كاروان محەمەد سینۆ
لەوەتەی‮ ‬كشانەوەی‮ ‬هێزی‮ ‬سەربازی‮ ‬ئەمریكا لە عێراق‮ (‬2011‮)‬ تاكو ئێستا،‮ ‬ئەمە بۆ‮ ‬یەكەم جارە ژمارە و چۆنیەتی‮ ‬بڵاوەبوونی‮ ‬سەربازانی‮ ‬ئەمریكا لە عێراق و رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراستدا ئاشكر دەكرێ‮. ‬هەڵبەت هەردەم بوون و شوێن و پێگەو بنكە سەربازییەكان و ژمارەی‮ ‬سەربازانی‮ ‬ئەمریكا لە هەر شوێنێكی‮ ‬جیهاندا بەجۆرێك لە نهێنی‮ ‬داپۆشراوە،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬ئەم جۆرە زانیارییانە سروشتێكی‮ ‬هەواڵگریان هەیە لەسەر ئاستی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دەڤەرەكە و وڵاتانی‮ ‬زلهێز و كاریگەرییان هەیە لەسەر بەڵانسی‮ ‬هێز و بوونی‮ ‬سەربازی‮ ‬زلهێزەكان لە جیهاندا‮.‬ ‮ ‬بەڵام رۆژی‮ ‬یەكشەممەی‮ ‬رابردوو5ی‮ ‬كانوونی‮ ‬دووەم‮ ‬2020 ‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬ئەمریكی‮ (‬واشنتۆن پۆست‮) ‬بەژمارە و نەخشە،‮ ‬شوێنی‮ ‬بوونی‮ ‬سەرباز و بنكە سەربازییەكانی‮ ‬ئەمریكا لە عێراق و رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراستدا ئاشكراكرد،‮ ‬ئەمەش جێگەی‮ ‬هەڵوەستە و سەرسوڕمانە؟‮! ‬لە دۆخێكی‮ ‬وەكو ئەمڕۆ،‮ ‬رۆژنامەیەكی‮ ‬ئەمریكایی‮ ‬ئەم دەستپێشخەرییە بكات‮. ‬ئەگەرچی‮ ‬ئەو ژمارانەی‮ ‬كە ئاشكرا كراون ئاماری‮ ‬چەند مانگی‮ ‬پێشترن و دەتوانین بڵێین لە ماوەی‮ ‬دوومانگی‮ ‬ڕابردوودا گۆرانكاری‮ (‬روو لە زیادبوون‮) ‬بەسەر ئەم زانیار و ژمارانەدا تهاتوون بەڵام بەهەر حاڵ وەكو گوتمان ئەم هەڵوێستەی‮ ‬رۆژنامەكە مایەی‮ ‬ڕامانە‮.‬ ئەمە لەكاتێكدایە كە هەر لەسەرەتای‮ ‬ئەم هەفتەیە،‮ ‬قەیرانی‮ ‬نێوان ئەمریكا و ئیران هەڵچوونێكی‮ ‬چاوەروان نەكراوی‮ ‬بەخۆیەوە بینیوە‮. ‬پێم وایە ئەم كارەی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬ئەمریكی‮ (‬واشنتۆن پۆست‮) ‬بە ئاشكراكردنی‮ ‬هێز و پێگەی‮ ‬سەربازانی‮ ‬ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست،‮ ‬جەنگێكی‮ ‬دەروونی‮ ‬ئەمریكایە بەرامبەر ئیران و هەڕەشەكانی‮ ‬ئیران،‮ ‬جارجاریش لە بەرپرسانی‮ ‬ئەمریكا دەبیستین كە بڕیاریانداوە هێزی‮ ‬سەربازی‮ ‬خۆیان لە عێراق و دەڤەرەكەدا زیاد بكەن‮. ‬كەچی‮ ‬لە هەمان رۆژ‮ (‬یەكشەممە رابردوو5ی‮ ‬كانوونی‮ ‬دووەم2020 ‮)‬ پەرلەمانی‮ ‬عێراق بڕیاری‮ ‬دەركردنی‮ ‬هێزە بیانییەكان لە عێراقدا پەسند كرد كە ئەمریكاش‮ ‬یەكێكە لەو هێزە بیانییانەی‮ ‬لە عێراقدا هەن،‮ ‬لە