١٦ ئاب رۆژێكی پڕسەروەری لە بزاڤی رزگاریخوازی كورد

105

شێركۆ حەبیب
ساڵێكی دیكەی خەبات و سەروەری لە تەمەنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرەو قۆناغێكی دیكە هەنگاو دەنێت، بەرەو ئاسۆیەكی رووناكتر وتێراونینێكی دیكەی پڕ لە هەستكردن و بەرپرسیارەتی لە پێناو گەیشتن بە مافە رەواكان.

پارتی لە ساتە وەختێكی وەها دامەزرا، كە كوردستان پێویستی بە حزبێكی جەماوەری نەتەوەیی بوو بۆ بەدیهێنانی مافە رەواكانی و دابینكردنی ژیانێكی بەختەوەر و ئازادی بۆ گەلێكی ستەم دیدە، ئەگەرچی پێش ساڵی ١٩٤٦ چەند حزبی سیاسیی و بزوتنەوە كاریان لەپێناوە دەكرد، بەڵام رۆڵی سەركییان نەبوو بۆ لێكنزیككردنەوەی سەرجەم كوردستانیان و هۆكارەكەشی دەگەڕایەوە بۆ جیاوزای ئایدلۆجیەت و راو بۆچوونی جیا جیا.

دامەزراندنی پارتێكی وەك پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی باوكی رۆحی كورد مستەفا بارزانی نەمر،پێداویستیەكی گرنگ بوو،لەو روانگەشەوە بارزانی نەمر و دڵسۆزانی میللەتەكەمان هەموو هەوڵەكانیان بۆ ئازادی و دابینكردنی مافە رەواكان بوو.

پارتی هەر لەسەرەتای دامەزراندنی و لە تێڕوانینی بارزانی نەمر باوەڕی بە یەكەسانی و دادپەروەری و پێكەوە ژیان هەبوو، هەر ئەوەش هۆكار بوو، كە بووە حزبی سەرتاپای پێكهاتەی كوردستان بە جیاوازی ئاین و نەتەوە، كە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دروشمەی پارتی بەرزی كردەوە لەگەڵ دید و تێروانینی بارزانی نەمر.

دواتر پارتی دیموكراتی كورد بووە بە پارتی دیموكراتی كوردستان لە ماوەی تەمەنی دا دووجاری زۆر هەوراز و نشێو بۆوە، بەڵام بە شارەزای و لێهاتووی بارزانی نەمر و سەركردایەتی پارتی توانرا بەسەر سەرجەم ئەو نەهامەتییانە دا زاڵ بێت و رۆژ لە دوای رۆژ باوەڕ و متمانەی خەڵكی زیاتر دەبوو و تا ئەمڕۆشی لەگەڵ دا بێت پارتی خاوەن پێگەیەكی توكمەی جەماوەرە و رەگی لە نێو دڵی میللەت داكوتیوە، ئەمڕۆش پارتی لەسەر هەمان رێباز و رێچكە بە سەرۆكایەتی جەنابی سەرۆك بارزانی بە گوڕوتینێكی خرۆش تر خەبات دەكات بۆ دابینكردنی مافەڕەواكانی گەلی كوردستان لە ناوچەیەكی ئارام ودیموكراسی و باوەڕ بە مافی مرۆڤ و یەكسانی.

ساتێك پارتی یادی ٧٤ ساڵەی تەمەنی پر لەسەروەری دەكاتەوە شانازی بە خەبات و تێكۆشانی دەكات، كە توانیویەتی لە حزبێكی ناوچەیی سنوورەكان ببەزێنێ و ببێتە حزبێكێ نێودەوڵەتی و بەرێز و شانازییەوە لەسەرتاپای جیهان لە لایەن حزب و رێكخراوە دیموكراسیخوازەكان بەگەرمی پێشوازی لێبكرێ. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ مێژووی پڕ لەسەروەری و بۆچوون و دیدەكانی جەنابی سەرۆك بارزانی كە رۆڵی بەرچاو و كاریگەری هەیە لە تەبایی و پێكەوە ژیان و چەسپاندنی دیموكراسی و رێزگرتن لە مافی مرۆڤ.
ئەمڕۆ ساتێك پارتی یادی ٧٤ ساڵەی تەمەنی دەكاتەوە، بەداخەوە كوردستان بە بارودۆخێكی هەستیار دا تێدەپەڕێت لە بڵاو بوونەوەی پەتای كۆرۆنا و نالەباری باری دارایی كە لە ئاكامی نەناردنی بڕە بودجەی دەستووری هەرێم لەلایەن بەغداوە بۆتە مایەی نیگەرانی هاوڵاتیان،لەگەڵ ئەوەی حكومەتی هەرێم هەموو هەوڵێكی داوە بۆ نەهێشتنی ئەو باردۆخە ئاڵۆزە، بەڵام بەداخەوە هەندێ لایەنی چ كوردستانی یا عەرەبی دژی خواست و ویستی مافەكانی دەستووری كوردستانن.

ئەمڕۆ لە ساڵیادی پڕ لەسەروەری پارتی بەشانازییەوە دەڕوانێتە خەباتی ساڵانی رابردووی و سەری رێز و نەوازش دادەنوێنێ بۆ سەرجەم شەهیدان و سەروەریان بارزانی نەمر و كاكە ئێدریسی هەردەم لەیاد، كە بە خەباتی ئەوان و سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستانیان گەیاندووەتە ئەمڕۆ، بەڵكو بە هەوڵ و هیمەتی جەنابی سەرۆك بارزانی لە سەربەخۆی و دەوڵەتی كوردستان چەند هەنگاوێك ما بوو، ئەگەر خیانەت وخاك فرۆشی نەبووایە.

ئەمڕۆ پارتی لە ساڵیادی بە شانازیەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەكانی دەركی كە بەرێز و شایستە لەسەرتاپای جیهان پێشوازی لێدەكرێت، لەسەرئاستی ناوخۆ هەردەم لەگەڵ تەبایی و یەكڕیزی نێو ماڵی كوردستان دایە، هەردەم بەرژەوەندی گشتی لەسەرووی بەرژوەندیەكان دایە، بەڵكو لەگەڵ حكومەتی ناوەندی هەردەم لە هەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكان بووە بە رێگای دیالۆگ و دانوستاندن، هیچ كاتێك لەگەڵ بەكار هێنای توند و تیژی نەبووە، تەنانەت لە ساڵی ١٩٦١ كە پەنای بردە بەرچەك بۆ بەرگریكردن بوو لە كوردستان و میللەتەكەی و توانی چۆك بە رژێمی عیراق دا بدات و رێككەوتنامەی ١١ئاداری ساڵی ١٩٧٠ واژوو بكات.

ئەمڕۆ لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی هەموو ئەگەرەكان دبێ بڕەخسێنێن بۆ تەبایی و یەك ریزی نێوماڵی كوردستان و یەك گوتار و هەڵوێست بەرامبەر گرفتەكان لەگەڵ حكومەتی ناوەند و یەك هەڵوێست بەرامبەر نەیاران.
بەرز و گەشاوە بێت ئاڵای كوردستان و پارتی و نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدان سەروەریان بارزانی نەمر و كاكە ئیدریسی هەردەم لە یاد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بانوو هۆشیار: ئێستا لە هونەری میوزیک دەرفەتی زۆر باش بۆ ئافرەتان هەیه

خەبات: پەریهان عومەر:- بانوو ھۆشیار بکر لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٣ ی شاری سلێمانیە، دەرچووی پەی…