ئەمڕۆ سێ شەممە ١١ی ئابی ٢٠٢٠، دۆسەی سێوان قادر و ھاوسەر و منداڵەکەی لە دادگای تاوانەكانی سلێمانی یەکلایی کرایەوە و بە بڕیاری دادوەر، ھاوسەری سێوان قادرلە دۆسیەی سووتانی خێزان و سێ منداڵەکەی، سزای لە سێدارەنی بەسەردا سەپێنرا.
رۆژی ١٦ی ١٢ی ٢٠١٨ له ‌گه‌ڕه‌كی ئاسووده‌ی قەزای چه‌مچه‌ماڵ، سێوان قادری ٢٣ ساڵان و هەر سێ منداڵەکەی بە ناوەکانی (لارین دیار) ته‌مه‌ن دوو ساڵ، (دارین دیار)، ته‌مه‌ن پێنج ساڵ و (ده‌روون دیار) ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ، لە ماڵەکەی خۆیاندا سووتان و گیانیان لەدەست دا.

كەسوكاری سێوان قادر لەبەردەم دادگای سلێمانی دڵخۆشیی خۆیان بۆ بڕیارەكە ڕاگەیاند و بە بەرزكردنەوەی سوپاسگوزاریی بۆ خوا، ڕەزامەندییان بۆ بڕیارەكە دەردەكەوت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 44 ملیۆن کەس تێپەڕی

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ چوارشەممە 28-10-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین…