پیكێ لەبەرامبەر گۆڕانکاری نەکردن، هەڕەشەی جێهێشتنی بەرشلۆنە دەکات

0
131

خه‌بات: هاوار مورتكه‌يی:- دوای دۆڕانە ئابڕوبەرانەكەی یانەی بەرشلۆنە بەرامبەر بایرن میونشن بە 8 گۆڵ بەرامبەر 2 گۆڵ لە چامپیۆنسلیگ، پێكێ هەڕەشەی جێهێشتن لە یاناكە دەكات. 

لە گفتووگۆیەكی رۆژنامەوانیدا دوای یاریەكەیان جێرارد پیكێی بەرگریكاری یانەی بەرشلۆنە رایگەیاند: “یاریەكی كارەساتباوی بوو بۆ ئێمە، لەسەر رێگەیەكی هەڵە رۆشتنین و هەست بە شەرمەزاری دەكەین.

پیكێ بۆ ماركا گوتیشی: “ئەوە جاری یەكەم و دووەم و سێیەم نیە تووشی ئەو ئابڕووچوونە دەبین، پێویستە گۆڕانكاری گەورە لە یانەكەدا ئەنجامبدرێ، ناشمەوێ بە دیاری كراوی لەسەر یاریزان یان راهێنەر قسە بەكەم، تەنها ئەوە دەڵێم لە رووی پەیكەربەندیەوە یانەكە پێویستی بە نوێبوونەوە هەیە.

لەكۆتایی قسەكانیدا پیكێ هەڕەشەدەكات و دەڵێ:” ئەگەر گۆڕانكاری نەكەن یەكەم یاریزان دەبم یانەكە بەجێدەهێڵم!، پێویستە لەو زەلكاوە دەربچین، گرنگە گفتووگۆی جدی بكرێ بۆ ئەنجامدانی باشترین كار لە پێناو یانەكەدا.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

لەیادی ریفراندۆمە پیرۆزەكەی كوردستاندا، دەبێ چاوەڕێی دەرفەتێك بكەین

نیان ئەحمەد 25\9\2017 رۆژێكی مێژوویی بوو بۆ نەتەوەی كورد لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوو لە داگی…