كیفاح مەحمود كەریم
وەنەبێت بۆردومان كردنی‮ ‬هەردووشاری‮ ‬نازاكی‮ ‬و هیروشیما بە بۆمبی‮ ‬ئەتۆمی،‮ ‬تەنیا جەنگێك‮ ‬یا ململانێ بێت لە نێوان ئەمەریكاو ژاپۆن بەقەد ئەوەی‮ ‬دەست درێژییەك بوو بۆ سەر توخمی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬بە گشتی،‮ ‬چونكە بۆردومانەكە دەزگا سەربازییە نەیارەكانی‮ ‬نەكردە ئامانج بەقەد ئەوەی‮ ‬كۆمەڵە مرۆڤێكی‮ ‬بێ هێزوتوانای‮ ‬كردە ئامانج،‮ ‬بە هەمان شێوە كاتێ ئەدلوف هیتلەر كۆمەڵە مرۆڤێكی‮ ‬جوولەكەی‮ ‬خستە نێو گوڕخانە و لەناویانی‮ ‬بردن هۆكارەكەی‮ ‬تەنیا جیاوازی‮ ‬ئایین و عەقیدەو هەڵسوكەوتیان بوو‮. ‬رژێمی‮ ‬بەغداش لە ساڵانی‮ ‬نێوان‮ ‬1987‮ ‬تا‮ ‬1988‮ ‬هەڵمەتێكی‮ ‬سەربازی‮ ‬بە ناوی‮ ‬شەڕی‮ ‬ئەنفاڵ لە هەڵەبجەو چەندین شارو شارۆچكەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق ئەنجام و سەدەها هەزار مرۆڤی‮ ‬كوردی‮ ‬كردە ئامانج،‮ ‬لە ئێرانیش ئیمام فتوا بەناوبانگەكی‮ ‬بۆ پاكتاوكردنی‮ ‬كورد بە بیانووی‮ ‬سۆزیان بۆ حزبێك هەیە داوای‮ ‬ئازادی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬دەكات،‮ ‬كاتێ توركیاش لە سەردەمی‮ ‬ئەتاتورك لەسەرەتای‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوو هەڵسایەوە،‮ ‬یەكەم كاری‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬هەڵمەتێكی‮ ‬پاكتاوی‮ ‬نەژادی‮ ‬بوو لە دژی‮ ‬ئەرمەن و كوردان‮. ‬لەو هەڵمەتانەش لە دژی‮ ‬ئێزدییەكان ئەنجام درا،‮ ‬كە لای‮ ‬چاودێرانی‮ ‬ئێزدی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬70‮‬ هەڵمەتە‮ ‬یا وەك ئەوەی‮ ‬ئێزدی‮ ‬و عوسمانییەكان بە‮ ‬فەرمان‮ ‬ناوی‮ ‬دەبەن‮. ‬

