پێویستیی گەڕانەوەی‮ ‬پێشمەرگە بۆ ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم

0
126

سه‌لامعه‌بدوڵڵا

 ئەگەرچی سەرەكوەزیرانی پێشووی عێراق زۆر بەشانازییەوە لە شاشەكانی تەلەفزیۆنرایگەیاند كە رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق كۆتایی پێهات و ئەم سەروەرییەشی بۆهێزەكانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق گێڕایەوەو بەدەستكەوتێكی گەورە بۆ خۆی لەقەڵەمداووەك پاڵەوانی نەتەوە خۆی دەنواندو بەهیچ شێوەیەكیش باسی ڕۆڵی پێشمەرگەو قوربانیدانیانینەكرد.

هەرچەند هەموولایەك دەیانزانی كە ئەم بانگەشەیەی عەبادی زۆر دوورە لە ڕاستییەوەو داعش بە تەواویلەناو نەبراوە، چونكە ئەو زەمینەیەی داعش دەخوڵقێنێ و هەوادارو پشتیوانی بۆ دابین دەكاتبەردەوامە.

ئێستا كە جارێكیتر مەسەلەی زیندووبوونەوەی داعش سەری هەڵداوەتەوەو لە میدیادا بەچڕی باس دەكرێ هەرئەو راستییە دەسەلمێنێ كە داعش بنەبڕ نەبووە، بەڵام ئەوەی كە جێی تێڕامانە ئەوەیە بۆداعش بەشێوەیەكی دیار تەنها لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، بەتایبەتی لەپارێزگای كەركووك و دەوروبەری، بەوشێوە ئاشكرایە، جموجۆڵی دەست پێكردۆتەوەو ئامانجیسەرەكی تەنیا گوندە كوردییەكانی ناوچەكەیە و دانیشتووانی كوردە و توخنی گوندە عەرەبەكانناكەوێ، هاوكات بەزەبری چەك دەیانەوێ كوردی ناوچەكە ناچار بكەن كە خاكی رەسەنی خۆیانبەجێبهێڵن و عەرەب تێیدا نیشتەجێ بكرێ هاوكات ئەم پرۆسەیەش بەبەرچاوی بەرپرسانی عێراقیەوەچ لە سوپا و چ لە حەشدی شەعبیەوە دەكرێ.

ئەوەتا ئەندامێكیپێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دەڵێ: داعش لە سنووری گوڵاڵە سەربازگەی هەیە و مەشقیتێدا دەكات. ئەمە لە كاتێكدا لەم ناوچانە ناهێلرێ بەهیچ شێوەیەك پێشمەرگەی تێدا بێت،كەچی داعش سەربازگەی بەبەرچاوی حەشد و سوپاوە تێدا دادەمەزرێت.

جا ئەمانە بەڕاستیداعش بن یان حەشد بن، چونكە گومان زۆرە داعش ئەو توانایەی مابێت و وا بەئاشكرا و لەقووڵایی ئەو ناوچانەدا كار و چالاكی بكات، ئامانج هەر ئەوەیە، ئەو ناوچانە لە كوردچۆڵ بكرێ، چونكە ئێستا عەرەبە هاوردەكان كە گرێبەستەكانیان دوای 2003 هەڵوەشێنرایەوەجارێكی تر لەو ناوچانە بۆیان نوێ دەكرێتەوە و زەویان پێدەدرێت كە لە پرۆسەی بەردەوامبوونیتەعریبی ئەو ناوچانە شتێكی تر نیە.

حكوومەتی نوێیعێراق گەر دەیەوێ بارودۆخی ئەو ناوچانە هێوربكاتەوە ئەوە پێویستە بەپلەی یەكەم حەشدیشەعبی لەو ناوچانە دووربخاتەوە و مۆڵەت بەهێزی پێشمەرگە بدات بگەڕێنەوە، ئەو ناوچانەبۆ پاراستنی ژیان و گیانی هاووڵاتیانی كورد لە زێدێ خۆیان كە حكوومەتی عێراقی پشتگوێیخستبوون بەهیچ شێوەیەك داكۆكیان لێنەكات.

جا بزانن ئەوكاتداعش و هاوشێوەكانی لەو ناوچانە دەبینرێن؟

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئەنجوومەنی وەزیرانی کوێت: شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری کوێتە

دوای کۆچی دوایی شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری کوێت، ئەمڕۆ سێشەممە (29/ 9/ 2020…