وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا، بە توندی ئیدانەی ھێرشی بەڵتەجییەکانی حەشدی شەعبی کرد، بۆ سەر بارەگای لقی بەغدای پارتی دیموکراتی کوردستان.

لەبەیاننامەکەدا ھاتووە: “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە دەکات کە ئەندامانی حەشدی شەعبی سەر بە ئێران کردیانە سەر نوسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا”.

ھەروەھا لە درێژەی بەیاننامەکەی  وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا ھاتووە کە توانای پێکەوە ئاخاوتن بە ئازادی و ڕەخنەگرتن رەگەزێکی ژیارییە لە دیموکراتییەتدا و پێویستە حزبە سیاسییەکان لە توانایاندا بێت کە سەرنجی یەکترڕاکێشن لە گفتوگۆیەکی تێر و تەواودا، بێئەوەی ھەڕەشەی میلیشیا و بەڵتەجییەکانی تێکەوێت.

وەزارەتی دەرەوە لەڕێی بەیاننامەکەیەوە پێیوایە ئۆپەراسیۆن و کارەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی دەبێتە ھۆی ئاگرتێبەردانی گرژی و ئاڵۆزی نێوان نەتەوە و تایفە جیاجیاکانی عیراق و لەقکردن و بنکۆڵکردنی دیموکراتیەت.

لە کۆتایی بەیاننامەكه‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: “وەزارەتی دەرەوە ھەموو حزبە سیاسییەکان ھوشیار دەکاتەوەکە بەرپرسیارینە ھەڵسوکەوت بکەن لەم دۆخە شڵۆقەی کە عێراقی پێدا تێپەڕدەبێت کە بەگشتی مامەڵە لەگەڵ رووبەڕووبوونەوەی کۆڤید 19 و قەیرانی ئابوری و بەردەوام ڕووبەڕووبوونەوەی داعشە.”

بەرەبەیانی رۆژی 17ی تشرینی یەکەم بەشێک لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی ھێرشیان کردە سەر بارەگای لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا و جگە لە سووتانی بارەگاکە، لەبەردەم بارەگاکەدا، ئاڵای کوردستانیش سوتێنرا کە ڕەمزی نەتەوەیی و نیشتمانی کوردستانە، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانییه‌كی قووڵی خه‌ڵكی كوردستانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و نوێنه‌ران و باڵیۆزانی وڵاتانیش دژی ئه‌و كاره‌ هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌ربڕیوه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

پۆلیسی دهۆك ره‌تیكرده‌وه‌ له‌ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباراندا پێشێلی مافه‌كانیان كرابێت

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ “كو…