په‌رله‌مانتارێك: كۆمپانیای سۆمۆ و وه‌زیرى نه‌وت گه‌نده‌ڵن و به‌ڵگه‌ى ده‌نگیمان هه‌یه‌

0
192

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى نه‌وت و غازى په‌رله‌مانى عێراق، ئاشكراى ده‌كات، به‌هۆى ئاشكراكردنى دۆسێكانى گه‌نده‌ڵى كۆمپانیای (سۆمۆ)وه‌، هه‌ڕه‌شه‌ و فشارى خراوه‌ته‌سه‌ر.

عوده‌ى عه‌واد، په‌رله‌مانتارى شیعه‌ له‌ لیژنه‌ى نه‌وت و غازى ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق، ڕای گه‌یاند: “وه‌زیری نه‌وتى كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت، دیوارێكی پارێزبه‌ندی بۆ پاراستنى گه‌نده‌ڵكارانى كۆمپانیاى سۆمۆ دروست كردووه‌”.


ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی به‌هه‌موو هێزێكیانه‌وه‌ به‌رگرى له‌ كۆمپانیای به‌بازاڕكردنى نه‌وتى نیشتمانى (سۆمۆ) ده‌كه‌ن.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، ئاشكراى كرد، كه‌: “سامر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وتى عێراق ده‌ستى له‌ دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵى كۆمپانیاكه‌دا هه‌یه‌ و تێوه‌ گلاوه‌”.


جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ به‌هۆى كۆمپانیای سۆمۆوه‌، عێراق ڕۆژانه‌ 8 ملیۆن دۆلار زیانى پێده‌گات، گوتیشی: “ده‌ستمان كردووه‌ به‌كۆكردنه‌وه‌ى واژۆ بۆ لێپرسیتنه‌وه‌ له‌ وه‌زیرى نه‌وت و پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ كۆمپانیاكه‌ و به‌ڵگه‌ى تۆماركراویشمان له‌به‌رده‌ست دایه‌”.


پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق فشارى ده‌خسته‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو نه‌وته‌كه‌ى خۆى ڕاده‌ستى كۆمپانیای سۆمۆ بكات.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لە وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا کرد

سه‌رله‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29/9/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردست…