هیمان رەمزی
دواجار هەڵەبجەییەكان بوونە خاوەنی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬خۆیان و كۆتایی‮ ‬بەو ململانێیە هات كە لە نیسانی‮ ‬2014ـەوە سەبارەت بە پرسی‮ ‬پارێزگاكان هاتبووە ئاراوە‮. ‬ئەوەی‮ ‬لێرەدا زۆر گرنگە ئێستا‮ “‬هەڵەبجە”ش ناسناوی‮ ‬شاری‮ ‬هەڵگرتووە و بە فەرمیش بووە بە پێنجەمین پارێزگای‮ ‬كوردستان لە تەك هەولێر،‮ ‬سلێمانی،‮ ‬دهۆك،‮ ‬كەركووك،‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬عێراقیشدا بووە بە نۆزدەهەمین پارێزگا،‮ ‬بەڵام سەرباری‮ ‬تایبەتمەندی‮ ‬هەڵەبجە،‮ ‬لە ناو نەخشەی‮ ‬عێراق و كوردستان بە گشتی‮ ‬و لە لۆگۆی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هیچ ئاماژەیەكی‮ ‬بۆ دانەنراوە كە تایبەتمەندی‮ ‬هەڵەبجە نیشان بدات‮. ‬

بەو پێیەی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دامەزراوەیەكی‮ ‬سیاسی،‮ ‬سیادی‮ ‬و ئیدارییە،‮ ‬هاوكات بەرزترین دەسەڵاتە لە كوردستان و نوێنەرایەتی‮ ‬شەرعی‮ ‬و قانوونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكات،‮ ‬بۆیە گرنگە لە لۆگۆكەیدا ئایكۆنێكی‮ ‬تایبەت بە هەڵەبجە دەستنیشان بكات‮. ‬
ئەمەش لە كاتێكدایە كە ئەگەر سەیری‮ ‬دروشم و لۆگۆی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بكەین،‮ ‬بەر روونی‮ ‬دەبینین،‮ ‬هەموو پێكهاتە و پارێزگاكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬تێیدا رەنگیان داوەتەوە و تەنانەت هێماشی‮ ‬تێدایە بۆ زمانە فەرمییەكان‮. ‬

