وه‌زیری دارایی له‌ نێو هۆڵی په‌رله‌مان كه‌موكورتی بودجه‌ی خسته‌ڕوو

0
207

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ماوەی كاتژمێرێكە گفتوگۆی بودجەی ساڵی 2019ی عێراق دەكات و فوئاد حوسێن وەزیری دارایی لەدانیشتنەكە ئامادەیە.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراقدا بۆ جاری دووەم پڕۆژەیاسای بودجە تاوتوێکرا، د.فوئاد حسێن، وەزیری دارایی عیراقیش ئامادەی دانیشتنەکە بوو و دیدگای کابینەی نوێی حکومەتی لەبارەی خەرجی بودجەی ساڵی 2019 خستەڕوو.
 
رونیشیكردۆتەوە، چەند پێشنیارو بیرۆكەی نوێ پێشنیاركراون لەلایەن نوێنەرانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتەكان لەبارەی بودجەوە، هه‌روه‌ها لەدانیشتنەكەی پەرلەماندا هێمای بۆ ئەوەشكردووە، كە ئامادەی زیاتریان تێدایە بۆ ماڵەكردن لەگەڵ پەرلەمانی عێراقدا.

فوئاد حوسێن له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران گوتى: پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتى له‌ لایه‌ن حكوومه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى ئاماده‌ كراوه‌ و حكوومه‌تى ئێستا تێروانینى ته‌واو جیاوازى بۆ بودجه‌ هه‌یه‌، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كرد، یه‌كێك له‌ كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌وه‌یه‌ حكوومه‌تى نوێ كاتێكى كه‌مى له‌به‌رده‌م ماوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا دووپاتى كرده‌وه‌ حكوومه‌ت ئاماده‌یه‌ هاوئاهه‌نگى ته‌واو له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان بكات بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

لە هەرێمی کوردستان ٢١ تووشبووی دیکە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد لە…