پارتی وەرچەرخانێكی مێژووییە لە خه‌باتی میللەتی كورددا

179

دیلان شاڵی- پیرمام
١٦ ی ئابی ١٩٤٦ ڕۆژێکی یەکجار مەزن و درەوشاوەیە لە دیرۆکی نەتەوەی کورددا، ڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پێشەنگی بارزانی نەمر، لەم ڕۆژەوەبە دامەزراندنی پارتی مێژووی گەلی کورد وەچەرخانێکی گرنگ بەخۆیەوە گرت، گەر لاپەڕەکانی مێژووی خەباتی (٧٤) ساڵەی پارتی ھەڵدەینەوە ئەم ڕاستییە بە دەر دەکەوێ و بەو حەقیقەتە دەگەین، کە مێژووی گەلی کورد لە ماوەی ٣ چارەگە سەدەدا بریتییە لە مێژووی شۆڕش و تێکۆشانی پارتی دیموکراتی کوردستان.

پارتی وەک پێویستییەکی مێژوویی لەسەر دەستی رابەری مەزنی نەتەوەیی کورد بارزانی نەمر دامەزرا، ئەم پارتییە پێشڕەوە ھەر لە بنەڕەتدا بۆ خزمەت و بەرژەوەندی کورد و کوردستان ھاتە بوون و وەک پارتێکی نەتەوەیی و سیاسی (٧٤) ساڵە بەرگری لە ناسنامە و ماف و داوا ڕەواکانی گەلی کوردستان دەکات (٧٤) ساڵە سەرکردایەتی بزافی ڕزگاریخوازی لە کوردستاندا دەکات و دوور لە موساوەمە و دابڕان ھەمیشە لە ھەوڵ و خەباتی بێ وچاندا بووە تا ئازادی و رزگاری بۆ کورد و کوردستان فەراھم بکات.
پارتی توانی گەلی کوردستان بە شێوە خەبات و تێکۆشانێکی ھاوچەرخ و کاریگەرانە ئاشنا بکات و ھەستی نەتەوایەتی و ئیرادە و ئومێدی رزگاری لە ناخی مرۆڤی کورددا بچێنێ لە خەباتی پارتی دا زۆر بنەما و خەسڵەتی تایبەتی ھەن لە سیاسەت و تێکۆشان و ئامانجەکانیدا بەدەر کەوتوون و کار و کۆششی لەسەر کردوون.

یەک لەوانە چەمکی دیموکراتییەتە کە ناو و ھەرەمی خۆی لەسەر دامەزراندووە و پەیڕەوی لە پرەنسیپەکانی ئەم چەمکە کردووە و ھەر لەسەرەتاوە تا ئەمڕۆ زۆر بە جدی سەر ڕاستانە دیموکراتییەت دروشم و ئامانجی سەرەکی بووە لە کوردستان و عێراق دا .
بە درێژایی خەباتی پارتی دیموکراتییەت بە بەرنامە و پلان و پەیڕەوێکی ڕۆژانە و ستراتیژانە بووە و فیکر و ھەڵوێست و تێکۆشانی خۆی لەسەر ناوەڕۆک و پرنسیپەکانی ئەم چەمکە بنیات ناوە و وەکو سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو و ئامانج داری پارتی لە ناوخۆی خۆی و لە کۆمەڵگاو لە کارو کۆششە دیپلۆماسیی و شۆڕشگێڕی و پەیوەندییەکانی ڕەچاو کردووە.

