وەزیرى کشتوکال و سەرچاوەکانى ئاو لەگەڵ خاوەنى سەربڕینخانە پەلەوەرییەکان کۆبۆوە و دووپاتیکردەوە کە حکومەتى هەرێم خوازیارە و ئامادەشە ئەو پەڕی هاوکاربێت بۆ پەرەپێدانى کارى سەربڕینخانە پەلەوەرییەکان لە کوردستان، لە پێناو پەرەپێدانى بەرهەمى ناوخۆیی و دەستەبەرى باشترین و نوێترین و سەلامەتترین جۆرى گۆشتى پەلەوەرى بەرهەمى ناوخۆیی و ناچار نەبوونى خەڵکى کوردستان بۆ بەکارهێنانى بەرهەمى گۆشتى پەلەوەرى بەرهەمى وڵاتانى دەرەوە کە بەشى هەرە زۆریان بەرهەمى نوێ نین و ماوەیەکى زۆر بەسەر سەربڕینیاندا پەر بووە و کوالیتییەکەشیان جێگاى گومانە.

وەزیرى کشتوکاڵ وتیشى: هاوردە کردنى مریشکى بەستوو قەدەغە کراوە، بەڵام هێشتا لە بازارەکاندا دەبینرێت و بڕیارەکە بە تەواوى جێبەجێ نەکراوە و وەزارەتى کشتوکاڵ لە چەند رۆژى داهاتوودا جارێکى تریش داوا لە لایەنە بەرپرسەکان دەکات بڕیاى قەدەغە کردنەکە بە تەواوى جێبەجێ بکەن.

وەزیرى کشتوکاڵ داوایشى لە خاوەن سەربڕینخانە پەلەوەرییەکان کرد بە هاوکاریی خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان چاو بە پێویستى بازاڕ و خواستى هاوڵاتیانى کوردستان لەسەر جۆرى بەرهەمى گۆشتى پەلەوەرییدا بخشێننەوە و بە گوێرەى خواستى خەڵک و بازاڕ بەرهەمەکانیان ئامادە بکەن و بیخەنە بازاڕەوە.
لە میانى کۆبوونەوەکەدا خاوەن کوشتارگەکان داواکاریی و سەرنجەکانى خۆیان و چەندین پێشنیاز و میانیزمیان بۆ پەرەپێدانى کارەکانیان و زیاد کردنى بەرهەمەکانیان خستە روو.
وەزیرى کشتوکاڵ دڵنیایى پێدان کە حکومەتى پشتیوان و هاوکاریان دەبێت و دووپاتیشى کردەوە کە وەزارەتى کشتوکاڵ ئامادەی ئەو پەڕی هاوکار و کار ئاسانییە بۆ ئەوەى بتوانرێت بەرهەمى ناوخۆ بە تەواوى شوێن بە بەروبوومى هاوردە لێژبکات و شوێنى بگرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بە بۆنەی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بڵاو کردەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر ئی…