پشكنینی‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا لە بازگەكان بۆ هەموو كەس دەكرێت

0
175

راپۆرت‮: ‬فاتیح بەرزنجی
بەگوتەی‮ “‬دكتۆر ئەحمەد قادر پاڵانی‮” ‬بەڕێوەبەری‮ ‬تەندروستی‮ ‬دەشتی‮ ‬هەولێر،‮ ‬تیمەكانیان لە ماوەی‮ ‬ئەو دوو مانگەدا لە هەردوو‮ (‬بازگەی‮ ‬شێراوە و دێگەڵە‮) ‬زیاتر لە‮ ‬6000‮ نموونەی‮ ‬پشكنینی‮ ‬پەتای‮ ‬كۆڕۆنایان وەرگرتووە و لەسەر راسپاردەی‮ (‬بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬هەولێر)لە رۆژی‮ ‬20‮/‬4 بڕیاردرا كە پشكنین بۆ هەموو ئەو هاووڵاتیانە بكرێت كە بەڵگەی‮ ‬رێپێدراوی‮ (‬وەزارەتی‮ ‬ناوخۆ‮)‬یان هەیە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بێنە ناو شاری‮ ‬هەولێر،‮ ‬بۆ ئەو مەبەستەش تیمی‮ ‬تەندروستی‮ ‬دەشتی‮ ‬هەولێر لە هەردوو بازگەی‮ ‬شێراوە و دێگەڵە دانراوە و هەر لەلایەن ئەو تیمانەوە رۆژانە پشكنین بۆ ئەو كەسانە ئەنجامدەدرێت،‮ ‬كە لەو دوو بازگەیەوە دێنە ناوشاری‮ ‬هەولێر،
‮ ‬دواتر دەربارەی‮ ‬كارو چالاكیەكانیان لەماوەی‮ ‬ئەو دوو مانگەی‮ ‬پەتای‮ ‬كۆڕۆنا،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬تەندروستی‮ ‬دەشتی‮ ‬هەولێر روونیكردەوە‮: ‬هەر لەسەرەتای‮ ‬هاتنی‮ ‬پەتای‮ ‬كۆڕۆنا بۆ كوردستان بەهەوڵ و كۆششی‮ (‬وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬و بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬هەولێر‮) ‬چەندین تیممان دروستكرد و پێداویستی‮ ‬پزیشكی‮ ‬و داو و دەرمانی‮ ‬تاقیگەمان لەلایەن تەندروستی‮ ‬هەولێرەوە بۆ دابینكراو هەموو ئەو تیمانە لەناو سەنتەری‮ ‬قەزای‮ ‬دەشتی‮ ‬هەولێرو دەوروبەری‮ ‬ئامادەكراو لە حاڵەتی‮ ‬ئامادەباشی‮ ‬تەواو دابوون و‮ ‬24 ‮ ‬كاتژمێر ئەو تیمانە لە ئەركدابوون،‮ ‬لەماوەی‮ ‬ئەو دوومانگەدا تیمەكانمان هوشیاری‮ ‬تەندروستی‮ ‬یان بە هاووڵاتیان دەدا تا خۆیان لەو پەتایە ترسناكە بپارێزن و بەبێ ماسك و دەستكێش سەردانی‮ ‬ماركێت و شوێنە جەنجاڵەكان نەكەن،‮ (‬وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم و خودی‮ ‬وەزیری‮ ‬تەندروستی‮) ‬لەماوەی‮ ‬ئەو چەند مانگەدا بەدەیان رێنمایی‮ ‬و هوشیاری‮ ‬تەندروستی‮ ‬گرنگ و سوود بەخشیان لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬سۆشیال میدیاو كەناڵەكانی‮ ‬راگەیاندنەوە بڵاوكردەوەو رێنماییە گرنگەكان سوودێكی‮ ‬زۆریان بە هاووڵاتیان بەخشی‮ ‬و تیمەكانیشمان توانیان سەردانی‮ ‬چەندین شوێن بكەن،‮ ‬كە گومانی‮ ‬ئەو