ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری پارتی گوتی، بڕیارە كۆبوونەوەیەكی سێقۆڵی سەبارەت بە پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە نێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕاندا بەڕێوە بچێت.

د. فرسەت سۆفی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “بڕیارە لەم ھەفتەیەدا سەبارەت بە پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەكی سێقۆڵی لە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوە بچێت”.

سۆفی باسی لەوەش كرد، ئەو لیژنانەی كە بۆ پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دروست كراون، بەردەوامن لە كاری خۆیان بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامێك.

ئەمەش لە كاتێكدایە، چەند لیژنەیەك دروست كراون بۆ پێكھێنانی حكوومەتی نوێی ھەرێمی كوردستان و دەستیان بە كار كردووە و كۆبوونەوەی خۆیشیان ئەنجام داوە، ئەمەش لە پێناو خێراتركردنی ھەنگاوەكانی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

پۆلیسی دهۆك ره‌تیكرده‌وه‌ له‌ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباراندا پێشێلی مافه‌كانیان كرابێت

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ “كو…