بەرامبەریشدا دۆناڵد ترامپ سەرۆكی‮ ‬ئەمریكا هەڕەشەی‮ ‬سزای‮ ‬ئابووری‮ ‬زۆر قورس لەسەر عێراق كرد كە سزاكانی‮ ‬سەر ئێران لە چاو هیچ نەبێ‮ (‬هەروەك ترامپ گوتوویەتی‮). ‬رۆژی‮ ‬یەكشەممە كاتێك لە میامی‮ ‬دەگەڕایەوە واشنتۆن لە نێو فڕوكەی‮ ‬سەرۆكایەتیدا بە رۆژنامەوانانی‮ ‬یاوەری‮ ‬ڕاگەیاند‮: “‬ئەگەر حكوومەتی‮ ‬عێراق بیەوێ ئێمە لە خاكی‮ ‬عێراق دەرچین،‮ ‬پێویستە بەپارە قەرەبوومان بكاتەوە،‮ ‬چونكە ئێمە بنكەیەكی‮ ‬فڕۆكەوانی‮ ‬ناوازەمان لە عێراق هەیەو‮ (‬بەر لەوەی‮ ‬من ببم بە سەرۆك‮) ‬پارەیەكی‮ ‬زۆرمان لە دامەزراندنی‮ ‬ئەو بنكەیە خەرج كردووە،‮ ‬ئەگەر عێراق بیەوێ ئێمە دەرچین،‮ ‬پێویستە پارە تێچووەكەمان بداتەوە‮. ‬لە درێژەی‮ ‬گوتەكانی‮ ‬بۆ رۆژنامە نووسان دۆناڵد ترامپ‮ ‬ڕایگەیاند‮: “‬ئەگەر حكوومەتی‮ ‬عێراق بەبێ رەزامەندی‮ ‬ئێمە كارێكی‮ ‬وابكات،‮ ‬ئێمە سزای‮ ‬ئابووری‮ ‬زۆر قورس دەخەینە سەر عێراق بەشێوەیەك كە سزاكانی‮ ‬سەر ئیران لە چاویان هیچ نەبێ‮”. ‬ لە‮ ‬ڕاپۆرتەكەیدا رۆژنامەی‮ (‬واشنتۆن پۆست‮) ‬نووسیویەتی‮: ‬بوونی‮ ‬هێزی‮ ‬ئەمریكا لە عێراقدا بە شێوەیەكی‮ ‬فەرمییە لەسەر داوای‮ ‬خودی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق هێزی‮ ‬ئەمریكا لە عێراق بوونی‮ ‬هەیە و ئەم هێزە ژمارەیان‮ ‬6000‮ ‬سەربازە و بەسەر چەند بنكەیەكی‮ ‬سەربازیدا دابەشكراون‮. ‬هەندێكیان لە ناوچەی‮ ‬سەوزی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬بەغدا بوونیان هەیە و بەشێكی‮ ‬دیكەش لە بنكەی‮ (‬عەین ئەلئەسەد‮) ‬لە پارێزگای‮ ‬ئەنبار لەرۆژئاوای‮ ‬عێراق‮.‬ هەروەها رۆژنامەی‮ (‬واشنتۆن پۆست‮) ‬لە میانەی‮ ‬راپۆرتەكەیدا نەخشەیەكی‮ ‬بڵاوكردۆتەوە كە تێیدا بنكە سەربازییەكانی‮ ‬ئەمریكا لە وڵاتانی‮ ‬رۆژهەلاتی‮ ‬ناوەراست لەخۆدەگرێت،‮ ‬بەم شێوەی‮ ‬خوارەوە‮:‬ 13000 ‮ ‬سەرباز لە وڵاتی‮ ‬كوێت و‮ ‬5000 ‮ ‬سەرباز لە وڵاتی‮ ‬ئیمارت و‮ ‬13000 ‮ ‬سەرباز لە قەتەر و‮ ‬7000‮ ‬سەرباز لە بەحەرێن و‮ ‬606‮ ‬سەرباز لە عومان و‮ ‬3000‮ ‬سەرباز لە سعودیە و‮ ‬3000‮ ‬سەرباز لە ئوردەن و‮ ‬800‮ ‬سەرباز لە سوریا و‮ ‬2500 ‮ ‬سەرباز لە توركیا و‮ ‬14000‮ ‬سەرباز لە ئەفغانستان‮. ‬واتا دەتوانین بڵێین ئێستا‮ ‬61906 ‮ ‬سەربازی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراستدا بوونیان هەیە‮ (‬ئەگەر زیاتر نەبێت‮!). ‬لە كاتێكدا‮ ‬ڕاپۆرتە باسی‮ ‬لە چۆنیەتی‮ ‬و چەندایەتی‮ ‬چەك و تەقەمەنی‮ ‬و فڕۆكە و كەشتی‮ ‬و تانك و زرێپۆشەكانی‮ ‬سوپای‮ ‬ئەمریكای‮ ‬نەكردووە لە دەڤەرەكاندا؟