بڕوا پێھێنان و ھەڵکردنی ئالای (دیموکراتییەت) لە لە سەدەی ڕابردوو بەر لە (٧٤) ساڵ بەر لە ئێستاوە، دەتوانین زۆر واتای گرنگی تیا بخوێنینەوە… ھەڵبژاردنی چەمکی دیموکراتییەت لە بارودۆخی ئەوکاتەی کوردستان و ناوچەکە و جیھان دا دوربینی و واقع بینی بارزانی نەمر و پارتی دەبەخشێ و نیشانەی جیھانبینییەکی دەوڵەمەند و ھزری حەکیمانەی بارزانی و پارتییە، واتای ئەوەیە پارتی لە ناو جەرگەی جەماوەر دروست بووە و خەباتی ھەر لە پێناو جەماوەردایە، بەرز کردنەوەی دیموکراتییەت وەک دروشم و ئامانج و مومارەسەکردنی بە درێژایی خەبات نیشانەی رەسەنایەتی و ڕاستگۆیی پارتییەو لە ھەردوو ڕووی تیوری و پراکتیکییەوە ھەمیشە گرنگی و بایەخی تەواو بە پرنسیپەکانی دەموکراتییەت و پەیڕەوکردنیان دراوە و بە جۆرێک لە بیری بارزانی و خەباتی پارتی دا جێگر و چەسپاوە کە ھەمیشە وەک بنەمایەکی سەرەکی بە باوەڕێکی پتەوەوە کاری پێکراوە چ لە ناو خۆی حزب یان بزافی ڕزگاریخوازی کوردستان بەگشتی و چ کاری پەیوەندی دیبلۆماسی لەسەر ئاستی ناوخۆی کوردستان و دەرەوەی کوردستان. ئەم ڕاستیانە گەواھی ئەوە دەدەن کە پارتی پارتێکی پێشکەوتنخواز و ئاشتی ویست و دادپەروەرە، دژی ھەر جۆرە بیر و رەفتارێکی خۆپەرستانە و زۆردارانە و دیماگۆجییەت و دیکتاتۆرییەت و رەت دەکاتەوە، بڕوای تەواوی بە ئازادی بیرو ڕا دەربڕین و فرە حزبی و فرە ئایینی و مەزھەبی ھەیە. پارتی بڕوای بە دیالۆگ و ژیانی شارستانیانە ھەیە و دەخوازێت ھەرچی کارو کردەوەی نا شارستانی و نامرۆڤانە و نا مەدەنیانە ھەیە ھەوڵی لە خۆ دوور خستنەوە و قەڵا چۆکردنی بدرێت.

لە ئەدەبیات و فەرھەنگی خەباتی پارتی دا دیموکراتییەت بنەما و ئامانجێکی شکۆدارە، لە ریزەکانی خۆیدا بەر لە ھەر کارێکی تر پەیڕەوی لێ کردووە بەستنی کۆنفرانس و کۆنگرەکان و پەیڕەو کردنی سیستەمی ھەڵبژاردن و ھەروەھا بە تایبەتی لە دوای راپەڕینەوە ئەزموون و تێکۆشانی پارتی بەرامبەر پرنسیپەکانی دیموکراتییە باشتر بەدەرکەوتوون.

پارتی لە پێناو خزمەت و بەرژەوەندی کورد و کوردستان دا مەزراوە، بۆیە بە درێژایی (٧٤) ساڵەی خەباتی ئەزموون و دسکەوتی زۆری بۆ گەلەکەی بەدەست ھێناوە و ھیچ کۆسپ و نالەباری و پیلان و نوشستییەک نەیتوانیوە زەفەر بە پارتی بەرێ و لە ڕەوتی خەباتی دایبڕین، بەڵکو پارتی دیموکراتی کوردستان ھەردەم سوور بووە لە بەردەمی شۆڕش و بەرەو پێش بردنی بزووتنەوەی ئازادی و رزگاریخوازی کورد و کوردستان.

پارتی ھەمیشە ئامانجەکانی ئامانجی ھەموو خەڵکی کوردستان بووە و ھەمیشە لەگەڵ میللەتدا سەرڕاست بووە، بۆیە ھەمیشە میللەت بڕوای خۆی بە پارتی داوە و ھیوا و ئومێدی پێی ھەبووە و چارەنووسی خۆی بە بوون و مانەوە و ھەڵوێست و خەباتی پارتییەوە گرێداوە، دیارە پارتیش بە شانازییەوە ھەردەم ھەوڵی داوە جێگای ئەم بڕواو متمانەیەی گەلەکەی بێت و ھیچ کاتێ سڵ لە زەحمەت و قوربانی دان نەکاتەوە کە سوود و بەرژەوەندی میللەتی تێدابێ.

بێ گومان خەباتی بەردەوام و پڕ بەرھەم و سەروەری (٧٤) ساڵەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە شێوەیەکی بنەڕەتی دەگەڕێتەوە بۆ حیکمەتی بیر و ڕەفتار و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر .کە ھەمیشە سەنگی مەحەک بوون بۆ ئەم خەباتە دەوڵەمەند و نەپساوەی پارتی.

*ئەندامی مەکتەب لە د. چاودێری و بەدواداچوون

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بانوو هۆشیار: ئێستا لە هونەری میوزیک دەرفەتی زۆر باش بۆ ئافرەتان هەیه

خەبات: پەریهان عومەر:- بانوو ھۆشیار بکر لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٣ ی شاری سلێمانیە، دەرچووی پەی…