بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی قسەکانی مەلا وسمان کانی کوردەیی کە گوایە لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لێیدراوە و خەڵک دەستگیرکراوە بڵاو کردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی پۆلیسی هەولێر  : “سەبارەت بەو لێدوانەی ئەمڕۆی مامۆستا عوسمان کانی کوردەیی کە ڕایگەیاندووە، گوایە لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لێیدراوە و خەڵک دەستگیرکراوە، لێرەوە بەپێویستی دەزانین بۆ هەموو لایەکی ڕوونبکەینەوە، ئەو قسانەی ناوبراو هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە و بەهیچ شێوەیەک هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە و نەئەو مامۆستا بەڕێزە و نەکەسانیتریش دەستیان بۆ نەبراوە”.

روونیشکراوەتەوە، “ئەوەی ڕوویداوە ئەم مامۆستا بەڕیزانە بەبێ مۆڵەت گردبوونەوەیان ئەنجامداوە و رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنایان پێشێل کردوون و لەلایەن هێزەکانی پۆلیس بەشێوازێکی زۆر یاسايی و مەدەنیانە بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەوڵیانداوە بۆ خۆپارێزی لە فایرۆسی کۆرۆنا بڵاوەیان پێبکرێ، دووبارەی دەکەینەوە هەموو بەڵگە و وێنە و ڤیدۆکان لە بەردەستن کە هیچ کەس دەستگیرنەکراوە و کەسیش دەستی بۆ نەبراوە، هەموو ئەوەشی لەوبارەیەوە دەگوترێ دوورن لەڕاستی و بەهەموو شێوەیەک قسەکانی ئەو مامۆستا بەڕێزە ڕەتدەکەینەوە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

24 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ رایگه…