پەتایەی‮ ‬لێدەكرا،‮ ‬داواشمان لە هاووڵاتیان كرد كە لەماڵەكانی‮ ‬خۆیان بمێننەوە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬تووشی‮ ‬ئەو پەتایە ترسناكە نەبن،‮ ‬دیارە لە سنووری‮ ‬ئێمە ژمارەیەك كەس تووشی‮ ‬ئەو پەتایە بوون و ژمارەیەك لەو نەخۆشانە بە هەوڵ و كۆششی‮ ‬تیمەكانمان چاكبوونەوە و بەشێكیشیان كەرەنتینكران تا چاكببنەوە،‮ ‬ئەمبۆڵانسەكانی‮ ‬ئێمە بەردەوام لەماوەی‮ ‬24 ‮ ‬كاتژمێردا لە تەندروستی‮ ‬دەشتی‮ ‬هەولێر لە ئەركدابوون و ژمارەی‮ ‬مۆبایلی‮ ‬122 یش شان بەشانی‮ ‬ئێمە بە ئەمبۆڵانسەوە لەئامادەباشی‮ ‬تەواو دابوون بۆ گواستەنەوەی‮ ‬نەخۆشەكان،‮ ‬جگەلەوە بەهەوڵ و كششی‮ (‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬هەولێر‮) ‬بەشێوەیەكی‮ ‬بەردەوام‮ (‬پێداویستی‮ ‬پزیشكی‮ ‬و كەلوپەلی‮ ‬تاقیگە‮)‬یان بۆ دابینكردووین،‮ ‬تیمەكانی‮ ‬هەردوو بازگەی‮ ‬شێراوەو دێگەڵەش شەوو رۆژ لەناو بازگەكان پشكنینیان بۆ ئەو كەسانە دەكەن كە دێنەوە ناو شاری‮ ‬هەولێر و تا ئێستاش ئەو تیمانە لە هەردوو بازگە لە ئەركی‮ ‬خۆیان لە خزمەتی‮ ‬هاووڵاتیاندان،‮ ‬تیمەكان رۆژانە زیاتر لە‮ ‬100 ‮ ‬پشكنینیان ئەنجامدەدا لە هەردوو بازگەكان دیارە ئەو تیمانە لە رۆژی‮ ‬20‮/‬4 وە دەستیان بە پشكنینكردووە،‮ ‬ماوەی‮ ‬دوو مانگە بەبێ پسانەوە شەونخونی‮ ‬بكەن لە پێناو سەلامەتی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬خۆمان و لەماوەی‮ ‬ئەو دوومانگەش زیاتر لە‮ (‬6000 سامپڵ و پشكنین‮) ‬بۆ هاووڵاتیان كراوە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە جێگەی‮ ‬باسكردنە بەداخەوە ژمارەیەك لەو پشكنینانەی‮ ‬كە كراون دوای‮ ‬دەركەوتنی‮ ‬دەرەنجامەكان لەلایەن وەزیری‮ ‬تەندروستی‮ “‬دكتۆر سامان بەرزنجی‮” ‬وەزیری‮ ‬تەندروستی‮ ‬روونیكردەوە كە چەند هاووڵاتیەك لەرێگەی‮ ‬ئەو پشكنیانەی‮ ‬كە ئێمە وەرمانگرتووە‮ ‬دەركەوتووە كە‮ (‬پۆزەتیف‮ ) ‬دەرچوونە كە هاتوونەتەوە شاری‮ ‬هەولێر و‮ “‬دكتۆر دلۆڤان‮” ‬بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬هەولێر زور خەمخۆرانەو دڵسۆزانە هەموو پێداوستی‮ ‬داو و دەرمان و مەوادی‮ ‬تاقیكەی‮ ‬بۆ دابینكردووین‮. ‬
دواتر‮ “‬عەبدولسەمەد سورچی‮” ‬بەڕێوەبەری‮ ‬كارگێری‮ ‬تەندروستی‮ ‬دەشتی‮ ‬هەولێر روونیكردەوە‮: ‬ئێمە وەكو بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬دەشتی‮ ‬هەولێر بەدرێژایی‮ ‬زیاتر لەدوو مانگ چەندین تیممان هەبوو هەمیشە لە ئامادەباشی‮ ‬تەواو دابوون و چەندین پشكنین بۆ هاووڵاتیان ئەنجامدراو لەكاتی‮ ‬هەر حاڵەتێكی‮ ‬لەناكاویش شەو و رۆژ لە خزمەتی‮ ‬هەموو هاووڵاتیاندابووین‮.‬
