له‌راگه‌یاندراوێكدا   به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنى باندێكى دزینى ئۆتۆمبێلی راگه‌یاند


پۆلیسی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە بە بوونی چەند تاوانێکی ڕێگریکردن و دزینی چەند بارهەڵگرێک لە چەند شوێنێکی شاری هەولێر پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – هۆبەی لێکۆڵینەوە لە دزینی ئۆتۆمبێل، توانیان تاوانبارەکان بدۆزنەوە کە پێکهاتبوون لە4  تاوانبار.

  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ خۆشبەختانە پۆلیس 3 تاوانباریان دەستگیر کردوه‌ ،   تاوانبارێکیش لەلایەن  لە ئاسایشی هەولێر دەستگیر کرا.


پۆلیسى هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت لەئایندەیەکی نزیکدا وردەکاری زیاتر لەسەر ئەم باندە دەخەینە ڕوو…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

میدیای ئێران: زانایەکی بواری ئەتۆم لە تاران “تیرۆر” کرا

ئاژانسی فارس بڵاویکردەوە، موحسین فەخری زادە زانای ئەتۆمی ئێران تیرۆر کرا. بەگوێرەی ئاژانسە…