ئەو رێكخراو‮ ‬یا وڵاتانە لە هەڵمەتەكانیان تەنیا رەگەزێك‮ ‬یا ئایینێكیان نەكردۆتە ئامانج بەقەد ئەوەی‮ ‬ئەو بەها مرۆیی‮ ‬و ئەخلاقییە بەرزانەیان كردۆتە ئامانج،‮ ‬كە مرۆڤ بەدرێژیی‮ ‬هەزارەها ساڵ خەباتی‮ ‬لە پێناو بەدەستهێنانی‮ ‬كردوو تا وەك پێوەرێك بچەسپێت بۆ مامەڵەو رەفتاری‮ ‬نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬بكرێتە هێڵی‮ ‬سوور نەیبەزێنن‮. ‬هەر لەبەر ئەو هۆكارەش بوو ئەو تاوانەتە سەرنجی‮ ‬تەواوی‮ ‬جیهانی‮ ‬بەلای‮ ‬خۆیدا راكێشاو بە تاوانی‮ ‬دژی‮ ‬تەواوی‮ ‬مرۆڤایەتی،‮ ‬نەك دژی‮ ‬كوردو ئەرمەن و ژاپۆنییەكان بە تەنها،‮ ‬لەقەڵەم درا‮. ‬
‮ ‬ئەمڕۆش دوای‮ ‬تێپەڕبوونی‮ ‬دەیەها ساڵ بەسەر ئەو تاوانانە كە لەلایەن مرۆڤ شارستانیەتی‮ ‬سەردەمیانە سەركۆنە كرا،‮ ‬چەند كۆمەڵە نەژادپەرست و توندڕۆ سەریان هەڵداوەتەوە لە شێوازی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬تاوان،‮ ‬لە تاوانبارانی‮ ‬پێش خۆشیان تێپەڕاندووە تەواوی‮ ‬بەها مرۆییەكان بە كوفر دەزانن،‮ ‬دەستیان‮ ‬یە دزین و تاڵان بردنی‮ ‬چەندین شارو شارۆچكەو گوند كرد كە دانیشتووەكەی‮ ‬هەڵگری‮ ‬یەكێ لە كۆنترین ئایینی‮ ‬سەر گۆی‮ ‬زەوین داوای‮ ‬یەكتا پەرستی‮ ‬دەكات بێ ریایی‮ ‬و خۆدەرخستن و موزایدە كردن،‮ ‬كە ئەوانیش ئێزدییەكانن،‮ ‬بەدرێژایی‮ ‬سەدەها ساڵی‮ ‬رابردوو،‮ ‬فاشیست و نەژاد پەرستە نەتەوەیی‮ ‬و ئایینییەكان دژایەتییان دەكەن لە میانەی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬70‮‬ هەڵمەتی‮ ‬سەربازی‮ ‬هەوڵ بۆ لەناوبردنیان درا‮ ‬یا بەمەبەستی‮ ‬ریشەبڕكردنیان بەردەوام هەوڵیان داوە نێو هزرو كلتووری‮ ‬نەتەوەكانی‮ ‬خۆیان بیانتاوێننەوە‮. ‬

ئەوەی‮ ‬لە شەنگال و بەعشیقەو بەحزانی‮ ‬و گوندەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئێزدی‮ ‬و مەسیحی‮ ‬و كاكەییەكان روویدا وەنەبێت جەنگێكی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬یا تەنیا كۆكوژی‮ ‬پێكهاتەیەك بێت بەقەد ئەوەی‮ ‬تاوانێكە لە دژی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬و بنەماو بەها ئەخلاقی‮ ‬و شارستانی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬ئەنجامدرا هەروەها بۆ لەبار بردنی‮ ‬ئەو دەستكەوتە شارستانییانەیە كە مرۆڤایەتی‮ ‬بە درێژایەتی‮ ‬سەدەها ساڵ خەباتی‮ ‬لە پێناو بەدەست هێنانی‮ ‬داوە‮. ‬