لەسەرەتای‮ ‬هاتنی‮ ‬ئەو پەتایە لەخزمەتی‮ ‬هاووڵاتیاندابووین و لەكاتی‮ ‬كەرەنتینەشدا تیمەكانمان سەردانی‮ (‬گوندی‮ ‬كانی‮ ‬گەنی‮)‬مان كرد و زیاتر لە‮ ‬50‮(‬سامپڵ)مان وەرگرت و نموونەی‮ ‬ئەو سامپڵانەشمان لەهەمان رۆژ گەیاندۆتە تاقیگەی‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێروپاشان تیمەكانمان سەردانی‮ (‬گوندی‮ ‬هەلەجەی‮ ‬بچووك‮)‬یانكرد و لەوێش چەندین سامپڵمان وەرگرت،‮ ‬هەر لەپێناو سەلامەتی‮ ‬هاووڵاتیاندا تیمەكان سەردانی‮ ‬ناو‮ (‬قەزا و كەسنەزان‮)‬یانكرد و خودی‮ ‬خۆم و بەڕێوەبەری‮ ‬تەندروستی‮ ‬دەشتی‮ ‬هەولێر بەبەردەوامی‮ ‬سەردانی‮ ‬هەردوو‮ (‬بازگەی‮ ‬شێراوە و دێگەڵە)مانكردووە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بەدواداچوون بۆ پشكنینەكان بكەین و لەنزیكەوە لە كەموكوڕیەكانمان كۆڵیەوە،‮ ‬دواتر هەربۆ سەرخستنی‮ ‬ئیش و كارەكانمان سەردانی‮ ‬تیمەكانمان لە هەردوو بازگە كردووە و‮ (‬شوفێرو ئەمبۆڵانس‮)‬یش بەردەوام لەماوەی‮ ‬24 ‮ ‬كاتژمێردا لە ئەركدابوون،‮ (‬بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬هەولێر‮) ‬بەردەوام پشتگیری‮ ‬لە كارەكانمانكردووە و هەموو پێداویستیەكانی‮ ‬بۆ دابینكردووین و هانی‮ ‬داوین كە هەمیشە لە خزمەتی‮ ‬هاووڵاتیاندابین،‮ ‬لەكاتی‮ ‬كەرەنتیتە كردنیشدا وەك‮ (‬تەندروستی‮ ‬دەشتی‮ ‬هەولێر‮) ‬لە ئەركدابووین و ماسك و پێداویستی‮ ‬پزیشكیمان بەسەر تیمەكاندا دابەشكردوووە و هۆبەی‮ ‬راگەیاندنیش كارو چالاكیەكانی‮ ‬بۆ بڵاو كردووینەتەوە،‮ ‬لەهەر شوێنێكیش ئەگەرپێداویستی‮ ‬پزیشكی‮ ‬كەمبووایە،‮ ‬ئەوا دەمو دەست بۆمان دابیندەكردن،‮ ‬لێرەوە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین كە خۆپارێزی‮ ‬بكەن و رێنماییەكانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬بەهەند وەربگرن وپابەندی‮ ‬رێنماییەكان بن و ماسك و دەستكێش بە بەردەوامی‮ ‬بەكار بهێنن بۆئەوەی‮ ‬لەو پەتایە بەدووربن و مانەوە لەماڵەوە زور گرنگەو پێویستە لەشوێنی‮ ‬جەنجاڵ خۆیان دوور بخەنەوە‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شاخەوان عەبدوڵڵا‮: ‬پارتی‮ ‬بە پەرۆشە بۆ چارەسەری‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووك

ئا‮- ‬خەبات‮:‬‮ ‬ئەندامی‮ ‬لێژنەی‮ ‬ئاساییكردنەوەی‮ ‬كەركووك،‮ ‬شاخەوان عەبدوڵڵا باس لەو م…