با بە وردی‮ ‬سەرنجی‮ ‬لۆگۆی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بدەین و كۆی‮ ‬هێما و ئەو ئایكۆنانەی‮ ‬تێیدا بەكارهاتوون،‮ ‬بیانناسێنین،‮ ‬ئەو كاتە دەزانین چەندە بۆشایی‮ ‬هەڵەبجەی‮ ‬تێدایە،‮ ‬بۆیە گرنگە ئەو بۆشاییە پڕ‮ ‬بكرێتەوە،‮ ‬لە كاتێكدا هێشتا پرسی‮ ‬بە پارێزگابوونی‮ ‬هەڵەبجە سەرەتایە و دەكرێ لە ئێستاوە ئەمە رەچاو بكرێت بۆ رێزگرتن لە هەڵەبجە و تایبەتمەندییەكانی‮. ‬
دروشمی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بریتییە لە هەڵۆیەكی‮ ‬باڵ كراو،‮ ‬لەناو بازنەیەكدا كە رووەكەی‮ ‬بە ئاڵای‮ ‬كوردستان نەخشێندراوە
یەكەم،‮ ‬هەڵۆكە بە گشتی‮ ‬ئاماژەی‮ ‬هێز و سەربەرزی‮ ‬و ئازادیخوازیی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد و مێژووە دێرینەكەیەتی‮. ‬
دووەم،‮ ‬رەنگە زێڕینەكەش ئاماژەی‮ ‬دەوڵەمەندی‮ ‬كوردستانە بە سەروەت و سامانی‮ ‬سرووشتی‮. ‬
سێیەم،‮ ‬چوار بەشەكانی‮ ‬هەر باڵێكی‮ ‬هەڵۆكە ئاماژەن بۆ چوار پارێزگاكەی‮ ‬كوردستان‮. ‬
چوارەم،‮ ‬خۆرەكە ئاماژەی‮ ‬هەڵاتنەوەی‮ ‬شارستانێتی‮ ‬دێرینی‮ ‬كوردستانە و بیست و‮ ‬یەك تیشكەكانیشی‮ ‬ئاماژەن بۆ جەژنی‮ ‬نەورۆز،‮ ‬كە سەری‮ ‬ساڵی‮ ‬تازەی‮ ‬كوردییە لە‮ ‬21‮ ‬ئازار،‮ ‬چوار تیشكە سەرەكییەكانیش ئاماژەی‮ ‬چوار پێكهاتەكانی‮ ‬كوردستانن،‮ “‬كورد،‮ ‬توركمان،‮ ‬كلدان و ئاشور‮. ‬
پێنجەم،‮ ‬دوو ئەستێرەكانی‮ ‬سەر بازنەكە كە‮ ‬یەكێكیان لە لای‮ ‬راستی‮ ‬هەڵۆكەیە و ئەوی‮ ‬دیكەیان لە لای‮ ‬چەپییەوە،‮ ‬چەسپێندراون،‮ ‬ئاماژەن بۆ كورد و عەرەب وەك دوو نەتەوەی‮ ‬سەرەكی‮ ‬عێراق‮. ‬
شەشەم،‮ ‬لە سەرەوەی‮ ‬بازنەكەدا بە زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬نووسراوە‮ (‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮) ‬و لە خوارەوەشی‮ ‬بە زمانی‮ ‬عەرەبی‮ (‬رئاسە اقلیم كوردستان‮). ‬
كەواتە ئەوەی‮ ‬پێویستە هەبێت ئاماژەیەكی‮ ‬روونە بۆ بوونی‮ ‬پێنجەمین پارێزگای‮ ‬كوردستان و لەبەرچاوگرتنی‮ ‬تایبەتمەندی‮ ‬ئەو پارێزگایە،‮ ‬بە دیاریكردنی‮ ‬ئایكۆنێك بۆ سەر لۆگۆكە،‮ ‬بێگومان دانانی‮ ‬ئەو ئایكۆنە لەسەر لۆگۆكە گرنگی‮ ‬خۆی‮ ‬دەبێت لە پاراستنی‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬خاكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و لەبەرچاوگرتنی‮ ‬پێگەی‮ ‬هەڵەبجە لە نەخشەی‮ ‬كوردستان‮. ‬
لێیرەوە بە پێویستی‮ ‬دەزانم ئەم پێشنیازە بخەمە بەرچاوی‮ ‬لایەنە پەیوەندیدارەكان و هەقیش وایە ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگا و خودی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەڵەبجە،‮ ‬بە نووسراوی‮ ‬فەرمی‮ ‬داوا لە سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بكەن،‮ ‬بۆ چارەسەركردنی‮ ‬ئەو پرسە كە مەبەست دیاریكردنی‮ ‬ئایكۆنێكە بۆ هەڵەبجە‮. ‬بە هیوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەموو زمان و پێكهاتە و ئایین و پارێزگاكانی‮ ‬كوردستان لە لۆگۆ و دروشمەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان رەچاوی‮ ‬ماف و ئیرادەیان بكرێت و هەمووان خۆیان لەو لۆگۆ و دروشمانەدا ببیننەوە بە تایبەتی‮ ‬لۆگۆی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە دامەزراوەیەكی‮ ‬سیادییە و پەیوەستە بە ژیان و بوونی‮ ‬سەرجەم پێكهاتەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شێوەکار رێژنە حەمید: هونەر لە کۆمەڵگایەکی داخراوی وەک کۆمەڵگای کوردی قورسە

خەبات: پەریهان عومەر:- شێوەکار رێژنە حەمید مستەفا لە دایکبووی ساڵی 1984 لە قەزای رانیە، دە…