خەبات: رۆشنا عەلی:- وەزیری پەروەردە لە میانەی كردنەوەی قوتابخانەی شاری مامۆستایانی بنەڕەتی لە شاری مامۆستایانی هەولێر بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ئاماژەی بەوەدا كە 1/11 لیژنەی باڵای كۆرۆنا كۆدەبینەوە و پێدا چوونەوە بە ئامارەكانی توشبوان دەكات و بریاری پێویست لەو بارەیەوە دەدات هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی بۆ دۆخی تەندروستی ئەو بڕیارە دەدات كە ئایا ئەو پۆلانەی دەوام دەكەن بەردەوام بن یان قوتابخانەكان دابخرێن؟ هەروەها لەبارەی مامۆستایان و قوتابیانی توش بوو بە كۆرۆنا وەزیری پەروەردە وتی: وەزیری تەندروستی بە سوپاسەوە رەزامەندی دا كە پشكنینی كۆرۆنا بۆ مامۆستایان بێ‌ بەرامبەر بێت مۆڵەتیشی پێدەدرێت. 

وەزیری پەروەردە دەربارەی دۆخی تەندروستی و ناوەندەكانی خوێندن لە ئێستادا وتی : ئێمە جەختمان لە سەلامەتی خەڵك دەكرد خەڵكانێك كە ڕەنگە لە ئاستی بەرپرسیارێتیشدا بن دەیانویست هەموو ناوەندەكانی خوێندن بكەینەوە ئیمە نەچووینەتە ژێر باری ئەوە، چونكە دەمانزانی دۆخەكە بەمجۆرەی لێدێت 213 حاڵەتی دەوڵەت و هەرێممان دراسە كردووە نموونەی ئەو وڵاتانەشمان دیاریكردووە كە چۆن بریار دراوە قوتابخانە بكرێتەوە پاشان بە ناچاری لە هەندێك شوێن داخراوە من لەسەرەتاشەوە وتوومە ناتوانم ملیۆنێك و 800000 هەزار قوتابی بەرمەوە ناو ناوەندەكانی خوێندن و لەسەر بنەمای سۆز بڕیار نادەین، ئێمە دەزانین كە كۆرۆنا زەرەری لە هەموو شت داوە لە پەروەردە لە خوێندنی باڵا و بزنس و تەندروستی داوە لە ژیان و گوزەرانی خەڵك و داهات لە هەموو شت ، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە كە مرۆڤەكان سەلامەت بن و پارێزراو بن لە نێویاندا مامۆستایان و قوتابیان ئێمە خەمی سەرەكیمان هەر ئەوە بوو ئەمانوت ئێوە تەنها حسابی قوتابییەكان مەكەن حسابی مامۆستاكان بكەن و چەندین جار ئەم پایامەم گەیاندووە و بەبەر پرسیارێتییەوە قسەم لەسەر ئەم پەیامە كردووە ئەگەر ئێستاش دەرگای ناوەندەكانمان بە تەواوەتی بكردایەتەوە هەر پۆلێك زیاتر لە 25 قوتابی و تا سەرووتر توشی بەرپرسیارێتییەكی زیاتردەبووین 

وەزیری پەروەردە دەربارەی خوێندنی ئەلیكترۆنی وتی: ئێمەش دەزانین خوێندنی ئەلیكترۆنی جێگای خوێندنی ناو پۆل ناگرێتەوە، بەڵام لە پای ئەوەیە كە كارەساتی تەندروستی ڕوونەدات و خۆشمان نەدەینە دەست قەدەرێكی نادیار ناچار بووین ئەم بژاردانە بگرینە بەر، بەداخەوە هەندێ‌ جار ئەم پرسانە بۆ موزایەدە بەكار ئەهێنرێت و دەیانەوێت موزایەدە بخەنە ناو كەرتی پەروەردەوە كەرتی پەروەردە نەكەرتی سیاسەتبازیە نەكەرتی موزایەداتی سیاسیە، لەبەر ئەوە دوو دل َنین هەركاتێك پێویست بكات دەرگای قوتابخانەكان دادەخەین ئێمە ناتوانین بەو جۆرەی ساڵی پار دەستمان بە دەوام كردووە ئەمساڵ دەست بە دەوام بكەینەوە. 

لە وەڵامی پرسیارێكی رۆژنامەی خەباتیش ئالان حەمە سەعید دەربارەی ئەوەی كە ئایا ئەگەر بردنەوەی قوتابیانی پۆلی 3-11 بۆ ناو ناوەندەكانی خوێندن بوەستێت ئایا لەسەر بنەمای خوێندنی ئەلیكترۆنی تاقیكردنەوەكان ئەنجامدەدرێت ؟لەمبارەیەوە وتی : من خۆم لە گفتوگۆكان لە ناو ئەنجومەنی وەزارەت و هەموو ئەندامانی ئەنجومەن  هاوڕاین لەسەر ئەوەی تاقیكردنەوە  لەسەر 20 یان لەسەر 60 بە شێوازی ئەلیكترۆنی ئەنجامنەدرێت هەتا پێمان دەكرێت پەنا بۆ ئەو بژاردەیە نەبەین وپێمان باش نییە،  تاقیكردنەوەكان هەر چۆنێك بێت،  ئێمە تاقیكردنەوەكانی پۆلی دوانزە لە تەمووز دەستمان پێكرد لە ناو ناوەندەكانی خوێندن و دوو خولیش و خولی سێیەمی كۆرۆناشمان ئەنجامدا، لەبەر ئەوە بە هەر شێوازێك لە شێوازەكان دەبێت تاقیكردنەوەكان لە ناو ناوەندەكانی خوێندن بێت. 

ئێمە دەزانین خانەوادەكان حەز دەكەن مناڵەكانیان لە ناو ناوەندەكان بن ئیلتیزامات بەشێكی زۆری كەوتۆتە سەر خانەوادەكانیان و دەبێت ئەوەی پێمان دەكرێت هاوكاری مندڵەكانمان بین چ بە سەیركردنی تەلە فیزۆنە چ بەو پلاتفۆرمە ئەلیكترۆنییەیە كە ئێمە كردوومانە كە لە دهۆك و هەولێر هەتا وەكو دوێنێ‌ ئەو داتایەی لەبەر دەستی من بوو %71.6 قوتابی لەبەكارهێنەرانی پلاتفۆرمەكەن  ئێمە داتا بەیسێكمان هەیە ئەوەمان بۆ شیدەكاتەوە ڕێژەی بینین چەندە و داتای هەموو قوتابخانەكانی كوردستان وەردەگرین دڵنیایی لەوە دەكەمەوە كە خوێندنی ئەلیكترۆنی خوێندنێكە بۆ ئەم قۆناغە و پێمان وانییە بەدیلی خوێندنی ناو پۆل بێت ئەگەر كۆرۆنا نەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی سەر پەرشتیكرنیشم راسپاردووە كەبە شێوەیەكی چالاكانە سەردانی قوتابخانەكان بكات و دەستەی كارگێڕی و مامۆستایان و قوتابیان بە پۆشینی ماسكەوە دەوام بكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئایا دەوڵەتی شکستخواردووی عێراق لەسەر دووڕیانە؟

د. سـامان سـۆرانی ئەزموونی حوکمڕانی عیراقی پاش ساڵی ٢٠٠٣ نزیکە لە ئەزموونی حوکمڕانی ئەڵمان…