وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی لەبارەی ئەو تۆماتانە بڵاوكردەوە كە كەسێك بەناوی ( دالیا مەحمود موسلیم ) لە هەرێمی کوردستانەوە رادەستی تورکیا کرابێتەوە، رایدەگەیەنێت ئەم ھەواڵە ھیچ بنەمایەكی نییە.

لە روونكردنەوەی وەزارەتی ناوخۆ ھاتووە: “دەربارەی ئەو تۆمەتانەی کە گوایا کەسێک بە ناوی ( دالیا مەحمود موسلیم ) لە هەرێمی کوردستانەوە رادەستی تورکیا کراوەتەوە. بە پێویستی دەزانین رای گشتی ئاگادار بکەینەوە کە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە، بەڵکو هەوڵێکی چەواشەکارانەیە بۆ داپۆشینی راستیی بابەتەكە”.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ:..

دەربارەی ئەو تۆمەتانەی کە گوایا کەسێک بە ناوی ( دالیا مەحمود موسلیم ) لە هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی تورکیا کراوەتەوە . بە پێویستی دەزانین ڕای گشتی ئاگادار بکەینەوە کە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە بەڵکو هەوڵێکی چەواشەکارانەیە بۆ داپۆشینی ڕاستیی بابەتەکە .

دالیا مەحمود موسلیم ناسراو بە (ڤیان شەڕڤان) دوای ئەوەی واز لە هێزەکانی یەپەژە دەهێنێت لە گەڵ چەکدارێکی دیکەی خەڵکی بەدلیسی باکووری کوردستان بەناوی ( سەلام رەمەزان محەمەد ناسراو بە تولهەلدان ) کە لە ڕیزەکانی یەپەگەوە بووە، پەیوەندی خۆشەویستی دروست دەکەن و هەردووکیان بەیەکەوە بڕیاری وازهێنان دەدەن و ڕادەکەن.  رەمەزان لە ڕۆژی 2020/7/9 بە ئارەزووی خۆی دەگەڕێتەوە تورکیا و پاشان دالیا مەحمود ساڵح بۆ پەیوەندی کردن بە سەلام لە ڕۆژی 2020/7/14 بە قاچاخ دەچێتە تورکیا و دواتر لە شاری مێرسین خۆی ڕادەستی پۆلیسی تورکیا دەکات. بۆیە هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بەم بابەتەوە نییە.

ڕاگەیاندنەکانی پەکەکە و هاوبۆچوونەکانیان لە جیاتی تۆمەت بە خشینەوە، هەقە ئەو پرسیارە لە خۆیان بکەن کە بۆچی خەڵک واز لە ڕیزەکانی ئەوان دەهێنێت و ئامادەن بۆ دەربازبوون لە هەڕەشەکانیان، لە ڕێگەی قاچاخ ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە.

دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ لێکۆڵینەوە دەردەبڕن.  هەرێمی کوردستان وەک هەمیشەش بە پەناگەیەکی ئارام دەمێنێتەوە بۆ ئەوانەی رووی تێدەکەن و ئەم هەوڵە چەواشەکارانەیەش ،هیچ کاریگەرییەکی نابێت لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی .

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان

2020/7/20

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بە بۆنەی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بڵاو کردەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر ئی…