەستراتیجییەكانی‮ ‬خۆشی‮ ‬بێت‮. ‬دەبێ ئەوەشمان لە بیر نەچێت كە لە شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعش حكوومەتی‮ ‬عێراقیش‮ ‬یەك فیشەكی‮ ‬بۆ هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە نەدەنارد و تەنانەت نەیدەهێشت هاوپەیمانانش‮ ‬یەك پارچە چەك بە پێشمەرگەش بدات،‮ ‬هاوپەیمانان و‮ ‬ڕۆژاوا‮(‬غرب‮) ‬دەڵێن ئێوە دەوڵەت نین،‮ ‬ئەی‮ ‬باشە بۆ لە جیاتی‮ ‬جیهان شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعشمان پێ دەكەن؟،‮ ‬ئەوان دەڵێن ئێوە سەربە عێراقن،‮ ‬ئەی‮ ‬باشە عێراق بۆ هاوكاری‮ ‬كورد ناكات لە شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعش؟،‮ ‬دەڵێن داعش مەترسییە بۆ سەر جیهان‮!‬،‮ ‬ئەی‮ ‬باشە بۆ دەبێت كورد لە جیاتی‮ ‬ئەوان باجەكە بدات و شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعش بكات و ماڵ و حاڵی‮ ‬لێ تێكبچێت و بە هەزاران شەهید و بریندار بدات و بەدەیان هەزاریشی‮ ‬لێ بڕفێنن و شارەكانیان لێ بسوتێنن و بتەقێننەوە؟ دوای‮ ‬تەواوبوونی‮ ‬شەڕەكەش لە جیاتی‮ ‬پاداشتی‮ ‬كورد بكەنەوە،‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق و سوپای‮ ‬توركیای‮ ‬تێبەر بدەن و سنوورەكانیان لەسەر دابخەن؟‮!. ‬هەی‮ ‬ئافەرین كە بە م شێوەیە سوپاس و پێزانینی‮ ‬چاكە و قوربانییەكانمان دەكرێت‮.‬

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

با هەموومان پاڵپشتی‮ ‬پلان و بەرنامەی‮ ‬چاكسازی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بین

زیرەك‮ ‬ڕواندزی لە هەر وڵاتێكدا كارێزمایەك هەیە بۆ ئەوەی‮ ‬خزمەت بە گەل و نیشتمان بكات،‮ ‬…