وان.. هاوڵاتیه‌ك له‌ رێگه‌ی به‌خێوكردن ده‌یه‌وێت قاز هه‌نارده‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكات

0
241

له‌ شارۆچكه‌ی ئه‌دره‌میتی وان، حه‌سه‌ن دۆغار كه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌و دوو قازه‌ی بۆ منداڵه‌كانی كڕی ده‌ستی به‌ به‌خێوكردنی قاز كرد، له‌ ماوه‌ی دوو ساڵدا توانی هه‌زار و 500 قاز به‌خێو بكات و ئه‌و كێڵگه‌یه‌ دابمه‌زرێنێت كه‌ له‌ خه‌یاڵیدابوو.

حه‌سه‌ن دۆغاری ته‌مه‌ن 50ساڵ له‌نێو باخچه‌ی ماڵه‌كه‌یاندا ده‌ست به‌ به‌خێوكردنی ئه‌و دوو قازه‌ كرد كه‌ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ مناڵه‌كانی كڕین، له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا توانی ژماره‌ی قازه‌كان بۆ هه‌زار و 500 قاز به‌رزبكاته‌وه‌ و به‌ره‌ به‌ره‌ قازی نوێ بكرێت. دوای ئه‌وه‌ش كه‌ ژماره‌یان زیادیكرد و چیتر له‌ باخچه‌كه‌دا جێگه‌یان نه‌ده‌بوویه‌وه‌، كارگه‌یه‌كی كۆنی پشگوێخراوی بزماری به‌كرێگرت و كردییه‌ ئه‌و كێڵگه‌یه‌ی كه‌ هه‌ر له‌ مناڵییه‌وه‌ ده‌یویست درووستیبكات.

دۆغار له‌رێگه‌ی فرۆشتنی ژماره‌یه‌ك له‌ ئاژه‌ڵه‌كانه‌وه‌، داهاتی ده‌ستده‌كه‌وێت و ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ له‌ داهاتوودا به‌ڕووی بازاڕی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا بكرێته‌وه‌، له‌ لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دۆغار ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌ستی به‌ خوێندنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌خێوكردنی قاز له‌ ئینته‌رنێتدا كردووه‌ و هاوكاریی له‌ هاوڕێیه‌كی كه‌ پزیشكی ڤێتێرنه‌رییه‌ وه‌رگرتووه‌.

دۆغار باسی له‌وه‌كرد ژماره‌ی قازه‌كانی كێڵگه‌كه‌ی تا دێت روو له‌ زیادبوون ده‌كات و گوتی: “له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی كێڵگه‌كه‌دا دوو ئامێری هه‌ڵهێنانی هێلكه‌م كڕی و هێڵكه‌كانم تێده‌كردن. ئامێره‌كان ده‌ستیان به‌ هه‌ڵهێنانی هێلكه‌كان كرد و ئه‌مه‌ دڵخۆشییه‌كی زۆری پێ به‌خشیم. دواتر له‌ به‌رهه‌مهێنان به‌رده‌وام بووم تا ژماره‌یان گه‌یشته‌ هه‌زار و 500 قاز له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا. هه‌زار دانه‌م لێ فرۆشتن. له‌ ئێستادا 500 قازم ماون. ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ حه‌وت هه‌زار قاز به‌رهه‌مبهێنین. كارێكی زۆر پڕ قازانجه‌” جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ قاز هه‌نارده‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بەڕێوەبەری ئاوی سۆران: هەر هاوبەشێك پێوەری ئاوی نەبەستبێت، لەم مانگە بە دواوە مانگانە پسوولەی 100 هەزار دیناری بۆ دێتەوە

خەبات: رەنجبەر بەرزنجی – سۆران:- ئەگەرچی ماوەی چەندین ساڵە لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردست…