پارتی قەڵایەک لە شکۆ

173

ئەسرین عاسی شوانی
لە مێژووی کورد و کوردستان و بزاڤی ڕزگاری خوزییەکەیدا زۆر جوڵانەوەو حیزب دروست بونە بە مەبەستی تێکۆشان لە پێناوی دەستەبەرکردنی مافەڕەواکانی گەلەکەماندا، بەڵام زۆربەی زۆری یان دەکرێت بوترێت سەرەڕای هەموو ئەو قوربانییانەی بەخشیویانە (كە جێگای شانازی هەموونانە) بەڵام تەنها بۆ مێژوو ماونەتەوە و و نەگەیشتوونەتە ئەو ئامانجانەی كە قوربانییان بۆ بەخشیبوو. بەڵام لە 16ئابی 1946 لەوەرچەرخانێکی مێژووییدا ژمارەیەک تێکۆشەری گەلەکەمان بەڕابەرایەتی مەلا مستەفابارزانی پارتێک ڕادەگەیەنن بە ناوی پارتی دیموکراتی کورد.

ئەمڕۆ 74 ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دا تێ دەپەڕێت کە لە ساڵی 1946 بە سەرکردایەتی مەلا مستەفای بارزانی دامەزرا، تا ئێستا سەرەڕای سەدان کۆسپ و تەگەرەو موئامەرەی نێوخۆی و نێودەوڵەتی و جیهانی پارتی هەر لەسەر پێی خۆیەتی و ڕۆژ بە ڕۆژوو ساڵ دوای ساڵ لە گەشەکردن و گەیشتن بە لوتکەیە بە پێچەوانەوە دەبینین چەندین حیزب دروست بونەو بە تێپەڕینی کات لاپەڕەیەکیان لە مێژووی گەلەکەمان نەنەخشاندوە بەڵام دەبینین پارتی لە گەشەی بەردەوام و گەیشتن بە لوتکەی کوردایەتیە و دوا هەڵبژاردنی پەرلەمای کوردستانیش شاهیدی ئەو سەروەریەیە کە ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سەرکردەیەک ئەو حیزبە بەڕێوە دەبات کە سیمبولی کوردایەتیەو هەر ئاواش دەمیێتەوە.

پارتی لە نێوان ساڵانی 1946 تا 2011 سیانزە کۆنگرەی خۆی بەستوە لەوانە چوار کۆنگرەی لەبەغداو چوار کۆنگرەی لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستانی باشوروو دوو کۆنگرەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سێ کۆنگرەشی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەستوەو لە ئامادەکاریشە بۆ بەستنی کۆنگرەی چواردەهەم کە دڵنیام کە کۆنگرەیەکی جۆری دەبێت، وەک چۆن لە کوردستان حیزبی ژمارە یەکە لە ناوچەکەو جیهانیش جێگای ڕامانە ، لە یادی دامەزراندنی پارتی سەری ڕێزو نەوازش بۆ شەهیدە سەربەرزەکان دادەنوێنم وسڵاو دەستی تێکۆشەرەکانیشی بە گەرمی دەگوشم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بانوو هۆشیار: ئێستا لە هونەری میوزیک دەرفەتی زۆر باش بۆ ئافرەتان هەیه

خەبات: پەریهان عومەر:- بانوو ھۆشیار بکر لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٣ ی شاری سلێمانیە، دەرچووی پەی…