چەكدارانی‮ ‬تاریك پەرست و دڕندە نەژادپەرستە نەتەوەیی‮ ‬و ئایینییەكان لەبەرەبەیانی‮ ‬رۆژی‮ ‬3ی‮ ‬مانگی‮ ‬ئابی‮ ‬ساڵی2014ی‮ ‬ز،‮ ‬بە شێوەیەكی‮ ‬بێ ویژدانانە كە لە مێژوودا هاوشێوەی‮ ‬نەبووە مەگەر وەك ئەوەی‮ ‬لاپەڕەكانی‮ ‬مێژوو بۆمانی‮ ‬گواستۆتەوە تەتەرو مەغۆلەكان لەسەردەمی‮ ‬هۆلاكۆو تەیمورلەنگ تاوانی‮ ‬وا گەورەیان ئەنجام دابێت هەڵیانكوتایە سەر شنگال‮ ‬1‮‬ و گوندەكانی‮ ‬دەوروبەری،‮ ‬بەسەدەها مرۆڤی‮ ‬دڕندەی‮ ‬بارگاوی‮ ‬كراو بە رك و كینە و ئەوانەی‮ ‬حەزیان لە كوشتنی‮ ‬خەڵكەو چێژ لە رشتنی‮ ‬خوێن وەردەگرن بە نوێترین چەك،‮ ‬كە لە سوپای‮ ‬دوو وڵاتی‮ ‬بێ هێزی‮ ‬سوریاو عێراق دەستیان كەوتبوو پەلاماری‮ ‬شارە ئارامەكانیان دا،‮ ‬كە دانیشتوانەكەی‮ ‬پێشبینی‮ ‬هەموو شتێكیان كردبێت پێشبینی‮ ‬ئەوەیان نەدەكرد سوپایەكی‮ ‬دزو دڕندەو لەمرۆڤایەتی‮ ‬داشۆڕاو،‮ ‬تێنووی‮ ‬خوێن و ماڵ و دەستدرێژی‮ ‬كردنە سەر ئافرەت جارێ لەژێر پەردەی‮ ‬ئایین و جارێ بە ناوی‮ ‬نەتەوە پەلاماریان بدەن،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬كەمتر لە مانگێك قەزای‮ ‬شەنگال و شاروچكەو گوندەكانی‮ ‬داگیر بكەن،‮ ‬كە ژمارەی‮ ‬دانیشتوانەكەی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬350 هەزار كەس زیاترە،‮ ‬تەنیا لە‮ ‬یەكەم رۆژدا‮ ‬1293‮‬بكوژن دوای‮ ‬خۆیان‮ ‬1759‮‬مناڵی‮ ‬هەتیو جێ بهێڵن،‮ ‬هەروەها‮ ‬6417‮‬ كەس بڕفێنن،‮ ‬كە‮ ‬3548‮‬یان مێ و‮ ‬2869‮‬شیان نێر بوون ز زۆربەی‮ ‬هەرە زۆریشیان لە تەمەنی‮ ‬مناڵیدا بوون‮. 

هەر دوای‮ ‬كەوتنی‮ ‬شەنگاڵ و شارەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كە پێكهاتەكەیان فرە ئایینی‮ ‬و نەتەوەین تا بە ئەمڕۆ دەگات،‮ ‬بە هەزارەها ئێزدیان كوشت و كچ و ئافرەت و مناڵەكانیان بە دیل گرت و لە موسل و رقە و تەلەعفەرو بەعاج بازاری‮ ‬كۆیلە فرۆشتنیان بۆ كردنەوەو بە هەزارەها مناڵ و ئافرەتی‮ ‬ئێزدی‮ ‬و مەسیحی‮ ‬لەو بازارانە بە قێزەوەنترین شێوە وەك كۆیلە بۆ فرۆشتن نمایش دەكران،‮ ‬هەر ئەمەشە وا دەكات كێشەكە وەك كێشەیەكی‮ ‬جیهانی‮ ‬نەك كردەوەیەكی‮ ‬تیرۆرۆیستی‮ ‬یا ململانێی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئایینی‮ ‬لێی‮ ‬بڕوانرێت،‮ ‬چونكە لەبەر دوو هۆكاری‮ ‬سەرەكیی‮ ‬دووچاری‮ ‬ئەم كارەساتە هاتن،‮ ‬یەكەمیان لەبەر ئەوەی‮ ‬لە نەتەوەی‮ ‬كوردبوون و دووەمیشیان هۆكاری‮ ‬ئایینی‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬ئێزدی‮ ‬و مەسیحی‮ ‬و شیعە بوون،‮ ‬مەسیحییەكان كە پێكهاتەی‮ ‬كەمینەی‮ ‬شارەكە بوون دوو رێگایان لەبەردەم دانرا‮ ‬یا ئەوەتا ببنە ئیسلام‮ ‬یا سەرانە بدەن،‮ ‬ئێزدی‮ ‬و شیعەكانیش ئەوانەی‮ ‬رەتیان كردەوە بچنە سەر ئایین‮ ‬یا مەزهەبی‮ ‬ئەوان كۆمەڵكوژ كران،‮ ‬زیاتر لە‮ ‬300‮ ‬هەزار كەسیشیان لەوانەی‮ ‬دەرفەتیان بۆ رەخسا ماڵ و موڵكی‮ ‬خۆیان جێهێشت و پەنایان بۆ ناوچە ئارامەكانی‮ ‬كوردستان هێنا‮. ‬

