وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم: ئەو سەرژمێریەی كە بریارە كۆتایی ساڵی داهاتوو لەعێراق و هەرێم ئەنجام بدرێت بۆ پەرەپێدانی بوارەجیاجیاكان بێت و دووربێت لەتێكەڵكردنی بە سیاسی.

ئەمرۆ یەك شەمە 20-9-2020 لەدیوانی وەزارەت د. دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم بەئامادەبونی سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێم پێشوازی كرد لە دكتور مهدی عەلاق ڕاوێژكاری نیشتمانی سەرژمێری بۆ عێراق لەرێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ دانیشتوان.

لەدیدارێك باس لە دواین هەوڵەكان سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لەعێراق و هەرێم كرا لەو پێناوەش وەزیری پلاندانان رایگەیاند پێویستە كار لەسەر هەماهەنگیە بەردەوامەكانی نێوان هەردوولا بكرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت سەرژمێریەكی دروست و سەركەوتوو ئەنجامبدرێت و رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ سەرژمێری ڕۆڵی زیاتر بگێرێت بەتایبەت لە پاڵپشتی تەكنیكی و دارایی بەهۆی بارودۆخی دارایی عێراق.

لەبەشێكی تری دیدارەكە تاوتوێی دەریٔەنجامی كۆبوونەوەكانی رابردووی نێوان هەردوولاكرا كە یٔێستا شاندێكی دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق لەهەرێمی كوردستانە بەمەبەستی بەردەوامیدان بە كۆبوونەوەكان.

دواتر گفتوگۆ لەبارەی دواین ئامادەكاریەكانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی كرا بۆ كۆتایی ساڵی 2021  دواخرا. لەو چوارچێوەیەش وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بە ئامادەكاری و پێشوازی هەرێم لە پرۆسەی سەرژمێری كرد كە ئەنجامەكانی بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی بوارە جیاجیان بێت و دووربێت لەتێكەڵبوون بە سیاسی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی (د.ڕۆژ نووری شاوێس) وە

  ماوەیەکە لە ڕێگای سوشیالمیدیا و چەند ماڵپەڕێکی فەرمی و نافەرمییەوە باس لە ڕەوشی تەندروست…