‮!.‬ بێگومان شەڕ‮ ‬مایەی‮ ‬ماڵوێرانی‮ ‬و قەیرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابوورییە لە هەردەڤەرێك كە تێیدا رووبدات،‮ ‬هەڵچوونی‮ ‬قەیرانی‮ ‬نێوان ئیران و ئەمریكا هەر لەسەرەتای‮ ‬ئەم هەفتەیە بۆتە مایەی‮ ‬نیگەرانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست بەتایبەت ئیران و عێراق،‮ ‬هەروەها بەهای‮ ‬نەوت و دولاریش روو لە هەڵكشانە‮.‬ لەكاتێكدا كە قەیرانەكە لە نێوان ئەمریكا و ئیراندایە،‮ ‬كەچی‮ ‬واپێدەچێت كە عێراق ببێتە گۆڕەپانی‮ ‬تەسفیەی‮ ‬حساباتی‮ ‬نێوان ئەمریكا و ئیران‮. ‬بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق بڕیاریارەكەی‮ ‬ئاراستەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق كردووە كە كاربكات بەئاراستەی‮ ‬دەركردنی‮ ‬هێزە بیانییەكان لە عێراق‮.‬ هەڵبەت بڕیاری‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق بە دەركردنی‮ ‬هێزە بیانییەكان لەنێویاندا سەربازانی‮ ‬ئەمریكا،‮ ‬بڕیارێكی‮ ‬بەپەلە و دیراسە نەكراو بوو لەبارودۆخێكی‮ ‬بارگاوی‮ ‬ناهەمواردا بێ ئەوەی‮ ‬ئایندەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬عێراق لەبەرچاو بگیرێ‮. ‬بەرپرسانی‮ ‬ئەمریكا جەخت لەوە دەكەنەوە كە ئەم بڕیارەی‮ ‬پەلەمانی‮ ‬عێراق لەژێر هەژموونی‮ ‬ئیران بڕیار دراوە‮. ‬بەهەرحاڵ ئەم بڕیارەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق بەشێوەیەك لە شێوەكان تێوەگڵانە لە قەیرانی‮ ‬نێوان ئەمریكا و ئیران‮. ‬پێویستی‮ ‬بەوە نەدەكرا كە عێراق خۆی‮ ‬بكاتە لایەن‮ ‬یاخود لایەنگر‮ ‬یاخود جێبەجێكاری‮ ‬ئەجندایەك كەد ەبێتە ئەگەری‮ ‬زیاتر هەڵچوون و بەرفراوان بوونی‮ ‬پانتایی‮ ‬قەیرانەكە‮. ‬بێشك بارودۆخی‮ ‬ئێستای‮ ‬عێراق بەرگەی‮ ‬ئەوە ناگرێت كە بە هەر شێوەیەك لە شێوەكان عێراق بخزێتە نێو قەیرانەكە‮. ‬ساڵانێكە خەڵكی‮ ‬عێراق لە بارودۆخێكی‮ ‬ناهەمواردا دەژین و چیتر توانای‮ ‬ئەوەیان نەماوە بەرگەی‮ ‬هیچ قەیرانێكی‮ ‬دیكە بگرن‮. ‬بۆیە بەم هەڵوێستەی‮ ‬پەرلەمان و حكوومەت،‮ ‬عێراق و خەڵكی‮ ‬عێراق بەرەو هەڵدێرێكی‮ ‬نادیار ئاراستە دەكرێن‮.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

با هەموومان پاڵپشتی‮ ‬پلان و بەرنامەی‮ ‬چاكسازی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بین

زیرەك‮ ‬ڕواندزی لە هەر وڵاتێكدا كارێزمایەك هەیە بۆ ئەوەی‮ ‬خزمەت بە گەل و نیشتمان بكات،‮ ‬…