لە هەقیقەتدا كردەوەكە تەنها پرۆسەیەكی‮ ‬سەربازی‮ ‬بۆ داگیركردنی‮ ‬شارێ‮ ‬یا ناوچەیەك،‮ ‬یا رووخاندنی‮ ‬حزبێكی‮ ‬باڵا دەست بە هێزی‮ ‬سەربازی‮ ‬نەبوو،‮ ‬وەك ئەوەی‮ ‬هەندێ لەو خاڵە بچووكی‮ ‬دەكەنەوە،‮ ‬بەڵكو پرۆسەیەك بوو ماوەی‮ ‬چەندین ساڵ بۆ لەناوبردنی‮ ‬پێكهاتەیەكی‮ ‬ئایینی‮ ‬دیاریكراو پیلانی‮ ‬بۆ داڕێژرابوو لەلایەن دڕندەترین و شۆڤێنی‮ ‬ترین دەستەو تاخم جێبەجێ كرا بۆ نانەوەی‮ ‬رك و كینە بە سوود وەرگرتن لە لێكدانەوەی‮ ‬دەقە ئایینییەكان بە پێی‮ ‬مەزاج و مەرامی‮ ‬خۆیان‮. ‬جێ بەجێ كردنی‮ ‬پیلانەكەیان لە رێگای‮ ‬كەسانی‮ ‬نەخوێنەوارو هزر داخراوو مێشك شۆراوو دواكەوتوو بەرنامەرێژكردنی‮ ‬مێشكیان بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ئەو تاوانانە ئەنجام درا،‮ ‬هەر ئەمەش لە شەنگال روویدا كە زۆرینەی‮ ‬كوردە ئێزدییەكانی‮ ‬عێراق لە خۆ دەگرێت پرۆسەی‮ ‬كۆكوژی‮ ‬لەدژیان ئەنجام درا لە زۆربەی‮ ‬گوندو ناوچەكەیان وەدەر نران‮ ‬یا كوژران‮. ‬پەلامارەكەیان هێندە دڕندانە بوو دوای‮ ‬بەرگرییەكی‮ ‬سەخت لەلایەن دانیشتوانەكەی‮ ‬بەچەكێكی‮ ‬كۆن لەچاو چەكی‮ ‬پێشكەوتووی‮ ‬دەستی‮ ‬هێرشبەران كە لە كۆگا جێهێڵراوەكانی‮ ‬شاری‮ ‬موسڵ بەسەدەها زڕێپۆش و تانك و تۆپ و چەكی‮ ‬مامناوەندی‮ ‬پێشكەوتووی‮ ‬ئەمەریكیان دەست كەوتبوو لە پەلامارەكانیان بۆ سەر شەنگال بەكاریان هێناو بەسەدەها هەزار خێزانی‮ ‬ئێزدی‮ ‬كە كەوتبوونە بەردەستیان كوشت‮ ‬یا وەك دەستكەوتی‮ ‬جەنگ مامەلەیان لەگەڵ كردن،‮ ‬هەروەها كچ و ئافرەتەكانیشیان بەسەر ئەندامەكانیان دابەش كردن و بەهەزارەهاشیان وەك كۆیلە بۆ فرۆشتن نمایش كرد،‮ ‬هەروەك ویستیان بە زۆر عەقیدەی‮ ‬خۆیان بەسەریاندا بسەپێنن،‮ ‬ئەو خەڵكەی‮ ‬بواریشی‮ ‬بۆ رەخسا ناچار بوون بۆ پاراستنی‮ ‬ئافرەت و مناڵەكانیان ماڵ و كێڵگەو رەزو موڵكی‮ ‬خۆیان جێ بهێڵن ئاوارە بن‮. ‬

