وتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، کە دەستی دۆستایەتی بۆ هەموو لایەنەکان درێژ دەکەن و پەیوەندیشیان لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بەهێزە.   لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا کە دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئەنجام درا، کەمێک لەمەوبەر، خەلیل ئیبراهیم، سەرکردەی باڵای یەکگرتوو ڕایگەیاند، کە ئەوان لە بڕیاری ئۆپۆزسیۆنبوون پاشگەز نابنەوە، بەڵکوو چاودێریی کارەکانی کابینەی نوێی حکوومەت دەکەین.   لەلایەن خۆشیەوە مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەبارەی سەردانەکەیان بۆ لای یەکگرتوو، ڕوونی کردەوە کە پێشتر بڕیاریان دابوو سەردانی هەموو لایەنەکان بکەن گوتیشی، “ئێمە لە کۆمەڵگەیەک دەژین، سەرەڕای هەبوونی کۆمەڵێک جیاوازیی فیکری و کۆمەڵایەتی و سیاسی، بەڵام کۆمەڵگەکە پێویستی بە هەبوونی هەموومان هەیە، چ لە دەسەڵات و چ لە ئۆپۆزسیۆن بین. کۆمەڵێک بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی و نەتەوەیی هەن کە دەبێت بیانپارێزین.   باسیشی لەوە کرد کە دانیشتن و کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکگرتوو تازە نییە و لە ماوەی ڕابردووشدا کۆبوونەتەوە و ئەگەر هاوپەیمانیشمان نەبووبێت، پەیوەندیی دووقۆڵیمان هەندێکجار لە هاوپەیمانی بەهێزتر بووە، بۆیە هیوای خواست کە ئەو پێکەوە بوونە، لە سوودی خەڵکی کوردستان بێت.   مەحمود محەممەد ئاشکرای کرد: “ئێمە لە جوگرافیایەک دەژین کە هەموو جوگرافیاکە لە هەڵچووندایە و ئەو گۆڕانکارییانەش کاریگەریی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان لەسەر کۆمەڵگەی کوردستان هەیە، هاتووین دەستی دۆستایەتیی خۆمان و یەکگرتوو بۆ هەموو لایەنەکان درێژ بکەین و پێکەوە بەرگەی ئەم قۆناغە بگرین کە پێشبینی دەکەین کۆمەڵێک ڕووداو لەپێش بن، ئێمە نەبینە سووتەمەنی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی (د.ڕۆژ نووری شاوێس) وە

  ماوەیەکە لە ڕێگای سوشیالمیدیا و چەند ماڵپەڕێکی فەرمی و نافەرمییەوە باس لە ڕەوشی تەندروست…