كارەساتەكە هێندە قێزەوەن و دڕندانە بوو،‮ ‬ئارەقەی‮ ‬لە نێوچەوانی‮ ‬مرۆڤ و شارستانیەت تكاند،‮ ‬بە راستی‮ ‬وا دەخوازێت بكرێتە كێشەیەكی‮ ‬جیهانی‮ ‬و سەرجەم وڵاتانی‮ ‬جیهان داوا بكەن میكانیزم و زەمانەتێك دابنرێت نەك تەنها بۆ ئێزدییەكان بەڵكو بۆ تەواوی‮ ‬پێكهاتە ئایینی‮ ‬و نەتەوەییە كەمینەكان لە جیهان بە تایبەتیش لە كۆمەڵگای‮ ‬عەرەبی‮ ‬و ئیسلامی‮ ‬و ناوچەی‮ ‬رۆژهەڵات بە گشتی،‮ ‬چونكە سەدەها ساڵە،‮ ‬بێ هیچ رێگریێك ئەو پێكهاتانە بە هۆكاری‮ ‬عەقیدەو و نەژادی‮ ‬دووچاری‮ ‬كۆمەڵكوژی‮ ‬بوونەتەوەو تاوانیان لە دژ ئەنجام دەدرێت،‮ ‬كاتی‮ ‬ئەوە هاتووە جیهانی‮ ‬سەردەم پاش ئەوەی‮ ‬خەڵاتی‮ ‬نۆبلیان بە نادیە موراد بەخشی،‮ ‬كە‮ ‬یەكێكە لە قوربانیانی‮ ‬دەستی‮ ‬داعش پاش داگیرگردنی‮ ‬گوندەكەیان تەواوی‮ ‬پیاوەكانیان كوشتن ئافرەت و منداڵەكانیشیان كردە كۆیلە،‮ ‬كە نادیە‮ ‬یەكێ بوو لەو ئافرەتانەی‮ ‬كەو ژێر دەستی‮ ‬ئەو دڕندانەو دەستدرێژیان كردە سەری،‮ ‬تەواوی‮ ‬ئەندامانی‮ ‬خێزانەكەی‮ ‬و عەشیرەتەكەشیان كۆمەڵكوژ كرد‮. ‬
كاتی‮ ‬ئەوە هاتووە،‮ ‬تا كارەساتێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬وەك شەنگال دووبارە نەبێتەوەو بەیەكجاری‮ ‬بنبڕ‮ ‬بكرێت،‮ ‬جیهان بە گشتی‮ ‬و وڵاتە گەورەكان بە تایبەتی‮ ‬یاسایەك بۆ رێگری‮ ‬كردن داڕێژن و میكانیزمێكی‮ ‬گونجاو بۆ بەرگری‮ ‬كردن لەو پێكهاتانە لە سەرانسەری‮ ‬جیهان بگرنە بەر‮. ‬

سەرچاوەو روونكردنەوە‮: ‬
1‮-‬شەنگال ناوێكی‮ ‬كوردییە لە نێو دانیشتوانەكەی‮ ‬بەكار دەهێنرێت لە دوو بڕگە پێكهاتووە‮ ‬شنك‮ ‬بە واتای‮ ‬زێڕ‮ ‬یا زۆر جوان،‮ ‬ئال‮ ‬بە واتای‮ ‬تەنیشت‮ ‬یا لا دێت سنجاریش ناوی‮ ‬فەرمی‮ ‬شارەكەیە كە ناوێكی‮ ‬ئاشوورییە و ئەسلەكەی‮ ‬سنجارە‮ -‬یا‮- ‬شنخارە‮. ‬
2‮-‬ئەو ژمارانە ژمارەی‮ ‬فەرمین لە بەرێوەیەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬كاروباری‮ ‬ئێزدییەكان لە وەزارەتی‮ ‬ئەوقافی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق وەرگیراوە لای‮ ‬نەتەوەیەكگرتووەكانیش پشت پێ بەستراوە‮. ‬

و/خالید گەردی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شێوەکار رێژنە حەمید: هونەر لە کۆمەڵگایەکی داخراوی وەک کۆمەڵگای کوردی قورسە

خەبات: پەریهان عومەر:- شێوەکار رێژنە حەمید مستەفا لە دایکبووی ساڵی 1984 لە قەزای رانیە، دە…